Daesh-2

  فەرەیدون کونجرینی : دەوڵەتی ئیسلامی لە ئێراق و شام چۆن دروست بوو ؟  

سمبولی تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان کلیک بکەو، ئەم بابەتە بنێرە بۆ بەشی خۆت یان هاوڕێکانت

 داعش و شەهید کردنی( مەشعەت تەمۆ) یەك یادو تێڕوانینـە.

سەرەتایەکی ڕوون ، رۆژی هەینی 2011/10/7  چەند چەكدارێك لە شاری قامشلۆ تەقەیان لە مەشعەل تەمۆ گوتەبێژی رەسمی ( رەوتی ئایندەی كورد) و ئەندامی ئەنجومەنی نیشتیمانیی ئۆپۆزسیۆنی سووریا كرد و لە ئەنجامدا ئەو سەركردە چالاكوانە كوردە  گیانی سپارد.

ئێمەی کورد ساڵانێک بەدرێژای بونمان وەك نەتەوە ژێردەستەبوین و چەوسێندراوینەوە لە فشاری چوار دەوڵەتدا هێندە تاوانی نامرۆڤانەیان ئەنجامداوە بە جینۆساید هەژماردەکرێت ، هاوشێوەی یەك بەسیاسەتی خۆیان مامەڵەیان لەگەڵ گەلی کورد کردووە ئاستی دڕەنەیی خۆیان نیشانداوە کەپێكهاتەی یەک سیاسەت و ئامانجیان هەیە و بەردەوامن لە بنەبڕ کردن و سەرکوتکردنی گەلی کورد ( ترکیا و ئێران و سوریاو ئێراق ) ــــە ، هەروەرزەو بە پلانێك لە هەوڵدابوون کوردستان و نەتەوەی کورد کۆتابکەن .

دوای ئەوەی سەرکۆمار و دیکتاتۆری سەدەی ٢٠ سەدام حسێن  هەڵەیەکی نێودەوڵەتی کرد و هێرشی کردە سەر کوەیت ، بەسیاسەتە دیکتاتۆریەکەی وایدەزانی دانیشتوانی باکوری وڵاتەکەی کە کودنشینەو بەزۆر لکاوە بە عێراقەوە ناوی نیشتمان و نەتەوەیان لە بیرکردووەو چیتر دوای ئەنفال و کیمیاباران و وێرانکردنی گوندەکان و کوشتنی سەرکردەو نەمانی چالاکیەکانیان بنەبڕکراوەو ناو و نیشانی خۆیان لەدەستداوە و بیری نەتەوایەتی نەماوە  بەو ئاکامەی لەگەڵ کوردا ئەنجامی دابوو ،  هێزەکانی خۆی لە ناوچە کوردیەکان گواستەوە بۆ جەنگی کوایت ،  جگە لە چەند هەزار ئەفسەرێکی سنور باکوری ئێراق ، هیچی لە هێزەکانی نەهێشتەوە بەهۆی دڵنیایی لە بێهێزی چالاکی پارتیزانی و هەمو ئەو جموجۆڵەی کورد ئەنجامی دابو لەپێناو ئامانجەکانی خۆیدا.

بە پێچەوانەوە دەرفەتێکی باش رەخسا بۆ کوردانی باشوری کوردستان و ئامانجی ویستەکانیان بەدەستهێنا و تواندرا دوای ئەوەی ئێراق کوەیتی داگیر کرد لە ساڵی ١٩٩١دا  وڵاتانی هاوپەیمان پەلاماری هێزەداگیرکارەکەی ئێراقیدا و تێکشکێندرا ،  لەڕوی بەرگری کردنەوە ئێراق لاوازبو  ، نەخشەڕێگای پلانی کوردانی باشور دەستی پێکردو بڕیاردرا  ڕاپەڕینی سەرتاسەری ئەنجام بدرێت و خواستەکانیان بەدی بێنن و هەرێمێك دابمەزرێنن کە  تا ئێستا بەردەوامەو دژی سیستەمی دیکتاتۆری کاری کردوە لەسەر ئاستی جیهان متمانەی نێودەوڵتی پێ بەخشراوە .

