Erdogan

    بەختیار شارەزورى : سیناریۆى کۆتاى هاتنى دەسەڵاتى ئیسلامى لە تورکیا .

سمبولی تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان کلیک بکەو، ئەم بابەتە بنێرە بۆ بەشی خۆت یان هاوڕێکانت

 

ئەگەر دروست بونى داعش قۆناغێکى نوێ بێت لە ئاوەژوو کردنەوەى هەموو هاوکێشە سیاسییەکان و گۆڕینى بەرژەوەندییەکان و گۆڕینى پەیوەندییەکان ، ئەوا لە دواى ئەم قۆناغەوە ئەکرێت هەندێ وڵات کۆتاى بەو فۆرمە لە دەسەڵاتى تیا بهێنرێت ، بە شێوەیەک کە لە بەرژەوەندى جەمسەرەکاندا بگونجێ ، خۆ ئەگەر سستمى دیموکراسى ڕیگە بدات بە هەموو ئایدۆڵوژیا و دنیا بینیەکان بۆ ئەوەى لە ڕێ ى سندوقەکانى دەنگدانەوە دەسەڵات وەر بگرن ، ئەوا بۆ خۆى کۆمەڵێک پرنسیپ هەیە دەبێت لە دەسەڵاتدا جێبەجێى بکات ، ئەویش ڕێزگرتنە لە بیروڕاى جیاواز و سنورەکانى ئازادى و دەسەڵاتى دادگاکان و ئەکتیڤکردنى یاساکانى ناوخۆ و نێودەوڵەتى و …هتد  . خۆ ئەگەر هەر وڵاتێک لە هەر کوێیەکى دنیا دژ بە دەوڵەتانى دنیا و دەوڵەتانى ناوچە و دەوڵەتانى دراوسێ بوستێتەوە و هەڕەشە بێت ، ئەوا بیگۆمان کۆتاى بەو دەسەڵاتە دەهێنرێت کە حوکمڕانى ئەو وڵاتە دەکات ، خۆ ئەگەر لە نجمەدین ئەربەکانەوە تا ئەردوغان جۆرێک لە ئیسلامى سیاسیان پیادە کردبێت و تا ئاستێک لە ژێرەوە کاریان بۆ گەڕانەوە بۆ خەلافەت کردبێت .

لەسەروەش ئەو وێنەیەیان دا بێت بە جیهان کە ئیسلامى سیاسى دەتوانێت لەگەڵ سستمى نوێ ى جیهااندا بگونجێت و ڕێز لە ئازادى کەسەکان بگرێت ، هەڵگرى هەر جۆرێک بن لە بیروباوەڕ ، کە بە پلانێکى نهێنى لە ڕێى مزگەوتەکانەوە کارى بۆ ئەوە کردبێت کە ئیسلامى سەلەفى داعشى دروست بکات ، لە سەعاتى سفردا ئەو دەوڵەتە بکاتە دەوڵەتێکى خەلافەتى داعشى و هەموو مورتەدەکان سەربڕێ ، پاشان تورکیا ببێتە هۆى تێکچونى شیرازەى هەموو دنیا ، ئەوا بەرژەوەندییەکانى دنیا وا دەخوازێت کە ئەو دەسەڵاتە لە تورکیا کۆتایى پێ بهێنرێت ، ئەگەر چى ئەمریکا و ئەوروپا و ناتۆ تا ئاستێک نەرمییان نواند بەرامبەر تورکیا ، کە هاوکارى داعش بکات ، ئەوا پێش ئەوەى خەونى پیسى ئەردوغانیەکان بێتە دى و تورکیا ببێتە ناوەندى خەلافەتى داعشى و هەڕەشە لە هەموو دنیا بکات ،  ئەو سیناریۆیە لە ئارادایە کە تورکیا داماڵرێت لە دەسەڵاتى ئیسلامى سیاسى و کار بۆئەوە بکرێت کە تورکیا بکەنە وڵاتێک کە بتوانێت لەگەڵ نەزمى نوێ ى جیهاندا یەکبگرێتەوە ، چونکە ئەو ڕاستیە دەرکەوت کە ئەگەر جوگرافیاى دینى لە ڕۆژهەڵاتى ناوەڕاستدا دابەش بو بێت بۆ سونە و شیعە ، تورکیا نمایندەى هیلالى سونە بێت و ئێران نمایندەى هیلالى شیعە بێت ، ئەوا لە دەرکەوتنى داعشەوە ئەو ڕاستیە بۆ ئەمریکا و هاەوپەیمانانى دەرکەوت ، کە شیعە وەک کورد دەڵێ بە هەزار ئاو شوراوەتەوە ، واتا شیعە هیچ زەرەرێک بە ئەمریکا و هاوپەیمانانى ناگەیەنێت و بگرە سیاسەت دەکات ، واتا ئەمریکا دەبێت ئاراستەکەى بە پلەى 180 بگۆرێت و ڕوو لە ئێران بکات ، خۆ ئەگەر بەرژەوەندى ئێران و ئەمریکا و ناتۆى لەسەر یەک سفرەى ترس و بەرژەوەندى کۆکردبێتەوە ، ئەوا نابێت هەر وا بە ئاسانى چاوەرێ ى ئەوە بن تورکیاش بچێتە سەر نەخشەى دەوڵەتى خەلافەت ، خۆ ئەگەر کورد و کۆبانى نەبوایە ئەوا جێبەجێکردنى ئەم ئەگەرە نزیکتر دەبویەوە ، بۆیە سیناریۆیەک لە ئارادایە بۆ ئەوەى سستمى سیاسى و دەوڵەتدارى لە تورکیا بگۆڕن بەو جۆرەى کە لە بەرژەوەندى هەردوو جەمسەرەکەدا بێت .

