Fuad - Ibadi

نیاز حەمید : حەیدەر عەبادی لە کەناڵی ” المیادین ” ، سێ خاڵی جەوهەری سەبارەت بە هەرێم بەیانکرد .

ئەرک نەبێت، کلیک بکەرە سەر سمبولی فەیسبووک، ئەم بابەتە بنێرە سەر بەشەکەت

پرسیار : سیاسەتی نەوتی هەرێم فاشیلە یا نەخێر سەرکەوتوو بووە ؟ .
حەیدەر عەبادی سێ خاڵی گرنگی لە پەیوەندی نێوان ناوەند و هەرێم درکاند ، کە پێموایە پێویستی بە هەڵوەستەکردنە و لەوێوە دەتوانرێت سیاسەتی نەوتی هەرێم هەڵبسەنگێنین ، کە سیاسەتێکی سەرکەوتووبووە یا فاشیل :
1- عەبادی وتی : ئیمە ئیتفاق لەگەڵ هەرێم دەکەین لەسەر تەواوی نەوتی دەرهێنراو ( المستخرج) نەک ئەوەی لە رێگای بۆرییەوە بۆ تورکیا دەنێردرێت . کە ئەمە گرنگە ،  خوێندنەوەی زۆر هەڵدەگرێت .
2- ئیتفاق لەگەڵ هەرێم دەکەین بۆ گواستنەوەی نەوتی کەرکوک بەمەرجێک باسی جیابوونەوە و پرسی کەرکوک نەکریت و سەروەری عێراق بپارێزن .
3- پێش جاردانی حکومەت ، سەرکردایەتی هەرێم دەیانویست ، ئیتفاقی سیاسیم لەگەڵ دابکەن ، پێمووتن ، شتی ئاوا نییە و یەک وەرەقەش مۆرناکەم.
زۆر شتی دیکەی باسکرد ، کە گرنگ بوون ، سێخاڵی دیکەی لێ باسدەکەم :
1 – لە دیمانە رۆژنامەوانییەکە ، لەگەڵ ئۆغلو وتی : بەلامەوە سەیر و موفاجەئەبوو ، کاتێ وتی ، ئیمە ئیتفاقمان کردووە کە سوپای عێراق تەدریب پێدەکەین ، لەکاتێکدا ئەو ئیتفاقە و یا قسەیەمان نەکردبوو !.
2 – دەیویست بەهەموو هێزیکەوە داعش و پەکەکە وەک یەک سەیربکەین .
3 – داود ئۆغلو تەئکید کردەوە کە رێگا نادەین عێراق پارچە پارچە بکرێت ،بە هەرێمی کوردستانیشەوە .
ئەو دیمانەیە ، دەبێ تاکی کورد یا ئەوانەی سیاسەت دەکەن ، پێویستە چەند جارێک گوێی بۆڕاگرن ، خاڵی گرنگی زۆر تیدایە کە ، تەواو ئەو سیاسەتە پیڕەوکراوانەی هەرێم و ئیتفاقی ژوورە تاریکەکان و پشتبەستن بەتورکیا دەخاتە ژێر پرسیاری گەورەوە لەوێوە دەتوانرێت ، خەڵکی بریاربدات ئایا ، سیاسەتوانەکانمان چەندە کارامە و بەتوانان !!.
جەندخاڵێکی گرنگ ، وەک تێبینی خۆم ، دەمەوێت تەئکیدبکەمەوە .

1 – کە ئۆغلو واز لەدرۆکردن و چەواشەکاری ناهێنێت ، وەک باسمانکرد سەبارەت بە تەدریبی سوپای عێراق .

2 – واز لە پەکەکە ناهێنیت دەیەوێت بەخەڵکی بڵێت پەکەکە و داعش وەک یەکن ، ئەمەریکی و ئەوروپییەکان ئەوەیان بەتوندی رەتکردەوە .

3 – تورکیا و ئۆغلو بەهەموو هێزیکیشەوە وەک کەسێکی ئینتهازی و رارا دەردەکەوێت ، لای هەرێم شتێک دەڵێت و لای ناوەندیش شتێک دەڵێت : لەو ناوە دەیەوێت لەسەر دووپەت یاری بکات .. ئەوەی سیاسەت لەسەر تورکیا بنیات بنیت وەک ئەو وایە سیاسەت لەهەواوە دەکات .

ئەرک نەبێت، کلیک بکەرە سەر سمبولی فەیسبووک، ئەم بابەتە بنێرە سەر بەشەکەت