muhamaed-ahmed

محەمەد ئەحمەد : وەزیرە جۆكەرەكان ..!

Avatar photo

ئەرک نەبێت، کلیک بکەرە سەر سمبولی فەیسبووک، ئەم بابەتە بنێرە سەر بەشەکەت

وەزیر , جێبەجێكاری یەكەمی پلانەكانی حكومەتە لە هەر وڵاتێكدا , هەریەكە بەرپرسە لە سەر ئەرك و پیشەی لە بوارەكەی خۆیدا لە سەرتاسەری وڵات, بۆیە وەزیر دەبێت باشترین پسپۆڕەكانی وڵات بێت لە بوارەكەی خۆیدا, تا ئەو پلەیی پێ ببەخشێنرێت لە پێناو خزمەتكردنی خەڵكدا.

بەڵام , لە حكومەتی هەرێمی كوردستان و عێراقدا, ماف و بەرژەوەندی حزبایەتی , بەربەستی زۆری بۆ كاروبارەكانی ولات دروست كردوە یەكێك لەو بەربەستانە , دانانی وەزیرەكانی حكومەتە.
ئەوەی جێی سەرسوڕمانە, ئەم وەزیرانەی كوردستان و عێراق , لە زۆربەی كابینەكانی تری حكومەتدا وەزیر بوون و لە كابینەكانی داهاتوشدا هەر وەزیرن بەڵام لەسەر وەزارەتی تر كە كار و پیشەی جیاوازە لەگەڵ وەزارەتەكەی پێشویدا.
بۆیە ئەم بێ سەر و بەرییە لە حكومەتدا دەكرێت و ێشەكان بە سەقەتی و پڕ لە كێشە بەڕێوە دەبرێن.
ئەمجارەیشیان وەزیرەكانی كابینەكەی عەبادیشدا وەزیری كابینەكانی پێشوتر بوون و ئێستا تەنها ئاڵ و گۆڕ كراوە لە نێوان وەزارەتەكان.
چەند نمونەیەكی بچوك .
حسین شهرستانی وەزیری نەوتی پێشو , ئێستا وەزیری خوێندنی باڵا.
هۆشیار زێباری وەزیری دەرەوەی پێشو, ئێستا جێگری سەرۆك وەزیران.
رۆژ نوری شاوەیس جێگری سەرۆك وەزیرانی پێشو , ئێستا وەزیری دارایی.
ابراهیم جعفری سەرۆك وەزیرانی پێشوتر , ئێستا وەزیری دەرەوەی پێدرا.
نوری مالیكی سەرۆك وەزیرانی پێشو, ئێستا جێگری سەرۆك كۆمار.
لە هەموشی سەیرتر لە كابینەكەی نوری مالیكیدا, ئاڵ و گۆڕكردنی وەزیرەكان گەیشتە ئەو رادەیەی كە وەزیری بەرگری كرا بە وەزیری رۆشەنبیری , هەر وەك ئەوە وابێت , هەموو ئەم وەزیرانە جۆكەرن و سەریان لە هەمو كاروبارێكی ولات دەربچێت.
هیوادارم لە داهاتودا كەسى شایستە لە شوێنی شایستە دابنرێت و سەرجەم وەزیر و كاربەدەستانی وڵات كەسانی پسپۆڕ و لێهاتوتربن لە بوارەكەی خۆیاندا.

ئەرک نەبێت، کلیک بکەرە سەر سمبولی فەیسبووک، ئەم بابەتە بنێرە سەر بەشەکەت