ئه‌فسانه سرووش : بۆ ده‌ستینا قه‌ندیل ، کهخۆری ئازادی له‌گۆڕی ئه‌ودا سه‌ر ده‌رده‌کات .
ده‌ستینا
ئارام بخه‌وه ، ئارام
تنۆك تنۆك خوێنت
له‌جه‌سته‌ی خاکێك دایه
کهزینوویی ڕایده‌ژه‌نێ و
به‌رخۆدان خۆراکی پێده‌دا
ده‌ستینا ئارام بخه‌وه
مشته‌نوور و گرده‌سپی و کانی کوردان و
چیای شه‌نگال
ئیلهامی خۆڕاگری و
خۆراك له‌تۆ وه‌رده‌گرن .
ده‌ستینا
ژنانی شه‌نگال و
کۆبانێ له‌چاوه‌ڕوانی فه‌رمانی تۆن
کهیۆتۆپیا ئاسا
نیشتمانێك له‌ده‌ره‌وه‌ی سنووری یه‌زدان و
ئه‌قڵ و
وجودیهتهوه بنرخێنی .
ده‌ستینا
ئه‌ی جوانترین مه‌خلوق
ئه‌ی جوانترین فریشته‌ی سه‌ر زه‌مین
ئه‌ی به‌دیهێنه‌ری ئازادی وتێكشکێنهری
نه‌ریتی باو و
ئه‌فرێنه‌ری فۆڕمێکیتری مرۆڤبوون .
( به‌یان حه‌مید خدر ئیسمائیل) … خەڵكى چوار قوڕنە .. ناوی دایکیشی( زه‌ینه‌ب) ـه و ساڵی 2012 به‌شداری ڕیزه‌کانی به‌رخۆدانی رۆژئاوای کوردستان بووه .. نازناوى ( ده‌ستینا قه‌ندیل) ـه ، لە ڕۆژى 20-10-2014 كەفەرماندارى يەپەژە بووە شەهيد بووە.