ئێمە لە نوسینەکانى تردا قسەمان لەسەر پلانى سێ فایل کرد لە نێوان ئێران و ئەمریکادا ، خۆ ئەگەر عێراق بە تەواوەتى کەوتبێتە ژێر هەژمونى ئێرانیەوە ، ئەوا بە بێ ڕەزامەندى ئەمریکا و ناتۆ ئەمە ناکرێت ، واتا عێراق بە پێ ى ئەو ڕێکەوتنە …سیاسیەن لە ژێر ڕکیفى ئێراندا بێت بە پرس کردن بە ئەمریکا و سەربازیەن لە ژێر ڕکێفى ئەمریکا و ناتۆدا بێت بە هاوکارى ئێران ، ئەوا بۆ سوریاش هەر ئەوە دەبێت کە بەشار ئەسەد هەرێمێکى بدرێتى و ئەولاى بکرێت بە دوو هەرێمەوە و بخرێتە سەر تورکیا و ئوردون ، کە بۆ ئەمەش لەگەڵ ئێران کێشەیەکیان نەماوە ،( ئەگەر چى لەسەرەتاوە هەندێ کێشە هەبوو )، کاتێک دێینە سەر فایلى سێیەم کە تورکیایە ، ئەوا هەردوو جەمسەرەکە لەوە گەیشتون کە تورکیا بەم جۆرە دەسەڵاتەوە هەڕەشەیەکى گەورەیە لەسەر وڵاتانى ناوچە و جیهان ، بۆیە بیر لە تاکتیکێک و سیناریۆیەک دەکرێتەوە بۆ گۆڕێنى دەسەڵاتى ئیسلامى ئەردۆغانى داعشى بۆ دەسەڵاتێکى مەدەنى ، چونکە ئەم نمایندەى سونەیە ناتوانێت سیاسەت بکات وەک نمایندەى شیعە و شەڕى ئایدۆلۆژیا دەکات ، لە کاتێکدا ئێران ئایدۆلوژیا وەک کارتێک بۆ سیاسەت بەکار دەهێنێ ، ئەمە لە کاتێکدایە کە سستمى نوێ ى جیهان ژینگەیەک نیە بۆ دروستبونى دەسەڵاتى ئایدۆلۆژى ، بە مانایەکى تر قۆناغى ئایدۆلۆژى کۆتایى هاتوە ، ئەمە بۆ تورکیایەک کە لە پشتى کەوالیسەوە هەڵگرى وێنەیەک بێت لە دەسەڵاتى داعشى ، ئەوا نەک هەر شەڕى ئایدۆلۆژیا دەکات ، بەڵکو پێیان وایە نابێت کۆمەڵگا خۆیان خۆیان بەڕێوەبەرن و کوفرێکى گەورەیە ، دەبێت بچنە ژێر ڕکێفى دەسەڵاتى ئیسلامەوە ، وە دنیاش بە زەبرى شمشێر بچێتە ژێر حکومى ئیسلامەوە ، کە ئەمە تەواو پێچەوانیە لەگەڵ نەزمى نوێ ى جیهانى و گلوبالدا .

 بۆیە بە بۆچونى من سیناریۆیەک لە ئارادایە بۆ لە ناوبردنى دەسەڵاتى ئیسلامى ئەربەکانى ئەردۆغانى داعشى ، جا ئیتر لە ڕێ ى هەڵبژاردنەوە بێت ، یان لە ڕێگەى کودەتاوە بێت ، یان لە ڕێگەى ناچارکردنیان و ڕێخوشکردنیان تا هەڵە بکەن و بگەنە ئەو شوێنەى کە دنیا دژیان بوەستێتەوە و شەرعیەتى جیهانى بدرێت بە وڵاتانى ناتۆ بۆ گۆڕینى دەسەڵاتى ئیسلامى سیاسى لە تورکیا ، بە نمونەى میسر و مرسى ، بەڵام ئەمە بەو مانایە نایەت کە گەڕانەوە بێت بۆ قۆناغى ئەتاتورکى ، بەڵکو بەشێوەیەک بێت کە مافى هەموو نەتەوە و دین و جیاوازیەکان پارێزراو بێت بە تایبەت کورد ، بە مانایەکى تر ئەگەر داعش حاڵەتێکى ترسناکى گەورەبێت بۆ سەر جیهان و ئێران و ئەمریکا و ناتۆ و لەسەر سفرەى ترس و بەرژەوەندى کۆبوبێتنەوە ، ئەوا گۆڕێنى دەسەڵاتى ئیسلامى لە تورکیا پێویستیەکى سەرەکى ئەم قۆناغیە و پێ دەچێت سیناریۆیەک هەبێت بۆ ئەم گۆڕانکاریە … کەى چۆن چاوەڕێ ى گۆڕانکارییەکانین .