دەریا رەواندزی : بۆچی هەمیشە کورد ترسی تیرۆری لێ دەکرێت .
هه‌ر له‌و رۆژه‌وه‌ی توانیوومه به‌راوورد له نێوان دڕک و گوڵ و وەفاو بێ وەفا بکەم ، چه‌ندین جار ئه‌وه‌م گوێ لێبووه که کورد دوژمنی زۆره‌و هه‌موو دنیا دوژمنمانه !. ته‌نانه‌ت ئه‌م ده‌ربڕینه له سه‌رده‌می سه‌رکرده‌کانی کورد بووه به ( ته‌نیا شاخه‌کان دۆستی کوردن )
کۆمه‌ڵگای مرۆڤایه‌تی هیچ کارێکی تری گرنگی نییه ، جگه له دژایه‌تیکردنی کورد نه‌بێت ؟ . ئایا ئێمه ، یاخود وەک ووڵاتانی تر خه‌ریکی به‌رهه‌مهێنانی ناو‌کی ئه‌تۆمین ؟ بۆچی هەمیشە کورد ترسی تیرۆری لێ دەکرێت یاخود ده‌ستگایه‌کی مافیای کوردمان هه‌یه و کاری مافیائاسایی له دنیادا ئه‌نجام ده‌ده‌ین ؟ یاخود هه‌بوونی هێزوتوانای تێکنۆلۆژیای کوردیی ، به‌ره‌وڕووی ئه‌م دژایه‌تیکردنه‌مان ده‌کاته‌وه ؟ لێ ، خۆ ئێمه‌ی کورد نه بووینه‌ته هۆی هۆلۆکۆس و هێرۆشێما و ناکازاکی و نه میلیۆنان مرۆڤیشمان به کوشتداوه ، وه‌ک ئه‌ڵمانیا هەموو جیهانی د‌اگیر کرد ملیۆنەها خەڵکی کوشت ، وه‌ک به‌ریتانیا ؟! داگیرکردنی کەنەدا . نیوز لاند ، ئوستورالیا ، کوشتنی ئه‌رمه‌نی و نه خه‌ڵکی ئه‌فریقا و لاتین ئه‌مه‌ریکامان کۆیله و د‌اگیر کردووه و کوشتووه ؟ نه نیشتمانی هیندییه سووره‌کانی کەنەداو ئه‌مریکامان د‌اگیر و خه‌ڵکه‌که‌یمان پاکتاو کردووه ؟ نە فەرەنسا و شەهیدی یەک ملیۆن لە جەزائیر ، به کورتی ؛ ئایا ئێمه وه‌ک ئینگلیزی و ئیسپانی ، پۆرتۆگالی فەرەنسی و و ئه‌ڵمانی ، هۆله‌ندی و ڕوس ، ئه‌وجا تورک و عاره‌ب و فارس ، خاکی که‌سمان د‌اگیر و دابه‌شکردووه ؟! تاکو دنیا و سیاسه‌تی نێونه‌ته‌وه‌یی ببنه دوژمنمان؟!
باشه مرۆڤی کورد بێجگه له داوای ژیانێکی ساده و ئازاد له نیشتمانی خۆیدا، داوای شتێکی تری کردووه ، هه‌تا هه‌مووان ببنه دوژمنمان ؟
وێنەی داعشێک لە نەخۆشخانەی تورکیا
که‌نه‌دا / ئه‌لبێرتا