فەتاح حەسەن : داعش و بەیعەت . 

لەودەمەیدا شەمشەمەکوێرەکان بەخوێنی ئێمە شمشێرەکانیان تیژدەکەن .. زەمین سنگی ئاسمان شەقار دەکا سکاڵایەك دەدا بە خوا.   کە کچمان بەکەنیزە دەبەن ناوی ( محمد المصطفی ) لە شایەتمان بەدەردەکەن . […]
هاوکارییەکەت تەنها کلیک کردنە سەر ئەو سمبولانەی لای خوارەوەیە

لەودەمەیدا

شەمشەمەکوێرەکان

بەخوێنی ئێمە

شمشێرەکانیان تیژدەکەن ..

زەمین

سنگی ئاسمان شەقار دەکا

سکاڵایەك دەدا بە خوا.

 

کە کچمان بەکەنیزە دەبەن

ناوی ( محمد المصطفی )

لە شایەتمان بەدەردەکەن .

 

کە کوڕمان بە غیلمان دەبەن

( لوط ) پێغەمبەر ، توڕەدەکەن .

 

کە مزگەوت و کڵێساکان

خاپوردەکەن

حەفتاودووجار

رووی خەواریج  سپی دەکەن .

 

 کوردە

سەید بی .. شێخ بی

حاجی، ( مەلا ) ش بی

بەیعەت

بەپێنجەم خەلیفەی راشدین نەکەی

لەسەر حەڵاڵکردنی خوێنت

کێبڕکێیانە

عەرەب و ئەفغانی و شیشانی ..

 

 

هاوکارییەکەت تەنها کلیک کردنە سەر ئەو سمبولانەی لای خوارەوەیە
فەتاح حەسەن

ئەرشیڤی بەڕێز: فەتاح حەسەن