بنیامین ناتانیاهۆ دیسانەوە بەهەڕەشە لە تورکیا بەرگریی لە کوردان دەکات .
وەرگێڕانی ـ دەریا ڕواندزیی :
سەرۆک وەزیرانی ئیسرائیل بنیامین ناتانیاهۆ هێرشێکی توند دەکاتە سەر ئۆردۆگان !!!! لەم وتەیەی سەرۆک وەزیرانی ئیسرائیل لەکەناڵی ( سی ئێن ئێن ) دا ، جەخت لە نەبوونی مافی کوردان دەکات لەوڵاتی تورکیاو بەپێشلکاریی دیموکراسی و مافی مرۆڤ ناوزەندی دەکات و بە ئێردۆگان دەڵێت : تۆ کە ئەتەوێ وڵاتەکەت بچیتە ناو یەکێتی ئەوروپا پێویستە هەموو خاڵەکانی دیموکراسی جێ بەجێبکەن ، لەوەش روونتر ئەوەیە کەئێستا بەبەرچاوی هەموو دونیاوە هاوکاری سەربازی تیرۆرستان دەکەن بێ گوێدانە هیچ یاسایەکی نێودەوڵەتی ، خالێکی زۆر گرینگ پێویستە لەبیر نەکرێ کە تورکیا ئەندامە لە ناتۆ ، لەسەر هەموو ئەو وڵاتانەی کە ئەندامن لە ناتۆ , پێویستە دەنگیان بەرزکەنەوە بۆ پەیڕەوکردنی یاسای دورخستنەوەی دەوڵەتی تورکیا لە ناتۆ…. کەسەیری بارودۆخی ناوخۆی تورکیا بکەین ، نەتەوەیەکی بێبەشکراوە لەهەموو ماف و ئازادیەک کەژمارەیان زیاتر لە 30 ملیۆنە کەسە !! لە ئێستادا بەهۆی هاوکاریەکانی تورکیا بۆ داعش زیاتر لە2ملیۆن کورد ئاوارە بووە . 30 هەزار کوردیش بونەتە قوربانی ، لەسەر هەموو ئەوانەش گلەیی لە ئیسرائیل دەکەن !!، ئێمە لەدروست بوونی دەوڵەتی ئیسرائیلەوە شەری تیرۆرست دەکەین ، هەموو مێژوو بگەڕێیت نابینیت شەرمان بەهیچ وڵاتێک فرۆشتبێ ، هیچ وڵاتێکمان داگیر نەکردوە ئێمە کاتێ شەر ئەکەین، شەری پاراستنی وڵاتەکەمانە لەدەست ئەوانەی ، کە دەیانەوێت دەسدرێژی بکەنەسەر خاکمان ،،،، تۆ کە وڵاتێکی دیموکراسیت هەیە بۆ ناهێڵیت کورد ببێتە خاوەنی وڵاتی خۆی ؟ تۆ پێش ئەوەی باسی ئیسرائیل بکەیت پێویستە واز لەداگیر کردنی قوبروس بهێنیت کە 63 ساڵە داگیرتان کردوە . ئێوە کەلتور و زمانی کوردتان لەناوبردوە ، ژن و مناڵەکانیان دەخەنە زیندانەوە . هەموو دونیا شاهیدە کە ئیسرائیل هەموو مافێکی بەعەرەبەکانی نیشتەجێی ئیسرائیل داوە ، بەڵام کوردەکانی تورکیا کە زیاتر لە 30ملیۆن کەسن مافی ئەوەیان نیە بڵێن کوردین .. تۆ کێیت؟! کە لەسەر ئیسرائیل قسەبکەیت ، لە ئیسرائیل هەموو ماف و ئازادیەک هەیە بۆ هاوڵاتیەکانمان ، ئیسرائیل واتا خاکی پیرۆز و دیموکراسی بۆ مرۆڤایەتی ….