پارتی ، ئەندامێکی سەرکردایەتی تەڤگەریی نزیک لەپەکەکەی زیندانی کردووە .

Avatar photo

ئەرک نەبێت، کلیک بکەرە سەر سمبولی فەیسبووک، ئەم بابەتە بنێرە سەر بەشەکەت

دکتۆرفایق گۆلپی : راگەیاندنی ئەهلی ، باسی دەستگیرکردنی حەسەن زاخۆیی ناکەن

لە رۆژی ٢٥-١-٢٠١٥ ئەندامی دەستەی بەریوەبەرایەتی تەڤگەری ئازادی ، لە لایەن ئاسایشی زاخۆوە دەستگیرکراوە ، هۆکاری دەستگیرکردنی حەسەن سالح ئەوەیە ٢ دوو کوریی گەریلای هیزی پاراستنی گەلە و خۆشی ئەندامی سەرکردایەتی تەڤگەری ئازادیە ، کە نزیکە لە پارتی کرێکارانی کوردستانەوە . ئاسایشی ژێر دەسەلاتی پ د ک دوو داواکاریی لە حەسەن هەیە ، بۆ ئەوەی ئازادی بکات :

١ – دوو کورە گەریلاکەی بهێنێتەوە و تەسلیمی ئاسایشیان بکاتەوە .

٢ – دەبێت حەسەن سالح  دەست لە رێکخراوی تەڤگەری ئازادی بکێشێتەوە و چالاکی سیاسی نەکات .

لە بەرامبەر ئەم پێشێلکاریە زەق و نارەوایەی ئاسایشی  زاخۆدا ، کە رەنگدانەوەی سیاسەتی پارتی دیمۆکراتی کوردستانە ، کەنالەکانی بە ناو راگەیاندنی سەربەخۆ و رۆژنامە ئەهلیەکانی  باشور، بێدەنگیان هەڵبژاردوە و خۆیان لە قەرەی بنپێخستنی مافی حەسەن و بنەمالەکەی نادەن ، وەک ئەوەی دەستگیرکردن و زەوتکردنی ئازادی سیاسی ئەو بەریزە پێشێلکردنی  ماف و ئازادی خەلکی کوردستان نەبێت .  

٢٩ – ١ – ٢٠١٥  

ئەرک نەبێت، کلیک بکەرە سەر سمبولی فەیسبووک، ئەم بابەتە بنێرە سەر بەشەکەت