Dersim-Dibegeyi-2

ده‌رسیم پێشەوا: نامەیەک بۆ مەلا شاخی.

ئەرک نەبێت، کلیک بکەرە سەر سمبولی فەیسبووک، ئەم بابەتە بنێرە سەر بەشەکەت

 مەلا شاخی ( ئەبوبەکر محەمەد حاجی )، پەرلەمانتار، ڕۆشنبیر ، هەڵبەستوان، نووسەر، کادیری پێشکەوتووی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان، ئەندامی ئەنجومەنی ناوەندی ( ی. ن. ک) ، سکرتێری ڕۆشنبیری کۆمەڵەی ڕوناکبیری و کۆمەڵایەتی شاری کەرکوک، سەرنووسەر و دەستەی نووسەرانی چەندان گۆڤار، بەبێ ئەوەی ئاماژە بدات بە سەرچاوەی نووسینێکم بەناوی ( هەر سەرۆک جاشێک ژیانی زۆرتر لە هەزار کوردی لە مردن پاراستووە، قاسم ئاغا وەک نموونە)، کە لە ڕێکەوتی (١٨/١٢/٢٠١٠) دا لە ماڵپەڕە ئەلکترۆنییەکان و فەیسبووکدا بڵاوکراوەتەوە ، دواتریش ناوی ئەو وتارەم گۆڕی بۆ ( ئایە ڕاستە هەر سەرۆک جاشێک ژیانی زۆرتر لە هەزار کوردی لە مردن پاراستووە ؟ قاسم ئاغا وەک نموونە ) ، کە بریتی بوو لە تاوانی (١٢) سەرۆکجاش و فەرماندەی مەفرەزە خاسەی ڕژێمی سەدام و یەک بەدوای یەکدا بڵاوکرانەوە، بەشی یەکەمی زنجیرە وتارەکەم تەرخان کرابوو بۆ تاوانەکانی قاسم ئاغای کۆیە. دواتریش ئەو زنجیرە وتارە وەکو تاوانی بەشێک لە سەرۆکجاشەکان لە دووتوێی پەرتووکی ( ئینسکلۆپیدیای تاوانبارانی ئەنفال و کوردۆسایدکردنی گەلی باشووری کوردستان) ، لە مانگی ئۆکتۆبەری ساڵی (٢٠١١) دا لە باشووری کوردستان لە چاپ دراوە ، دواتریش ناوەکەییم گۆڕی بۆ (ئینسکلۆپیدیای تۆمەتبارانی شاڵاوی ئەنفال لە باشووری کوردستان )، کە پێم وایە ئەو (١٢) دێرەی خوارەوەی لە نووسینەکە یان لە پەرتووکی ناوبراو لە سەرەوەدا وەرگرتووە و لە چاپی دووەمی پەرتووکی ( ڕاپەڕین و ڕزگاری کەرکوک) لە لاپەڕەکانی (٥٤-٥٥)دا دایناون، کە لە ساڵی (٢٠١٢) دا لە کوردستان لە چاپی داوە و چاپی یەکەمیشی لە ساڵی (٢٠٠٠) دا هەر لە کوردستان لە چاپ دراوە!

بۆیە لێرەدا داوای ڕوونکردنەوە لە مەلا شاخی دەکەم و دەمەوێ ئەگەر نکۆڵی لەم کارەی دەکات با بۆمی بسەلمێنێت کە لە نووسینەکەی منی وەرنەگرتووە ، ئەگەریش لە نووسینەکەی منی وەرگرتووە با بۆمی ڕوون بکاتەوە بۆ ئاماژەی بە سەرچاوەی نووسینەکە و ناوی من نەکردووە؟ باشترین بەڵگەش بۆ سەلماندنی پێچەوانەی قسەکەم ئەوەیە، کە بەشی چوارەمی پەرتووکی ( ڕاپەڕین و ڕزگاری کەرکوک) ی چاپی یەکەمی ساڵی (٢٠٠٠) بابەتی (ڕزگارکردنی کۆیە) ی بخاتە ڕوو ، ئەگەر ئەو لەوێدا ئەو (١٢) دێرەی وەکو ئەوەی لە چاپی دووەمی پەرتووکەکەی خۆی و نووسینەکە و پەرتووکەکەم نووسیبوو، دیارە من ئەو (١٢) دێرەم لە نووسینەکەی ئەو وەرگرتووە و ئامادەم داوای لێبووردن لە مەلا شاخی بکەم و بە هەموو سزایەک قایلم، سەرەڕای ئەوەی کە چاپی یەکەمی ئەو پەرتووکەی ئەوم نەبینیووە و چاپی دووەمیشی لە بەشی (کتێب) ی ماڵپەڕی ( پوکمیدیا) داونلۆدم کردووە، هەروەها لە یادیشمە و لای خۆشم نووسیومە کە زانیارییەکانم لە کێ و کێ وەرگرتووە.

 بۆ خوێندنەوەی تەوای بابەتەکە کلیک بکەرە سەر .. نامەیەک بۆ مەلا شاخی

ئەرک نەبێت، کلیک بکەرە سەر سمبولی فەیسبووک، ئەم بابەتە بنێرە سەر بەشەکەت