Draw

5 سەركردەی كورد پێكەوە 200 ملیار دۆلاریان هەیە .

سمبولی تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان کلیک بکەو، ئەم بابەتە بنێرە بۆ بەشی خۆت یان هاوڕێکانت

سەرچاوەیەكی نزیك لە باڵیۆزخانەی ئەمریكا لە عێراق ئاشكرای كردووە، باڵیۆزخانەی ئەمریكا هەندێك راپۆرتی ئامادەکردووە، كە بە وردەكارییەوە باس لە سامانی سەركردە و لایەنە سیاسییە عێراقییەكان دەكات و زۆرینەیان ئەو سامانەیان لە پاش پرۆسەی ئازادی عێراق پێكەوە ناوە.
سەرچاوەكە ئاماژە بەوە دەكات، بە پێی ئەو راپۆرتانە سامانی چەند سەركردەیەكی عێراقی نزیكبۆتەوە لە (700) ملیار دۆلاری ئەمریكی، ئەمە جگە لە سامانی نەگوازراوەی وەك موڵك و زەوی مۆڵی بازرگانی كۆمپانیاكانیان.
بە ئاماژە دان بە سامانی سەركردە عێراقییەكانیش دەڵێت: سەركردە كوردستانییەكان خاوەنی زۆرترین بڕە داهاتن و سامانەكانیان پێكەوە (300) ملیار دۆلاری تێپەڕاندووە.
سەرچاوەكە ئاماژەی كردووە بەوەشی، كە (5) سەركردەی كوردی پێكەوە خاوەنی (200) ملیار دۆلارن و (10) سەركردەی دیكەش پێكەوە سامانەكانیان لە (100) ملیار دۆلار نزیك دەبێتەوە.
دەوڵەتی یاسا پلەی دووەمی هەیە و سامانی (24) سەركردەی ئەو لیستە نزیكی (210) ملیار دۆلارە، ئەمە جگە لە سامانی سەركردەكانی ئەنجومەنی باڵا و رەوتی سەدر و حزبە بچوكەكانی دیكەی نێو هاوپەیمانی نیشتمانی كە بە نزیكەی (100) ملیار دۆلار خەمڵێنراوە.
هەروەها (25) سەركردەی سوننەكان لە پەرلەمان و حكومەت پێكەوە (180) ملیار دۆلاریان هەیە، لە نێویاندا بە تەنها ئوسامە نوجێفی جێگری سەرۆك كۆماری عێراق خاوەنی (24) ملیار دۆلارە.
سەرچاوەكە باس لەوەش دەكات نزیكی (60%) ی بەرپرسە عێراقییەكان ئامادە نین سامانی خۆیان بۆ لیژنە تایبەتمەندەكان ئاشكرا بكەن، لە پاش جێهێشتنی پۆستەكانیشیان ئامادەی ئەوە نین ئەستۆپاكی خۆیان رابگەیەنن لەوەی كە مامەڵەیان پێوەكردووە لە پارە و كەلوپەلی دەوڵەتی.
سەرچاوەكە ئەوەشی وتووە، سامانی فرەی بەرپرس و حزبە عێراقییەكان تا ئێستا رێگر بووە لە دەركردنی یاسای حزبەكان، كە لە بەندێكیدا باس لەوە دەكات، دەبێت حزبەكان سەرچاوەی دارایی خۆیان بۆ حكومەت و دەزگای دادوەری ئاشكرابكەن.
ئەو سەرچاوەیە ئاماژەی بەوەشكردووە، باڵیۆزی ئەمریكا بەم زووانە ئەو راپۆرتە بە وردەكاریەكانییەوە بۆ ڕای گشتی ئاشكرادەكات، ئەویش لە پێناوی كۆتایی هێنان بەو مۆدێلە سیاسیەی كە سەركردە عێراقییەكان لە حوكمدا پەیڕەوی دەكەن.

 س –  و ن