facebook-580x300

فەرەیدون کونجرینی : فـــەیســـبــوك و خــەڵــك .

سمبولی تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان کلیک بکەو، ئەم بابەتە بنێرە بۆ بەشی خۆت یان هاوڕێکانت

لەمساڵدا ” لەتۆڕی کۆمەڵایەتی فەیسبوکدا دەیان هاوڕێ و چالاکوانی مەدەنی و ئەوانەی هەمیشە خەمخۆر و دڵسۆزن بۆ نیشتمان و نەتەوەکەی نیگەرانن بەوەی لەدیوارەکانی فەیسبوکەوە وشەی نادروست و قسەی نەشیاویان بۆ ڕەوانە دەکرێت و دەگوترێ ، بەتایبەت ئەوانەی لەبوارە جیاجیاکانی سیاسی و کۆمەڵایەتی بەتایبەت مێدیایی خزمەت دەکەن. هەڵبەت ئەوەی لێرەدا دێت پەیامێکە بۆ ئەوکەسانەی لایانداوە لە ئاست مرۆڤایەتی تا بەخۆیاندا بچنەوەو ڕینمایەکانی فەیسبوک بخوێنەوە و زانیاری بزانن چۆن و بۆچی فەیسبوك وەك تۆڕێکی کۆمەڵایەتی کراوەیە لەسەر ئاستی جیهان !؟
ئەوانەی تۆڕەکۆمەڵایەتیەکان بەتایبەت فەیسبوك بەخراپ بەکار دێنن ، بێبەرین لەوەی خۆیان بەخاوەن بەشی کۆمەڵگای کوردی دەزانن ، کە لەپشتی ناوێکی ناڕاستەوە دەستێوەردان دەکەن لەوەی کۆمەڵێك خەڵکی دڵسۆز لێك بترازێنن و ئاستی ئەرکەکانیان بە ئاقارێکی تردا ببرێت و بێزاری تەنگ هەڵچنێت تا ئەرکە نیشتمانی و نەتەوایەتیەکانیان بوەستێنن. ، ئەوانە نەزان و نەفام و ترسنۆکن هیچیان پێ ناکرێ بەوەی بەناوی ڕاستەقینەی خۆیانەوە نایەنە خەت.
ئەنجام دەرانی ئەم ڕەوشتە لەم وتارەدا بە دۆڕاوە ترسنۆکەکانی ناو تۆڕی کۆمەڵایەتی فەیسبوك دەناسرێن و نەخۆشن ، با هەوڵبدەین بیانگەڕێنینەوە سەر ئاستی مرۆڤایەتی ڕاستەقینە ئومێدەوارم هەواداران و ئەندامانی تۆڕی کۆمەڵایەتی فەیسبوك وەك کورد بە وتاری جیاجیا هۆشیاریان کەنەوە، چــۆن لــە لانکی دایکیانەوە بەروەردە دەکرێن وابیان ژێنین تا سەرەتایەکی نوێ دروستبێت لە ڕەوشتیاندا ! وازبێنن لەم کارە قێزەوەبوانە کە ئایندەکەی دەسکەوتی نیە جگە لەدۆران ، فەیلەسوفێکی فەرەنسی” مرۆڤە ترسنۆکەکان بەڕم ناودەبات ، بەڵام من بوێری ڕاستەقینە بەقڵغان دەزانم و کاری گەری دوو بەرابەری ڕمەکانی هەیە.
بەکار هێنەرانی تۆڕی کۆمەڵایەتی فەیسبوك” خوێنەرو نوسەرانی کورد ئەوانەی نیشتمانی سەربەخۆیان نەدیوەو لەجوڵەدان بۆ بەدەستهێنانی سەروەریەکان ، تۆڕی کۆمەڵایەتی فەیسبوك بۆ گەیشتن بە خۆزگەکانە تا نزیك بونەوەی نوسینەکان و وێنەکان لەخێرای زەنگی تەلەفۆنەکەت چالاك تربێت بۆ گەیاندنی پەیامی ئازیزێکت لەوپەڕی دوری کــە دەمانێکی زۆرە بە ئاواتی و خواستت هەیە پێی بگەیت . تکایە تۆڕی کۆمەڵایەتی فەیسبوك بکە بە ماڵی خۆت و حورمەتی خوشك و برایەتی گەشە پێ بکە ، تکایە ماڵی فەیسبوك بەکاروانی سیاسەت مەزانەو چەواشەکاری مەکە هەمیشە نموونەی ئاستی مرۆڤایەتی خۆت بەرز نیشانبدەو بیکە بە لوتکەی سەرفرازی تا ئاسودەی باڵبکێشی بەناو بەکار هێنەرانی ئەم تۆڕە کۆمەڵایەتیە .
فەیسبوك گەنجینەی مرۆڤی هۆشیار و ڕۆشنبیر و بیرمەندە ئەوانەی دەزانن فەیسبوك واتای چیە ئەوانەی دەزانن وشەی کۆمەڵگای مرۆڤایەتی بەچ جۆرێك دەبەن و دەنوسنەوەو کاری بۆ دەکەن خزمەت بە کۆمەڵگا دەگەیەنن، هەر لەبەر ئەوەیە دامەزرێنەرانی ئەمتۆڕە کۆمەڵایەتیە ئەم پێگەیان بە چەند لاپەڕەیەکی سپی سپی خستۆتە خزمەتی ئێوە تـــا ئاستی مرۆڤایەتی هەڵسەنگێن و سروشتمان وەك خۆی نیشانبدەین کلتوری نەتەوەکان بەیەك بگەن هەوڵبدەن گەشەی پێ بکەن ، نــــەك لەهەوڵی داڕمانیدابن .
لە فەیسبوکدا مرۆڤە نەخۆشەکان پێان خۆشە وا ڕیگلام بکەن تــــــا بگەن بە ئایندە، گرەوی بەدبەختی بــبەنەوە، کۆمەڵێك هەن لە سیاسەتدا دۆڕاون و دین دەکەن بە ڕقابەرو فەیسبوك دەکەن بە سەندنەوەی مافەکانیان و خەڵکی بەکار هێنەر دەکەن بە ئامانجیان تا بێزاری خواستەکان نوقمی خەیاڵیان کەن و تۆڵەی دۆڕاندنیان بکەنەوە .