 دوای ١١ی سێبتەمبەری ٢٠٠١ جەنگی دژە تیرۆر دەستی پێکرد ، هەرێمی کوردستان چۆن دژ بە دیکتاتۆری هاتە ناو کایەی سیاسی نێودەوڵەتیەوە لە جەنگی دژە تیرۆریشدا تا ئەم ساتەوەختە هەنگاوی باشی ناوە ، باشتر بۆ هاوکاری و پێکەوە کارکردن ، پشتیوانی جیهانی کردووە بۆ بەرەنگاربونەوەی تیرۆرست و گروپە توندڕەوەکان و تواندراوە خۆیان لە قوژبنێکی سیاسەتی ئەمریکاو جیهان بەگشتی جێبکەنەوە متمانەی ئەو ئەرکەیان بەدەست هێناوەو توانیویانە هەنگاوی خۆناساندنیان لەم چەند وشە ڕیزکراوە وەك نەتەوە هاوپەیمانبن.

 بەهۆی هێرشەکانی گروپە توندڕەوەکانەوە باشتر لە ڕابوردو  تا بەهاری ئەرەبی و جەنگی ناوخۆی سوریاو لەگەڵ سەرهەڵدانی داعش پەیوەندیە جیهانی و هاوکاریەکانیان پێکەوە گرێبەستکردو کاری مرۆیی دەکەن بۆ بەرژەوەندی گشتی..

داعش

بەڵێ لەگەڵ سەرهەڵدانی چالاکی بەهاری ئەرەبی دوای وڵاتی ( تونس) لە سوریا جموجۆڵی مەدەنی دژ بە رژێمی بەشار ئەسەد دەستی پێکرد و هەنگاونانی ئەم ئامانجەی لێکەوتەوە کە بەرهەمەکەی ( داعشە) بۆتە مەتریسی هەمو جیهان و ئایندەیان ، پوچەڵکردنەوەیانە.

گەڕانەوە بۆ سەرتای وتار

بڕیاربو مەشعەل تەمۆ بکرێتە سەرۆکی ئەنجومەنی ئۆپۆزسیۆنی  سوریا ،  کۆبونەوەکان لە ساڵی 2011 دا لە تــرکیـا ئەنجام دەدرا بۆ پێکهێنانی ئەنجومەنێک بە هەماهەنگی لایەنە کانی سوریا تا ڕوخان و نەمانی حوکمی بەشار ئەسەرد کۆتا بکەن و دەوڵەتێکی فرە پارت و پەرلەمانێکی فرەلایەن دابمەزرێنن، لەناویاندا رێکخراوێکی ئیسلامی تێدابوو هەرچندە خۆیان نەناساندبو کە زۆرینەی ئەندامەکانی ئەو گروپە ئیسلامیە بەشداربون لە سەرجەم کۆبونەوەکانی ئەنجومەنی ئۆپۆزسیۆنی سووریا کە لە ترکیا ئەنجام دەدرا  یەکێك لەوان ئەبو بەکر بەغدادی بووە.

لەم جەنگەداو دوای هێرشی داعش بۆ سەر شەنگال و شەڕی دژ بە کورد  ترکیاو ئەڵمانیا لە کۆتایی مانگی هەشتی 2014دا ئاشکرایان کرد کە ساڵی 2011 کاتی رێکستنی ئەنجومەنی ئۆپۆزسیۆنی سوریا هاوکاری مادی کراون زۆرێك لە وڵاتانی ئەوروپاو ئەمریکا پشتیوانیان لێکردون بۆ ڕوخانی دەوڵەتی سوریاومەبەست لە نەمانی بەشار ئەسەد ،  سەرجەم ئەو هاوکاریانە بۆ گروپە ئیسلامیەکان مایەوەو خۆیان پێ ڕێك خست دوای شکستی ئەنجومەنکە لە ترکیا.

