yari

سویسرا : بەئامادەبوونی زیاتر لە 10 هەزار کەس پشتیوانی لە کۆبانی کرا ، بەبێ پارتی

وتاریکورد ماڵپەرێکی سەربەخۆ و ئازادە

ئەرک نەبێت، کلیک بکەرە سەر سمبولی فەیسبووک، ئەم بابەتە بنێرە سەر بەشەکەت

 

تایبەت  بە  وتاریکورد .

دوێنی 1 / 10 کوردانی سویسرا بەشداربوون لە پشتیوانی ڕۆژی کۆبانی .
لەسەعات یەکی پاشنیوەڕۆوە وردە وردە کۆمەڵ و بەتاک لە پارکی ( ئێلڤیتا پلاتس ) ، کوردانی سویسرا ئامادە بوون . پاش دوو سەعات بەهۆی زۆریی بەشدار بووەوە ، بەرخۆدانە پشتیوانییەکە دەستی پێکرد . شاکلین فەێر ،، ئەندامی پەڕلەمان و جێگری یەکەمی سکرتێری حیزبی سۆسیالیستی سویسرا وتارێکی خوێندەوەو پشتیوانی گەلی سویسراو حیزبی سۆسیالیستی سویسرای گەیاندە کۆبانی و ، بەچەپڵەڕێزانی کوردان کۆتایی بەقسەکانی هێنا .
پاشان کوردان بەڕێپێوانێکی هێمنانە بەنێو شەقامی ( شتاوفاخەرشتراسە ) دا بەڕێ کەوتن . ئەوەی شایەنی باسە لەمێژووی سویسرا ڕێپێوانی بەو جۆرە بەرفراوانییە لەبەشداربوویی کوردان بوونی نەبووە . جێگای داخە بۆ تاکە پارتییەک کە بوونی نەبوو ، نەلەجەماوەر و نە لە نوێنەری حیزبەکەیان ( پارتی دیموکراتی کوردستان ) بوو ، وەک وتاریکورد بەدوواچونمان بۆ کرد ، بەڵام بێ ئەنجام بووین .

ئەرک نەبێت، کلیک بکەرە سەر سمبولی فەیسبووک، ئەم بابەتە بنێرە سەر بەشەکەت