ده‌ريا ره‌واندزى : عيشقى تۆ .

  تا هەتاو بوویت شاری دڵم شانۆی سەمای شەوانت بوو خەونی سەوزم رێژنەی بارانی وەرزێ بوو وەک مانگە شەو ڕەشماڵی دیوەخانت بوو تا دەریا بوویت شەپۆڵی عیشقم کەشتی دڵی تەنیاییت […]
سمبولی تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان کلیک بکەو، ئەم بابەتە بنێرە بۆ بەشی خۆت یان هاوڕێکانت

 

تا هەتاو بوویت
شاری دڵم
شانۆی سەمای شەوانت بوو
خەونی سەوزم
رێژنەی بارانی وەرزێ بوو
وەک مانگە شەو
ڕەشماڵی دیوەخانت بوو
تا دەریا بوویت
شەپۆڵی عیشقم
کەشتی دڵی تەنیاییت بوو
لە ئامێزما بە لای لایەی
خۆشەویستی
دەملاواندی
کاتێ هەوری گەواڵە بووی
ئاسمانی ئاوا بوونت
تیری بروسکەیەک تەمی کرد
زریانێکی نامۆ هات و
لە مێرگی ژینما تەرەی کرد
تەزووی ئازاری سەفەری
بێ ماڵ ئاوایی دەم بری
بووم بە گەڵای هەڵوەریوی
سه‌ره‌تاى به‌هارى ته‌مه‌ن
بزووە بایەک لوولم دەدا
هەڵم دەگرێ
تۆ ئاواز و بەستە بووی
من شیعری تازه‌و
نۆته‌ى عيشق و
گۆرانی سه‌ر لێوت بووم
ئه‌گەر تۆ … شازادەی خەونم بووی
به‌ڵام من…
سێبەری سەر سەرت بووم .

سمبولی تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان کلیک بکەو، ئەم بابەتە بنێرە بۆ بەشی خۆت یان هاوڕێکانت
دەریا ڕواندزیی

ئەرشیڤی بەڕێز: دەریا ڕواندزیی