رۆژی هەینی 7.10.2011  بڕیاربوو مەشعەت تەمۆ لە کۆبونەوەی ئەنجومەندا بەشداربێت لە وڵاتی ترکیا ئەو دیاری کراوە بڕیاربو بکرێتە سەرۆکی ئەنجومەنەکە  سەرلەبەیانی هەمان ڕۆژ بە ڕێگای قاجاخدا بگاتە شوێنی مەبەست لە ترکیا ، بەڵام بەداخەوە لە کاتی هاتنە دەرەوەی لە ماڵەکەی خۆی لە شاری قامیشلۆ کۆمەڵێك چەکدار دەسڕێژیان لێ کردو شەهید کرا.

ئێوارەی هەمان ڕۆژ 7.10.2011 کۆبونەوەی ئەنجومەن دەستی پێکرد و باس لە گرنگترین ئەندام کرا،  ئەندامەکانی ناو ئەنجومەن زۆرینەیان دانیشتوی دەرەوەی وڵاتی سوریابون سەرەتا باس لە شەهید کردنی سەرۆکی دیاری کراوی ئەنجومەنەکە مەشعەت تەمۆ کرا کە چەند چەکدارێك شەهیدیان کردووە لە ڕۆژئاوای کوردستان شاری قامیشلۆ و کۆبونەوەکە بووە هۆی هەڵوەشاندنەوەی زۆرێك لە بڕیارەکان و دواخرا بۆ ڕۆژێکی دیاری نەکراو، بەڕێوەبەری ئەنجون ئاماژەی بەوەکرد هۆکاری بەشدار نــەبونی بەرەی نوسرە لەم کۆبونەوەدا چیە دوای ئەوەی ئاگار کراونەتەوە و بەشدار نەبون ،   ئەندامێکی لایەنی ئیسلامی لە ئەنجومەندا دەڵێت ئەوانە گێرە شێوێنن و بەناوی ئیسلامەوە ئامانجێکی تایبەت بەخۆیان هەیە هەمان کەس  کە یەکێکە لەو گروپە ئیسلامیەیی بەناوی ، الله رسول محمد خۆیان ناساندبوو پێشنیاری ئەوەی کرد کــــــە  هەمو لایەکمان بگەڕێینەوە سوریاو لە ناوچە جیاجیاکاندا دەست بکەین بە چالاکی و گروپ گروپ پێکەوە بجەنگین دژ بە حکومەتی سوریا  ، پێشنیارەکەی جێی خۆی گرت و بەزۆرینەی دەنگ پەسەند کرا ، تا ئەم ساتەوەختە ئەندامەکانی ئەنجومەن بەشدار نەبونەتەوە لە کۆبونەوەی لەو جۆرە، لە ژێر ناوی ئەنجومەنی  ئۆپۆزسیۆنی سووریا.

لەدوای گەڕانەوەی زۆرێك لە ئەندامانی ئەنجومەنەکە لە ناوەراستی مانگی 10ی 2011دا  بۆ وڵاتی سوریا پەیوەندی دروست بوو شوێنیان لەناو خۆیاندا پێ دەزاندرا بەر لەوەی دابمەزرێن لەلایەن کەسانی نەناسراوەوە دەستکرا بە تیرۆر کردنی ئەو کەسانەی گەڕابونەوە سوریا  تیرۆر کردنیان بووە تۆقاندن و سەرکوتکردنی ئەوانەی بەنیازی خەباتی مەدەنی بوون دژ بە حکومەتی بەشار ئەسەد.

لایەنێکی بەهێز مایەوە لە ناوچەکەدا کە نەیدەتوانی بەشداربێت لە کۆبونەوەی ئەنجومەنی ئۆپۆزسیۆنی سوریادا کە لە ترکیا دەبەسترا،  ئەو لایەنەش کوردی بوو( پەکەکە و یەپەگە)

 لایەنی هەبوی ئەم پلانە لە ناوچەکەدا ئیسلامیەکان بون ! واتە ئیسلامیەکان لە سەرەتای نەخشە ڕێگای ئەنجومەنەوە بۆیان ئاشکرابوو کێن ئەوانەی لە جەنگی دژ بە حکومەتی سوریا شەڕ دەکەن خۆیان بەمجۆرە جێ کردەوە و بونە زلە هێزی ناچەکە.

