Akram-Ali-Kamal

ئەکرەم محمدئەمین : سیاسەتێکی قەرزار یان را‌هێنەری تۆپی پێ .

Avatar photo

ئەرک نەبێت، کلیک بکەرە سەر سمبولی فەیسبووک، ئەم بابەتە بنێرە سەر بەشەکەت

سیاسەت بە پێی هەنوکەی و گۆرانکاریەکانی سەردەم پێویستیە خۆی بگونجێنێ و دوا نەکەوێت ئەمە کەس لاری نیە هەموو ئەندامێکی پارتەکان هیوادارن لە سیاسەتمەدارانییان .

بێگومان ناتوانین دەسەلاتی کۆنگرە لەبەرچاو نەگرین چونکە بریاردەرە بۆ نوێ بونەوەی بەرنامەو پەیرەوی ناوخۆی .

هەموو لایەنێکی سیاسی ئەوێت زۆرترین ژمارەی ئەندامی هەبێت ئەگەر پارتێکی پەرلەمانی بێت ، ئەمەش گرنگە ، بەلام چۆن ؟

ئیمرۆی کوردستان زۆر جیاوازە بە سالانی پێش راپەرین و سەرەتای راپەرین .

ئابوریەکی بە‌هێز بۆ پارتەکانی دەسەلات و نەبونی پلانی چۆنیەتی بە کارهێنانی، لێرەوە کێشە سەرهەڵئەدا .

نمویەك ئەهێننەوە ، کەسێك قەرزێکی زۆری کردوە و لە کەس و کار و برادەر ، بەم پارەیە ماوەیەك ناو ناوبانگی دەرکردوە بە دەوڵەمەندی ، لە پاش ماوەیەك ووتیان ئیفلاسی کردوە ، ئەگەر بەرنامەی هەبوایە توشی ئەم کێشیە نە ئەبوو ، چونکە هەمان پارە ئەگەر هێجشی پێنەکات بیداتەوە بە کەسەکان بە مایەی خۆی دەرئەچێت و ناوبانگی دەوڵەمەندیشی قازانج کرد .

هەمان کەس بێنە بیخە چواچیوەی پارت و ڕێکخراوەکانەوە .. ئەمان بەچی زەرەر ئەکەن ؟

لەکاتی هەڵبژاردنەکاندا پەنا ئەبەنە بەر پارت و ڕێکخراوە بچوکەکان و بە پارە بۆ بانگێشەکردن و هاوبەشی کردنیان بە بێ ئەوەی ئەنجامەکەی بزانرێت، لە هەڵبژاردن تەنها کەسیت ئەچیتە سەرسندوقی دەنگ دان ویژدانت بریار ئەدات ، ئەی ئەگەربە پارە کرابێت ؟ وەلام لای خوێنەری بەڕیزە .

پارەیەکی زۆر بە هەدەر ئەروات لە چاو ئەنجامی چاوەروان نەکراودا، لە هەمان کاتدا پلە و بەرپرسیارێتی ئەدرێت بە ئەندامانی لایەنی میوان خۆی لە پێشتر هیچ پێگەی نەبوە ، پارتەکەی نەیتوانیوە خۆی لە پرۆسەی هەڵبژاردن بدات جا خۆی چۆن ئەتوانێت سود بگەیەنێت، وەکو ئەیبینین تەنها کەسی یەکەمی ڕێکخراوەکانیشیان ئێستا نابینرێن .

 لەم کاتەدا بۆ چارەسەر کردنی کەم کوریەکانی پەنا ئەبات بۆ کێشەو پلان دانان بۆ تێكدانی ڕیزەکانی ناو ڕێکخستن و قسە هێنان و بردن خۆ نزیك خستنەوە لە بەرپرسەکان .

کەواتە دوو جار زیان کراوە ،

یەکەم / پارەیەکی زۆر سەرف کرا لەم پێناوەدا بۆ هیچ .

 دووەم / دروست کردنی کێشەو ململانێ بۆ داپۆشینی کەمو کوڕیەکانی .

کەواتە زیانی گەورەی بە ڕیزەکانی ڕێکخراوەکە گەیاند ئەمە وەکو قەرزێکی سیاسی وابوو کە زیانی تیا کراو سەرکەوتونەبوو ، چارەسەر کردنی ئاسان نابێت .

بەلام لە یاری تۆپی پێدا قەرز هەیە و کرین هەیە. کرینەکە یاری زانەکەی کە ئەکرێت پێشینەی هەیە و لەبەرچاو بوە کە بە ماندوو بونی خۆی سەلماندویەتی شایەنی چاکترین نرخە وە ئەتوانێت باشترین یاری و ئەنجام بۆ تیپی نوێ بەدەست بهێنێت .

وە لە هەمان کاتدا قەرزی یاری زان ئەکرێت بۆ شوێنی پێویست و پر کردنەوەی بۆ ماوەیەی وەرزی یان ساڵ ، ئەگەر بیشی سەلمێنێ یاریزانێکی زۆر باشە نادیەکە بە سوپاسەوە بە مانەوەی رازی ئەبێت .

کەواتە زیان کەمترین حالەتە ، بریارەکان بە ووردبینی و پلان ئەکرێت هەڵسانگاندنی تەواو هەیە لە لایەن کەسانی شارەزاوە .

چی وەکو پارت و ڕێکخراوەکان یان نادیەکانی بە سەدان هەزار لایەنگر و بینەریان هەیە نەك هەر لە وولاتی خۆیان بەڵکو لەسەر ئاستی ناوچەکە و دەرەوەش .

کەواتە قەرزێکی سیاسی ئەگەر لە نادیەکی تۆپی پێدا بوایە چی بەسەر ئەهات ؟

 

ئەرک نەبێت، کلیک بکەرە سەر سمبولی فەیسبووک، ئەم بابەتە بنێرە سەر بەشەکەت