kardox11

کـــــــــــــــــاردۆخ : دەمڕاس و سەماکەری عرووبە .

Avatar photo

ئەرک نەبێت، کلیک بکەرە سەر سمبولی فەیسبووک، ئەم بابەتە بنێرە سەر بەشەکەت

فەلسەفەی پاش ئاخۆڕی داگیرکراویی 

زۆڵە کوردی بێ ئابڕوو

دەنێرمە سەر هۆڕەی بەڕوو   ( هەژار )

لە شەڕی بەرگریی یەوە بۆ شەڕی ڕزگاریی و شەڕی نیشتمانیی

کورد وەک نەتەوەێکی کەون ئارا ژ مێژدا و لە دێرزەمانەوە ملی لە ملی مێمڵ و مڵۆوزمە مێژوویەکانی ژیانی مرۆڤایەتی خۆی ناوەو ئەوەتا پاشی هەزاران ساڵ هێژ ژی سەربەرز و سەرکەوتووانە درێژە بە ژیانی جەنگاوەرانەی خۆی ئەدات. دوور لە دەمارگرژی و خۆهەڵکێشان، تەنیا بە پشت بەستن بە ڕاستیە حاشاهەڵ نەگر و تۆمارکراوەکانی مێژوو، دەشێین ببێژین کە کورد گەلێک هێزی پەلاماردەر و داگیرکاری بە قەبارە بچووک و زلەوە لە سەر ئاخی خۆی تێکشکاندوە و دەسەمۆی کردوون و لە ئاکامیشدا بە پشت بەستن بە فەرهەنگی ڕەگ و ڕیشە و بنچ داکوتراوی خۆی لە قووڵایی مێژودا، بون و هەر مانی خۆی پاراستوە و هەتا ئیمڕۆی هێناوە. بوونی کورد و کوردستان بە تاقی تەنیا لە دۆخی ئیمڕۆدا بەڵگەن بۆ ئەم ڕاستیە نکوولی هەڵنەگرە. کوردستان بۆتەی قاڵ بوونی مرۆڤایەتی بووە و کێ بە هەر مەبەستێک رووی تێکردبێ، تێیدا گرساوەتەوە و لەو بۆتەدا تواوەتەوە و قاڵی خەڵکەکەی بووە .

ئەگەر واز لە مێژووی زۆر دوور بێنین و تەنیا مێژووی یەک دوو سەدەی ڕابردوو لە بەرچاو بگرین ئەوە لۆمان دەرئەکەوێ کە هیچ شکانێکی سەربازی و چەکداری نەیتوانیوە کە چۆک بە کورد دابدات و فەرهەنگی جەنگاوەرانە و پێشمەرگانەکەی کز و لاواز بکات. ئەم خوو و داب و نەریتی پێشمەرگانە، چاوگە و چاوکانی بزاڤی کوردایەتی بە کاکڵ و ناوەرۆکی ئازادی و ڕزگاریخۆازانە و هەروەهاش مرۆڤانە بووە و ئێستاش هەر ماوە و زیندوە و لە کڵپەدایە .

با ئەوەی کە ئەم تایبەتمەندیە جەنگاوەورانەی کورد لە کوێوە و لە چیەوە و چۆن و بۆ سەری هەڵداوە وهۆ وهۆکارەکانی چین دابنێین لۆ کیژ و کۆڕانی خورت و گەنجی لەمەمانان بیر و چاو تیژتر و ژووری فێرگە و زانکۆ و زانستگاکانی کوردستان .

کورد چەند جار لە سەدەی ڕابردوودا دەستی دایە شەڕی بەرگری و و لە ژمارەیەکیش لەو شەڕی بەرگریەدا گەیاندیە شەڕی ڕزگاری کە هەر لەو ئاستەدا مایەوە بۆ ماوەیەک و پاشان تێکشکا. شۆڕشی خۆیی بوون و ئاگری و سمکۆ و قەدەم خێر و لەم دووایانەشدا شۆڕشی بارزانی گەورە هەتا ئاستی شەڕی ڕزگاری هەڵیاندا و قۆناخی شەڕی بەرگریان تێپەڕاند. کورد بە گشتی لە شەڕی بەرگریدا هەمیشە سەرکەوتوو بوە و تایبەتمەندی و شێوە و شێواز و ئاستی هونەری و تەکنیکی شەڕی بەرگری لە بەرژەوەندی کوردا بووە و فەرهەنگی خۆڕاگری و جەنگاوەرانەش هەوێن و ئامیانی زاڵ بوون و باڵادەستی کورد بووە. تەنانەت و یان بە تایبەتیش جوغرافیای کوردستان و باردۆخی سیاسی و کۆمەڵایەتی و چینایەتی و ریزبەستی هێز و دابەش بوونیان لە ناو کۆمەڵگای کوردەواری بە تێکرا هۆکاری یارمەتیدەری کورد بوون لە قۆناخی شەڕی بەرگری دا. هەر بۆیەش زۆربەی زۆری شەڕی بەرگری لە تێکرای کوردستان بە خێرایێکی بەرچاو گەیشتوونەتە قۆناخی شەڕی ڕزگاری. شۆڕسی شیخ سەعید و شۆڕشی بارزانی گەورە نموونەی هەرە زەق و بەرچاوی ئەم دیاردەیەن. ئەڵبەت پێویستە ئاماژە بەوەش بکرێت کە بارودۆخی جیهانی و لەویش گرینگتر ناوچەیی کە خۆی ڕەنگدانەوەی دۆخە جیهانیەکەیە و ڕاستەوخۆ کار ئەکاتە دیاردە ناوچەییەکان ، ئەو هەل و دەرفەتەی بۆ شۆڕشی بارزانی گەورە خوڵقاند کە بە خێرایێکی کەم وێنە بگاتە قۆناخی شەڕی ڕزگاری لە کوردستان. هەر ئەم هۆکارە دەرەکیە ( بۆ کوردستان ) لە شۆڕشی سمکۆ و شێخ مەحموود دا دەوریان هەبوو و بووە هۆی ئەوە کە کورد ڕاستەوخۆ یان زۆر بە خێرایی بگاتە قۆناخی شەڕی ڕزگاری و لە شۆڕشی کوردایەتی شێخ مەحموود سمکۆدا و تا ڕادەیەکیش شؤڕشی ئاگری تەنانەت بۆ یەکەم جار لە سەدەی ٢٠دا گەیشتە قۆناخی شەڕی نیشتمانیی .

بۆ خوێندنەوەی تەواوی بابەتەکە کلیک بکەرە سەر … دەمڕاس و سەماکەری عرووبە

ئەرک نەبێت، کلیک بکەرە سەر سمبولی فەیسبووک، ئەم بابەتە بنێرە سەر بەشەکەت