ھاوڕێ چۆمانی : قانونی نەزاھە و دوو قسە .

Avatar photo

ئەرک نەبێت، کلیک بکەرە سەر سمبولی فەیسبووک، ئەم بابەتە بنێرە سەر بەشەکەت

بوونی دەستەی نەزاھە لە ھەر وڵاتێکی بەدامەزراوە خاسەلەتێکی دیاری دەوڵەتی قانونە چونکە ئەو دەستەیە لەپاڵ دەستە و دامەزراوە شەرعیەکانی تری دەسەڵاتی سیاسی کەرەستەی بەدیھێنانی مەبەستەکانی پرۆژەی ھێزی سیاسی و بنبڕکردنی گەندەڵی ئیداری و داراییە.

قانونی ئەو دەستەیە ئەگەرچی درەنگ لەدایک بوو ، لەچاو دامەزراندنی حکومەتی ھەرێم ، بەڵام ھەنگاوێکی خەراپیش نیە ئەگەر بەجدی ئەرکەکانی خۆی راپەرێت .
یاسای ژمارە (٣) ی ساڵی ٢٠١١ ناسراو بە یاسای دەستەی گشتی دەسپاکی ھەرێمی کوردستان کە لە ٢٨ ماددە پێک ھاتووە بەبریاری ژمارە ١٦ی ساڵی ٢٠١١ بەئیمزای سەرۆکی ھەرێم دەرچوێنراوە .
قانونی دەستەی گشتی دەست پاکی پێک ھاتووە لەمەرامەکانی ئەو دەسەتەیە و ماف_ ئەرکەکانی ھەڵسورێنەر و فەرمانبەرەکانی و چۆنیەتی پێک ھێنانی و و کارکردنی و جوڵاندنی داوا و دیارکردنی ھەموو ئەو رێکارە قانونیانەی ئەو دەستەیە پێویستی پێیەتی ، بەستنەوەی ئەو دەسەتەیە بەپەرلەمان یەکێکە لە باشیەکانی ئەو دەستەیە کە دەتوانرێت لێپێچینەوە و سەرپەرشتی بکرێت بەپێچەوانەی ئەوەی لەلای دەسەڵاتی راپەراندن بێت ، ئەو قانونە وەک تەواوی قانونەکانی تر کەلەلایەن دەسەڵاتی یاسادانانەوە دەردەچێنرێن لە واقیعی حالدا وەک خۆیان جێبەجێبکرێن ئەو ئەوپەری شادمانیە بەتایبەتی بۆ ئەو قانونە کە لە باری دارایی گەورە بەرپرس و لێپرسراوانی حکومەت ئەپێچێتەوە .
ئەو خاڵەی کەئەمەوێت بەکورتی و پوخت دەستنیشانی بکەم ، کە پێم وایە سیفەتێکی نەرێنی دەدات بە قانونەکە بریتی لە ماددەی ٢٨ی قانونەکە کە ھاتووە ” ئەم یاسایە لەرۆژی بڵاوکردنەوەی لەرۆژنامەی فەرمی ( وەقایعی کوردستان ) دا جێ بەجێدەکرێت ” بەگوێرەی ئەو بنەمایەی کەھەیە ” یاساکان ناگەرانەوە بۆ رابردوو” ئەوە دروستە و ئەو دەستەیە تەنھا دەتوانێت کار لەسەر ئەو کەیس و بابەتە پسپۆریەکانی خۆی بکات پاش ساڵی ٢٠١ لەراستیدا ئەو بنەمایە بۆ ھەموو قانونێک دروستە چونکی خۆی لەخۆیدا پرنسیپێکی دەستوریەو لە زۆری ھەرە زۆری دەستورەکان ھاتووە ، بەڵام ئەو رەھایی بوونەی بەدەر نیە لە بەدەر واتە ( ئیستسنائات ) ، دەکرا و زۆریش یاسایی دەبوو کەلەجیاتی ئەوەی لە مادە ٢٨ ی قانونەکە ھاتووە بەو شێوەیە بھاتبا ئەو قانونە دەگەرێتەوە بۆ ھەر کەیسێک و بابەتێکی گەندەڵی پێش دەرچوونی ئەو یاساییە واتە پێش ٢٠١١ ، بەڵام بەوشێوەیە ئێستا ھەیە ئەو دەستەیە ناتوانێت ئەو کەیسە گەندەڵیە ئیداری و دارایانە ھەڵبداتەوە پێش ٢٠١١ کەئەمەش بەدینەھێنانی پرسی پاکسازی و چاکسازیکردنی ئیدار و بەرێوبەرانی ئیدارەیە ، دەبێت ئەوەش بزانین یاسادانەرانی ئەو یاسایە گولێکی نایابیان لەگەل و ئەو ئۆپۆزسینە کرد کە ھەڵگری پەیامی بنبڕکردنی گەندەڵی بوو لەکاتێکدا خۆشیان دەنگیان پێداوە ، باشتیرین بەڵگەشم بۆ ئەوەی کە ئەودەستەیە ناتوانێت سەیری ھیچ کەیسێک بکات تایبتە بە پسپۆریەکانی خۆی پێش دەرچوونی لەساڵی٢٠١١ لێدوانی یەکێک لە ئەندامەکانی ئەو دەستەیە بوو سەبارەت بە کەیسی خانیشەکانی لیستی ٤٠٤ و ئەوانی دواتر بەوەی ناتوانن داوا بجولێنن چونکی ئەو بابەتە پێش دەرچوونی یاساکە کراوە لە دسەڵاتی ئەوانیە بەگوێرەی یاسا لە مادەی ٢٨ی قانونەکە .

ئەرک نەبێت، کلیک بکەرە سەر سمبولی فەیسبووک، ئەم بابەتە بنێرە سەر بەشەکەت