jan-koum

کامەران وریا قانع : ملیاردێره‌ گه‌نجه‌كه‌ سه‌رمایه‌كه‌ى 19 ملیار دۆلاره .

سمبولی تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان کلیک بکەو، ئەم بابەتە بنێرە بۆ بەشی خۆت یان هاوڕێکانت


ئه‌و منداڵى له‌ خانویه‌ك به‌سه‌ر بردوه‌ كه‌ هه‌رگیز ئاوى گه‌رم و كاره‌با و ته‌له‌فۆنى تیا نه‌بوه‌ , له‌گه‌ڵ ئه‌و هه‌موو ده‌وڵه‌مه‌ندیی ئێستایی هه‌ر بیرى ئه‌و رۆژانه‌ ئه‌كاته‌وه‌ .
له‌ ته‌مه‌نى 16 ساڵیه‌وه‌ دایكى بریارى دا له‌گه‌ڵ خۆیی كۆچ بكه‌ن بۆ ئه‌مریكا , هه‌رچه‌نده‌ باوكیان له‌گه‌ڵیان نه‌رۆیشت . ئه‌وان كۆچكردنیان بۆ ئه‌مریكا له‌ ئه‌نجامى ئه‌و هه‌ست كردنه‌ بوو به‌ ره‌گه‌زپه‌رستى ( چونكه‌ جوله‌كه‌ بوون ) له‌ شارى كیفى رووسی پێشوو ( پایته‌ختى ئۆكرانیایی ئێستا ) كه‌ ژیانیان تیا به‌سه‌ر ئه‌برد .
دایكى له‌ كاتى كۆچه‌كه‌ى جانته‌كه‌ى پڕ كرد بوو له‌ پێنوس و ده‌فته‌ر بۆ كوره‌كه‌ى چونكه‌ ده‌یزانى ژیان له‌ ئه‌مریكا گرانه ‌. ئه‌وان له‌ ولایه‌تى كالفۆرینا له‌ شارى ماوتن فیو له‌ شوقیه‌كى بچوك ژیانى نوێیان ده‌ست پێكرد به‌ سوود وه‌رگرتن له‌ یارمه‌تى حكومه‌ت . سه‌ره‌تا دایكى له‌ دایه‌نگه‌یه‌كى منداڵ ئیشی ده‌ست كه‌وتووەو كوره‌كه‌شى له‌ دوكانێكى میوه‌ فرۆشیی كارى پاكردنه‌وه‌ى ناو دوكا‌نەکە‌و چوار ده‌وریی بووە . به‌ڵام كاتێك دایكى توشى نه‌خۆشى شێر په‌نجه‌ دەبیت ، حكومه‌ت یارمه‌تیه‌كانى زیاد كرد بۆ خێزانەکەیان .
ئه‌م كوره‌ گه‌نجه‌ ناوى ته‌واوى ( جان كۆمه‌) له‌ سالى 1976 له‌ دایك بوه ‌, هه‌ر له‌ منداڵیه‌وه‌ به‌ كه‌سێكى سه‌ره‌رۆ ناسراو بوو له‌ ناو براده‌ركانى , كاتێك ته‌مه‌نى ئه‌گاته‌ 18 ساڵ زیاتر بایه‌خ به‌ زانستى كۆمپیوتر ئه‌دات , به‌رده‌وام ئه‌چوو ئه‌و كتێبانه‌ى له‌ ده‌ستى دوو ئه‌كریه‌وه‌ ، یاخود به‌قه‌رز وه‌ر ئه‌گرت ، كه‌ باسى زانستى كۆمپیوته‌ر ئه‌كه‌ن . له‌ به‌ر لێهاتوویى له‌ بواره‌كه‌  ، هه‌ر زوو ئه‌بێته‌ ئه‌ندامى گروپى( woowoo ) كه‌ هاكه‌رى نێت بوون .
