Daesh

دکتۆر کەمال میراودەلی : گەوادی دینیی ! .

ئەرک نەبێت، کلیک بکەرە سەر سمبولی فەیسبووک، ئەم بابەتە بنێرە سەر بەشەکەت

گەر ویستت میللەتێک لە ناو بەریت رۆحی داگیرکە ، ئەوسا هەموو ئەندامەکانی لەشی بۆ خۆیان هەڵدەوەرنەبەر پێت … گوتە .

خەتەرترین کەس
گەوادەکانی دینن
ئەوانەی کە دەیانەوێت
کچەکانمان
یان ڕووپۆش بن
یان ڕەشپۆش بن
یان پەڕپوت و نابووت بن
یان بۆ داعشەکان رووت بن
کوڕەکانمان
یان مێشک بەتاڵ بن
یان زیندە بەچاڵ بن

ئەوانەی شەوو رۆژ
دەم بەدوعا
دەست بەدەسنوێژ
لە سەر ئەژنۆن
بە دەم ئەڵلاهو ئەکبەرەوە
بەدەم گەوادیی بۆ داگیرکەرەوە
کۆرپەکانمان
بە زیندوویی دەخۆن

خەتەرترین کەس گەوادەکانی دینن
ئەوانەی بێدەنگن بێدەنگن
وڵاتمان داگیر دەکرێ بێدەنگن
ژنمان ئەتک دەکرێ بێدەنگن
کوڕمان سەردەبڕدرێ بێدەنگن
سەری كچانمان هەڵدەبڕن بێدەنگن
بێدەنگیی وەک مۆتەکە
دەچێتە خەونی منداڵەکانمانەوە
بێدەنگیی وەک زەروو
دەچێتە خوێنی دەمارەکانمانەوە
بێدەنگیی وەک ڤایرۆس
دەچێتە رۆحەوەو دایدەڕزینێ
بێدەنگیی وەک کوێریی دەچێتە چاوی گەنجەکانەوە
بێدەنگی وەک کەڕیی دەچێتە گوێی پیاوەکانەوە
بێدەنگیی وەک حیزیی
کچەکان بۆ جیهادی نیکاح رووت دەکاتەوە

خەتەرترین کەس گەوادەکانی دینن
قاحبەکانی ئایینن
ئەوانەی ولاتفرۆشتن لایان
زەماوەندی بەهەشتە
ئەوانەی نیشتمان
وەک گۆشتی
بەرخ
دەکەنە قوربانی
بۆ زەماوەندی
داعشەکانی رۆح و جەستە

وێنەی یەکێک لە سێ کچ و چوار کوڕی کوردی کۆپانی کە داعشەکان سەریان بڕین و وێنەکانیان لە فەیسبووکی خۆیان بلاوکردنەوە .. دوایی ئەم دڕندەیە لە شەری کۆپانی دا تۆپێندرا ،، ئەم وێنەیە پێشکەشە بە گەوادە ئیسلامییەکانی کوردستان .

ئەرک نەبێت، کلیک بکەرە سەر سمبولی فەیسبووک، ئەم بابەتە بنێرە سەر بەشەکەت