Sherif-Hejari

شەریف هەژاریی : ئەزانن ئاسمانیش پرسە بۆ شەهیدان و حاڵی کورد ئەگێڕێ ؟ .

Avatar photo

ئەرک نەبێت، کلیک بکەرە سەر سمبولی فەیسبووک، ئەم بابەتە بنێرە سەر بەشەکەت

لەم ” خوڕەم و باران ، لێزمە ، تۆفان و هەورە تریشقانە ” دا ، دوو ساڵ بیر کورد ئەخاتەوە ، چونکە هاوتای ئەمساڵ زقم و سەرما و سۆڵە کوردستانی تەنی بوو!

ئەو دوو ساڵەش : ” ١٩٨٨ ی کیمیابارانکردنی هەڵەبجە و ، کۆڕەوەکەی ١٩٩١ ” بوو ، ئەو دوو ساڵە سەرما و سۆڵە بێ – ئەندازە بوو!

هەر لە پاییز بەفر و زقم بنتیرگەکانی کوردستانی داپۆشیبوو!

زۆرێکی تاکی کورد , سەرەڕای ماڵوێرانیی و شەکەتو و ماندوبوون ! ئەوا سەرما ووچانی لێ بڕیبوون و دەست و دەمیان لە گۆ- کەوتبوو!

سەرنج بدەن ! ئەمساڵیش هەر لەم پایزە دا بەفر و کڕێوە و زقمە !

شەرەفپارێزەکانمان لە باشور و خۆراوا ، لەم کڕێوە و تۆفانە دا ، بە خوێن بەفر سوور ئەکەن ! وەک ئەوەی سروشت بەفرە سورەی باراندبێ !

لەم کڕێوەیەدا ، کەسوکارە ئاوارەکانی خۆراوا و باشور ، لە بن لایلۆن و خێمە و زندەگی یەخسیر ئاسا دا ، کات بە ڕێ ئەکەن !

پارتیی و یەکێتیش بەبێ ستراتیژێکی نەتەوەیی ، وەک میرە ئەشکەوتییەکانی سەدەی شازدەی کورد ، بەدەست نەوەکانی عوسمانیی و سەفەوییەوە بەکارئەهێنرێن !

پاسدار و میلیشیا لە کەلارەوە بۆ جەلەولا تەراتێن و عەنتەریات ئەکەن و ، ڕۆڵەی گەلیش جوامێرانە هەر گیان ئەبەخشن !

خوایە بیکەی بە خاتری ئەستێرە ڕازاوەکانت لە ‘ قەیرانی لافاو ‘ گەل بپارێزە ، چوون خۆت ئەزانی نەتەوەی کوردی هەست پاک ، بێ کەس و بێ – حوکمی تەکنۆکرات ، دەورەدراو بە دڕندە داگیرکەرەکانە !

 

ئەرک نەبێت، کلیک بکەرە سەر سمبولی فەیسبووک، ئەم بابەتە بنێرە سەر بەشەکەت