دواى په‌یوه‌ندى كردن به‌ زانكۆیی( سان جۆس ) شه‌وانیش له‌ كۆمپانیاى ئارنست یۆنگ كه‌ كۆمپانیایه‌كى به‌ناوبانگه‌ له‌ ئه‌مریكا كارى پاسه‌وانى ئه‌كرد . دوایی سالێك له‌ 1997 ئه‌بێته‌ ئه‌ندام له‌ تیمى ماڵپه‌رى به‌ناوبانگى یاهوو له‌ به‌شى سكیورتى . له‌ هه‌مان ساڵ باوكى له‌ ئۆكرانیا كۆچ ئه‌كات و له‌ ساڵى 2000 دایكشى به‌ نه‌خۆشى شێر په‌نجه‌ ماڵئاوایی یه‌كجاره‌كى لێ ده‌كات .
به‌ كۆچ كردنى دایكى ئه‌م كوره‌ گه‌نجه‌ توشى بارێكى ده‌رونى زۆر سه‌خت ئه‌بێت كه‌ ته‌نها هاورێكه‌ى به‌ ناوى ( بریان ئاكتون) كه‌ پێكه‌وه‌ كاریان ئه‌كرد ، توانى له‌و دۆخه ‌قورسه‌ یارمه‌تیده‌رێكى باشى بێت .
له‌ ساڵى 2007 ئه‌م دوو گه‌نجه‌ داوایی كاركردن ئه‌كه‌ن له‌ كۆمپانیاى فه‌یس بووك , به‌ڵام داواكه‌یان ره‌ت ئه‌كرێته‌وه‌ . دوایی كرینى ئایفونێك له‌ ساڵى 2009 ئه‌م دوو هاورێیه‌ بیر ئه‌كه‌نه‌وه‌ رێگایه‌ك بدوزرنه‌وه‌ كه‌ قسه‌ كردن و مه‌سجی ناردن به‌ مۆبایل به‌ خۆرایی بێت , له‌به‌ر ئه‌وه‌ كه‌وتنه‌ بیر كردنه‌وه‌ دواتر بیرۆكه‌ى ئه‌پلیكه‌یشنى ( whats app ) دانا به‌ ماناى ( چى ترى نوێ ) , سه‌ره‌تا له‌ ماڵه‌وه‌ و چایخانه‌كان ئه‌زمونیان كرد . دوایی پێنچ ساڵ له‌ دامه‌زراندنى ( وه‌تس ئه‌پ) ئه‌مرۆ نزیكه‌ى 450 ملیۆن به‌شدار بووى هه‌یه‌ , وه‌نرخه‌كه‌ى گه‌یشته‌ نزیكه‌ى 6.8 ملیار دۆلار ته‌نها له‌ ساڵى 2013 نزیكه‌ى 27 ملیار مسج به‌كار هاتوه‌ له‌ ریگاى وه‌تس ئه‌په‌وه‌ .
له‌ مانگى دووى 2014 فه‌یس بووك به‌ بڕى 19 ملیارى دۆلار وه‌تس ئه‌پى كریه‌وه‌ 12 ملیارى له‌سه‌ر شێوه‌ى پشك وه‌ 4 ملیاریشى به‌شێوه‌ى كاش . هه‌روه‌ها نزیكه‌ى 3 ملیارى دۆلاریشى به‌ كۆمپانیاكه‌و فه‌رمانبه‌ره‌كانى ئه‌به‌خشێت له‌ ماوه‌ى 4 ساڵى داهاتوو كه‌ كۆى گشتى ئه‌كاته‌ نزیكه‌ى 19 ملیار دۆلار نرخى ( وه‌تس ئه‌پ) .
له‌ كۆتایدا ئه‌م میلیاردێره‌ گه‌نجه‌ ته‌مه‌ن 38 ساڵ بروایی به‌و  وته‌  ، یاخود په‌ندە هه‌بوو ئه‌ویش :
( ته‌نها یه‌ك شت بكه ‌, به‌لام به‌ باشى بیكه‌ ) .