دکتۆر کەمال میراودەلی : بیچننەوە .

نەیهێشت خوێنی شەهیدەکان و فرمێسکی دایکوباوکان وشک بێتەوە جا چ جا تۆڵەو مافیان بۆ بسێنێتەوە پاشای گردەکە جاڕی دا: مناڵانی ئاڵای نیلیی زۆر مانوو بوون ، زۆرتان گۆڕیی وا کاتی […]
هاوکارییەکەت تەنها کلیک کردنە سەر ئەو سمبولانەی لای خوارەوەیە

نەیهێشت خوێنی شەهیدەکان و
فرمێسکی دایکوباوکان
وشک بێتەوە
جا چ جا تۆڵەو مافیان
بۆ بسێنێتەوە

پاشای گردەکە جاڕی دا:
مناڵانی ئاڵای نیلیی
زۆر مانوو بوون ،
زۆرتان گۆڕیی
وا کاتی هات
دەرفەتە دەرفەتە
بۆ دەسەڵات

ئیتر ، ئیتر
جارێکی تر
هەرگیز هەرگیز
بۆ شەڕەشەقی شەقام
نەچنەوە
ئاژاوەی حەڤدەی شوبات
لە بیر بەرنەوە
رژاوە دۆلار
رژاوە داهات
دۆلار ، داهات
دۆلار ، داهات
بڕۆن خەرمان بچننەوە
خەرمان بەرەکەت ، خەرمان بەرەکەت
خوێنی سوورکێوو ژیلوان بەرەکەت
ئەشکەنجەو زیندان بەرەکەت
نانبڕین و شەق و تێهەڵدان بەرەکەت
بیچننەوە
بیچننەوە
شەش پاکێجی درۆو فریودان بەرەکەت
خانەنشینیی پەرلەمان بەرەکەت
بووجەو مووچەو نووچەی وەزیران بەرەکەت
نیعمەتی تاکە سەرۆکی
ئەمین و ئەمان بەرەکەت
مەرحەمەتی برازای نەوجەوان بەرەکەت
چواریەکی لاشەی ئەتککراوی نیشتیمان بەرەکەت
گیرفان بەرەکەت
گیرفان بەرەکەت
بیچننەوە
بیچننەوە
مناڵانی ئاڵای نیلی
زۆر مانوو بوون
زۆرتان گۆڕیی .

هاوکارییەکەت تەنها کلیک کردنە سەر ئەو سمبولانەی لای خوارەوەیە
دکتۆر کەمال میراودەلی

ئەرشیڤی بەڕێز: دکتۆر کەمال میراودەلی