sherzad

شێرزاد وڵاتدۆست : قارەمانەکانی ئەمڕۆ و گەندەڵچیەکانی دوێنێ .

ئەرک نەبێت، کلیک بکەرە سەر سمبولی فەیسبووک، ئەم بابەتە بنێرە سەر بەشەکەت

هاتنی داعش و کردنەوەی بەرەی شەڕ لەگەڵ هەرێمی کوردستان ، ڕەنگە باشترین دەرفەت بووبێت بۆ کۆمەڵێک کەس و لایەن کە خاوەنی مێژوویەکی پڕ لە گەندەڵین لە حکومڕانی هەرێمی کوردستان ، هاتنی دەرفەتێکی وەها لەوەیە ئەو ڕۆژانە خەیاڵ بووبێت  لە لایان کاتێک خۆیان بە گەندەڵ و ڕوویەکی ڕەش لە چاوی خەڵکی بەش مەینەتی ئەم هەرێمەدا دەبینیەوە ، لێ هاتنی داعش ئەو خەیەڵەی بۆ کردن بە ڕاستی و دەرفەتی ئەوەیان دەستکەوەت کە لە ژێر ناوی پێشمەرگە و بە بەرگێکی شۆڕشگێر وقارەمانانە  خۆیان وەک پارێزەری سەرەکی هەرێمی کوردستان پیشانبدەن !

لەگەڵ ئەوەی بەشێک لەو کەسانەی بە قارەمانی ئەمڕۆ و گەندەڵچی دوێنی ناویان دەهێنین لە پێش ڕاپەڕینی ساڵی 1991وەک پێشمەرگەیەکی ئازا و دلێر دەردەکەوتن و خۆشەویستبوون لەلای جەماوەر ، بەڵام لەگەڵ دروستبونی حکومەتی هەرێمی کوردستان و پێدانی دەسەڵاتی رەهای حکومی و حزبی بەوکەسانە بێ لێپرسینەوە  بوو بە بنەما بۆ دەستپێکردنی گەندەڵی لە جێبەجێکردنی ئەو ئەرکەی پێاینسپێردارابوو ، لەگەڵ درێژە کێشانی گەندەڵی و کاری مافیەگەری ئەو کەسانە ، بەڵام ساڵ لە دوای ساڵ دەسەڵاتی ئەو کەسانە زیاتر و بەرزتر کرایەوە ، بەجۆرێک لە جیاتی لێپرسینەوە و سزادانیان بە دەسەڵات و پلەی بەرزتر لەلایان دەسەڵاتدارانی گەندەڵتر لە خۆیان خەڵاتکران ، لێ چۆن کارەکیان لە گەندەڵی و کارگەلی مافیەیی  لەگەڵ تێپەربوونی ڕۆژگار لە زیاد بوون دابوو بەم جۆرەش ئەو کەس و لایانانە ڕۆژ لە دوای ڕۆژ بێزرا و تر ڕوو رەش تر دەبوون  ، جگە لە بەشێک لە دارودەست و ماستاوچیەکانیان کە تا هەنوکەش لە پیادا هەڵدان و پەردەپۆشکردنی گەندەڵیەکانیان بەردەوامن .

لەگەڵ ئاشکرابوونی بازرگانیکردن لەگەڵ داعش لەلایان چەند بەرپرس و فەرماندەیەک و بازرگانێکی کوردەوە دووبارە ئەوە بەڕوونی دەرکەوتەوە ، کە ئەم کەسانە لە هەرشوێنێک بن ئامادەن هەموو کارێک بکەن لە پێناو بەیەکەوەنانی کۆمپانیاو سەرمایەی زیاتر و زیاتر تایبەت بە خۆیان بێ گوێدانە هیچ بەهایەکی ئەخلاقی و مرۆڤی و نیشتمانی  ، بەڵام  ئەمە هیچ جێی سەرسوڕمان بۆ  نیە ، چونکە کەسێک ئامادەبێت ماوەیەی 23 ساڵ   لە ژێرناوی بەرپرس و دڵسۆزی نیشتمان دزی لەم میللەتە بکات زۆر لای ئاسایی دەبێت ئێساتا بازرگانی لەگەڵ دوژمێک بکەن  کە ڕۆلەکانی لەبەرەی جەنگ ڕۆژانە شەهید دەکات ، لەکاتێک هەر ئەو کەسە لەبەردەم میدیاکان خۆی وەک قارەمانێک پیشاندەدات بە جۆرێک واپیشانی دەدەن کە پلان و فەرماندەیی ئەوان شکستی بە هێرشەکانی داعش هێناوە ! ئەوە ڕوونە هاتنی داعش ڕێخۆشکەری تەواو بوو بۆ ئە کەسانە بۆ خۆنمایشکردن وەک قارەمان و دڵسۆزی نیشتمان هەروەها هاتنی داعش دەرگایەکی تری بۆ واڵکردن بۆ کاری بازرگانی بۆیان! بەڵام ئەوەی جێی شادمانیە وا دووبارە ڕووی رەشی بەشێک لە کەسانە بەدەردەکەوێتەوە بۆ تەواوی هاوڵاتیان ئەگەر جاران بە گەندەڵیکرد دەرکەوتبێتت ئەوا ئەمجارە بە بازارگانیکردن لەگەڵ دڕندەتین دووژمن دەرکەوت .

 

ئەرک نەبێت، کلیک بکەرە سەر سمبولی فەیسبووک، ئەم بابەتە بنێرە سەر بەشەکەت