گروپە ئیسلامیەکان بە ئاڵای ( لااله الاالله ، الله رسول محمد) هێرشیان کردە سەر چەکدارانی کوردو زەبری کوشندەیان لێدان ، لەم دەنگدانەوەیاندا خۆیان ناساند بە دەوڵەتی ئیسلامی ئێراق ــ شام  لەئاکامدا شەڕێکی زۆر خوێناوی لە نێوان داعش و کوردانی رۆژ ئاواو بەرەی نوسرە هاتە ئاراوە ، لەئەنجامی ئەم شەڕ و پێکدادانەی نێوانیان داعش توانی سەرکەوتن بەسەر بەرەی نوسرە بهێنێت ، دوای ئەم شەڕ و پێکدادانە داعش توانی چەند شارۆچکەیەکی نێوان سوریا و عێراق کۆنتڕۆڵ بکات کە پێشوتر لەژێر کۆنتڕۆڵی بەرەی نوسرەدا بوو ، لەدوای ئەم گۆرانکاریانە داعش توانی رومادی و فەلوجە بکاتە ژیر دەسەڵاتی خۆیەوە ، لەدوای ئەمانەش وەک دەزانرێت موسڵیان کۆنتڕۆڵ کرد.

داعش گروپێکی تیرۆرست و یاخین  ئەم گروپە ئایەتەکانی قورئانی پیرۆزیان کردە فەرمان بەو  وەرگێڕانەی خۆیان بۆی دەکەن دەستیان کرد بە هێرشی بەرفراوان دژ بە کوردانی ڕۆژئاواو دەسەڵاتی سوریا و لەم ساڵی 2014دا ئێراقی گرتەوەو ڕوبەڕوی گەلی کورد شەڕدەکات.

ئەوەی لەم جەنگەدا زۆر کرنگترە هەوڵی بۆ بدرێت  پێکەوە کارکردن و دەست لەناو دەستی کوردە کە ئامانجی هاوڕابون و کارکردنیان پەیوەستە بە سەرکردایەتی کوردەوە ، دەبێت یەکڕیزبن ،  ئەرکە لە ئێستادا کاری سیاسی و ڕێکخراوەیی تۆکمە تر بکەین بۆ داهاتو ، تا ئامانجە نیشتمانیەکانمان بەدەست بێنین گەلی کورد یەکەمین و سەرکەوتوترین پاڵەوانی جیهانە کە دژی تیرۆر دەجەنگێت بۆ لەناوبردن و گەڕانەوەی ئارامی و سەقام گیری جیهان.

  ماوەی پتر لە ٢٣ ساڵە هەرێمی کوردستان ئازاد کراوەو کورد لە بەردەستە کردن و گەڕانەوەی مافەکانی خۆیدایە ، لە هەمان کاتدا لەنێو خۆیاندا ململانێی سیاسی حیزبی دەکەن  لە پێناو داهات و دەرماڵەی هەر سێ پارێزگای هەولێر و دهۆك و سلێمانی . ساڵانێکی زیاتر لە پێنج ساڵ شەڕی ناوخۆیان کرد لەپێناو دەسەڵاتدا و شەڕی ناوخۆیان ئەنجامدا دژ بەیەکتری پتر لە ٣٣ هەزار پێشمەرگەو خەڵکی مەدەنی کوژران و ژمارەیەکی یەکجار زۆر دیارنەماون و بێسەرو شوێــنــن 

جەنگی ناوخۆ کۆتایی هات و چەکەکانیان زامن کرد ،  بەڵام لەلایەکی ترەوە جەنگێکی تر سەری هەڵداوەو تا ئێستاش بەردەوامە و خەڵکی ناوچەکە نیگەرانن لەم جنگە سیاسیەیی هەیە لەنێوان سەرکردەکاندا.