عیماد عەلی : سەرم سورماوە لە هەندێک فەیلەسوفی کوردستان .

ئەرک نەبێت، کلیک بکەرە سەر سمبولی فەیسبووک، ئەم بابەتە بنێرە سەر بەشەکەت

پێش هەموو شتێک دەپرسم ئەمە پیشەی حزبە یان زانکۆ و ئەکادیمیاکان . دەکرێت خۆت بە زانای دونیا و مرۆڤدۆستی و کۆمەڵناسی لەقەڵم بدەیت و ، بەرگری لە ئایدیولۆجیایەکی تەسکی حزبی بکەیت کە لەگەڵ بۆچونەکانی خۆتدا نەیەتەوە. خۆت بە داهێنەری دونیای مەدەنیەت بزانیت و تەنانەت بە راست و رەوا قسە لەسەر ئەرێنێتی کاروکردەوەی خەڵکی بێلایەن و پێشکەوتوخواز بکەیت لەپێناو خزمەتکردنی خەڵک، کەچی لەپاڵ حزبێکدا جنێو بە ئەویتر بدەیت . پێم سەیرە بە کۆمەڵێک چەمکی مۆدێرنە و پێناسەی زارەکی وشک و بە مەبەستی تەنها حزبایەتی بە ناوی فەلسەفە و زانستەوە قسە بکەیت و ، لەپەنا حزبدا بتەوێت بەرژەوەندیە تەسکەکانت فەراهەم بکەیت و خۆت بە پرۆفیسۆری بواری فەلسەفە و فەیلەسوفیش بزانیت . لە هەمووی سەیرتر، ئەوەی مرۆڤدۆست بێت خۆی لە قەرەی رقوکینە نادات و هەمیشە خۆشەویستی لێدەبارێت، کەچی تۆ بە ناوی دەرونی بیمارەوە تەنها خۆت لە ململانێ حزبیەکان هەڵبقورتێنێ و توندترین وشە و دەستەواژە بەکاربێنیت .
ئەوەی ئاشکرایە لە مێژووی زانست و مەعریفە و فەلسەفەدا، هەمیشە پسپۆرانی ئەو بوارانە نەرم ونیان بون و لەگەڵ رەوتی پێشکەوتنخوازیدا مامەڵەیان کردوە و خۆیان لە قەرەی رکابەری سەلبیانەی حزبی نەداوە و، بەردەوام ئەوان قوربانی دەستی سیاسەت و دەسەڵات بوون ، هەموو هەوڵێکیان لە پێناو گۆڕانی راستەقینەی وەزعی خەڵک بووە و چیان لە توانادا بێت تەنانەت بە قوربانیدان بە گیانی خۆشیانەوە کردویانە و ، بەردەوام جەختیان لەسەر داهێنانی پێشکەوتنخوازانەی خۆیان کردۆتەوە ، کەچی لە کوردستان وا زۆرێک جار لەگەڵ روداوگەلێکدا روبەرو دەبینەوە کە زۆرێک لەوانەی خۆیان لەقەرەی فەلسفە و پەیبردن بە نهێنیەکانی ژیان دەدەن وەک خۆیان هەمیشە رایدەگەیەنن ، لەولاوە پەنا بۆ حزبایەتی تەسک دەبەن و تەنانەت دەبن بە زمانحاڵی حزبێکی محافزکار. تۆ بڵێی حزبەکانی کوردستان ئەوەندە هەژار و کەم توانابن و کەسیان نەبێت بەرگریان لێ بکات جگە لەم جۆرە فەیلەسوفە تایبەتانە .
لەکوردستان رێگەی تێدەچێت ، ئەگەر بەرگریکار قسە لە سەر هەندێک بابەت بکات کەقازانجی بۆ حزبەکەی هەبێت و لەپەنایدا قازانجی تایبەتی بەرخۆیشی بکەوێت و، لە بوارێکی تایبەتدا قسە بکات بەچاکەدانەوەی حزبی لەقەڵەم بدات ، کە شەهادەی پسپۆریەکەی کە توانای هەرچەند بێت! لەرێگەی ئەوەوە بەدەستهێنابێت ، ئەمە لەوانەیە رێگەی تێبچێت و کەس گلەیی نەکات، بەڵام تۆ شانازی بەپسپۆریەکەی خۆتەوە بکەیت و لەولاوە پابەند نەبیت پێوەی ، ئەمە چ سەرلێشێوانێکە ، تەنها سیاسەت بە پیشەی خۆت بزانیت و خۆت لە کاوباری سیاسیی رووتدا هەڵقورتێنی و بەردەوام ببیتە کەواسوری بەرلەشکری حزبێک کە لەزنجیرەی پێشکەتنخوازیدا لە دواوەی سەرجەم حزبەکانی کوردستان بێت و ، تەنانەت باوەری بەبوارەکەی کاکی فەیلەسوفیشەوە نەبێت ، ئەمە کارەساتی فەلسەفی نیە کە کاکی فەیلەسوف دەیکات . دەکرێت بپرسین ، بۆچی هەر لە بنەرەتدا لە فەلسەفە و ئەو بوارە ئەکادیمیانە نزیکبویتەوە . کەچی لەولاوە باس لە پسپۆرێتی و دورکەوتنەوە لەگشتگیری و پەرشوبڵاوی دەکەیت زانستی دەکەیت لە کوردستاندا .
خۆ لەقەردانی بوارێکی فەلسەفە و لەولاشەوە رۆچون بە نێو زانینی ئەنسرۆپۆلوجی و وردەکاری ژیانزانی ، کوڕی خۆی دەوێت نەک خەڵکێک بەناوی فەلسەفەوە لە پشت پەردەوە پیشەی سیاسەت بێت . کەس رێگر نیە لەوەی هەر کەسێک لە کوردستاندا سیاسەت بکات ، هەموان ئازادن لەهەڵبژاردنی هەر بوارێکدا کە تێیدا سەرقاڵبن ، بەڵام بە ناوی کاروبار و وردەکاری زانستێک دوربێت لە سیاسەتەوە ـ بەپێچەوانەشەوە سەرجەم ئامانجەکانت سیاسی بێت ، ئەوە چەواشەکاریە و فێڵە لە زانست و فەلسەفە بەتایبەتی وەک زانستێکی سەردەم و وهەڵخەڵەتاندنی بێ ئەملاوئەولای سەرجەم پێکهاتەکانی خەڵکیشە .
بۆیە زۆر پێویستە بڵێین ، لەکوردستاندا پاش ئاوەژوکردنەوەی هەموو بوارەکانی زانست و ئاڵوگۆرکردنی بە سیاسەت و نەهێشتنی تایبەتمەندی هیچ پسپۆریەک ، دەبێت هەموو ئەگەرەکانمان لەبەرچاو بێت . لەوەدەچێت رۆژێک سەرکردەیەکی نەخوێندەواری حزبێکیش لە بواری ئەتۆمدا موحازەرەیەک بە شێوە سیاسیەکەی لە زانکۆکانی کوردستان بڵێتەوەو جێگۆرکێ لەگەڵ کاکی زانا و دانا و فەیلەسوفدا بکات .

ئەرک نەبێت، کلیک بکەرە سەر سمبولی فەیسبووک، ئەم بابەتە بنێرە سەر بەشەکەت