گریانەکەی ڤیان دەخیل بۆ شەنگال، یان بۆ داپۆشینی شکستەکەی پارتی.
وتاریکورد ماڵپەرێکی سەربەخۆ و ئازادە
لاوک کونجرینی
لەتۆڕی میدیاکانی عێراق و کوردستان و جیهان، دەنگێک، گریان و شینێک بۆ کارەسات و تاوانەکەی شەنگال بەگوێ و زەهنی هەمووان گەیشت، مرۆڤدۆستەکان سڕبوونێک بەجەستەیان هات، هەمووان هاوخەم و هاوسۆزی نوزەکەی ڤیان بووین. ئەو، ئەوساتە بە نوێنەرایەتی یەزدانییەکان لاوانەوەی دەچڕیی و، بببوە ڕووەکەی کارەساتەکە. شەنگال هێندەی تر برینەکانی قوڵتر کرد. ئەو ساتانە لەگریانەکەی خاتو ڤیان دا، هەستکردن بە تاوانێکی سیاسی لەلایەن هێزێکی کوردییەوە، دەرحەق بەئێزیدییەکان کرابێت.
هەموو وامان دەزانی خاتوو ڤیان فایلی هەڵدانەوەی شکست و سینارۆکە واڵا دەکات.. لای ئێمە ئەو یەزدانییەکان لەسەر و هەموو شتێکەوە ڕەچاو دەکات، وامان دەزانی گریانەکەی سەرەتایە وەک تۆڵە لەحیزبەکەی، کەئەو ئەندام و بژێریاریی بوو لەپارتی بۆ پەڕلەمان و، دەست لەکاریی سیاسی دەکێشێتەوە. لای ئێمە خوێندنەوەکان بەبژاریی گریانەکەی نەبوو. نەمان زانی لەلای ئەو حیزب لەسەرو کورد و یەزدانییەکانەوە ڕەچاو دەکات. تۆ سەیر بکەن ئێستا خوێنی کچانی یەزدانی وشک نەبۆتەوە، ئەو پشتی لە خەون و خەیاڵیان دەکات. بیخوێننەوە.
ڤیان دهخیل ئهندامی پهرلهمانی عیراق لهسهر پارتی دیموكراتی كوردستان رایگهیاند، شهنگال هێڵی سووره و قبوڵ ناكهین كهسێكی ناشهرعی خۆی بکاتە دەمڕاستی شهنگالیان و، ناوبراو بە ماڵپەڕی رهسمی حزبهكهی راگهیاندووه” شهنگال هێلی سووره و لە هیچ کەسێکی ناشەرعی قەبووڵ ناكهین خۆی بکاتە نوێنەری شهنگال و دەست بخاته کارەکەوە.
دهشلێت : ئەوانه ئهگهر ئازان و ڕاست دهكەن، با بچن كانتۆن له توركیا و سووریا دروست بكهن، نهك بێن لهسهر ئهو حاڵهی شنگالییهكان، کێشەمان بۆ بنێنەوە ؛ خۆ شهنگال قهندیل نییە؛ شهنگال شكۆدارییهك و ناوێكی ههیه و قەبووڵ ناكهین هیچ كهسێك به ناوی كانتۆنهوه، دەست بخاتە شهنگال … لەمیلەت وەرگیردراوە.
ئەوان وایان نەوتووە و ئاوهاش ناخوازن، ئەوان دەیانەوێت بوونی خۆیان هەبێت و بەو چاوەوە تێیان نەڕوانن کە تێیان رواندون. یەزداننیەکان ناخوازن و پشت ناکەنە گەلی کورد، ئەوان هەمیشە کورد بوون و لەسەر کوردایەتی بوونی خۆیان بەمەرگ سپاردووە، ئەوان وەک پێکهاتەیەکی کورد بەشی خۆیان خەڵاتی نیشتمان و گەل کردووە.
خاتو ڤیان گریانەکەت دوو بارە کەرەوە، بەڵام بەزاخاوی حیزبی نا ـ بەڵکوو بەزاخاوی کورد بوون و یەزدانی بوون. بفەرموو خاتو ڤیان ئەوەش گریانەکەی سەروەختی تاوانەکەی شەنگال، کەهەموومانی دووبارە هاوخەم کرد.
وتاریکورد ماڵپەرێکی سەربەخۆ و ئازادە
- بابەتەکانی تری وتاریکورد
-
ئەیوب شێخ بابۆ بارزانی: قڕکردنی بنەماڵەی حەمەد ئاغای مێرگەسۆری لە ئاداری 1975 و قرکڕدنی بارزانیەکان لە مانگی ئابی 1983.
- -
چراخان حەمە عەزیز: چۆن لەڕێگەی فەلسەفەو ژیانی سۆکراتەوە، مرۆڤ جارێکی تر خودی خۆی بنیات بنێتەووە.
- -
مەولوود ئافەند: دادگای باڵای ئەمریکا چۆن بەرپرسانی پارتی و بنەماڵەی بارزانی ڕیســــــوا کرد.!
- All Posts