Barzani

عیماد عەلی : تا ئێستاش حزب سەروەرە نەک حوکمەت .

سمبولی تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان کلیک بکەو، ئەم بابەتە بنێرە بۆ بەشی خۆت یان هاوڕێکانت

بێگومان رزگارکردنی خاک لەهرە پارچەیەکی کوردستان بێت جێگەی شانازیە بۆ گەلی کورد ، بەڵام شەری گەڕانەوەی ناوچەی شەنگال زۆر شتی بۆ دەرخستین ، لە پێشەوەی هەمووش مەودای عەقڵی سیاسی کورد زۆر بە روونی دەرکەوت کە لە چ ئاستێک و لەکوێدایە . کەس نیە بە رزگاربونی سەرجەم ناوچەکانی کوردستان لە دەست داعشی درندە دڵخۆش نەبێت ، بەڵام ، لە کاتێکدا کە رزگارکردنی شەنگال لە ئاست ستراتیجیەتی رزگاریی یەکجارەکی و یەکێتی نەتەوەیی بەقەد مویەک قازانجی نەبێت و جێگای بەراورد نەبێت ، کەچی شانازیەکە بە کردەوە عەسکەریەکان بە حزبی کرا و وەک دەستکەوتێکی حزبی مامەڵەی لەگەڵدا کرا ، نەک هێزی پێشمەرگەی یەکگرتوو ، ئەمەش ململانێکان زیاتر خەستر دەکات و دوبەرەکی حزبی و ململانێ زیاتر دەکاتەوە .

لەم پرۆسەیەشدا چەند پرسیارێک لە مێشکی هەموومان خولدەخواتەوە :
* بۆچی لەم کاتەدا کە هێرشی بەرفراوان دەستی پێکردووە سەرۆکی حوکمەتی هەرێم لە تورکیایە و کۆبونەوەی گەرم و گور لە ئارادایە .
* بۆچی هێرشەکە بەسەرپەرشتی وەزیری بەرگری حوکمەتی هەرێم نەکرا و تەنانەت کەس نازانێت جەنابی وەزیر لەکوێیە و بۆ کەس لێدوانێکی کورتیشی لێ نابیستێت .
* بۆچی رۆڵی سەرەکی یەپەگە و پەکەکە لە پرۆسەکە لەبەرچاو ناگیرێت و ، زۆرێک لە سەرکردەکان بێ شەرمانە نکوڵی لە بەشداریکردنیان دەکەن، یان لە رۆڵی ئەوان کەم دەکەنەوە ، کە بەپێچەوانەوە بۆ یەکگرتووی نەوتەوەیی دەکرا بەشداریان بەرز رابگیرایە و تەنانەت زیادەرۆییشی لێ بکرایە . کەچی لە بەشداری پێشمەرگە لە کۆبانی ئەوان با ئاشکرا سوپاسگوزاری گەلی کورد بون لەباشوری کوردستان و لە جێبەجێ کردنی رێنماییەکانیان بۆپێشوازیکردن لەو هێزە روحی یەکبونی کوردایەتیان درەوشاندەوە .
* لە پرۆسەیەکی فراوانی ئاوهادا زۆر بەخۆشحاڵیەوە شەهیدو بریندارێکی ئەوتۆمان نەبوو !!
* چۆن بێ بەرەنگاری ئەم ناوچانە داگیرکران ئاوهاش بێ بەرەنگاری داعش رزگار کرانەوە !!
* تەنها یەک کەناڵی تەلەفزێۆنی روماڵی شەرەکەیان کرد ؟
* سەرجەم لێدوانەکان لە سەرکردەکانی حزبێک وەردەگیران نەک سەرکردە سەربازیەکان ؟
لێرەدا بۆمان دەردەکەوێت کە تا ئێستا وەزارەتی بەرگری هەرێم تەنها بەناو یەکگرتووە و , رق و کینەی حزبی رۆڵی خۆی دەگێرێت لە زیاتر دروستکردنی ناکۆکی و ، تا ئێستا بە روحی تۆڵەوە سیاسەت دەکرێت و ، پاوانخوازی لە رووی عەسکەریشەوە هەیە نەک تەنها حزبی و سیاسی . بۆیە ، خەڵک لە رزگارکردنی ناوچەیەکی فراوانی کێشە لەسەری وادا ، بەقەدەر ئاستی گەورەیی و پیرۆزی پرۆسەکە وەک بەشێک لە پیرۆزیی رزگاریی نیشتمانی وڵاتەکەمان و فراوانی سەرکەوتنەکە، دڵخۆش نی یە .