ئەکرەم محەمەد ئەمین : چەند چاوپێکەوتنێکی تەنز ئامێز .

بەشی یەکەم بۆ بە ئاگا بون لە رەوشی کوردستان و گۆرانکاریەکان بە پێویستمان زانی چەند چاوپێکەوتنێك ئەنجام بدەین. بۆ هەمان مەبەست چوینە دەڤەری ئەولا و بەرپرسێکی باڵامان دووان. پرسیار :  […]
سمبولی کۆمەڵایەتیەکان کلیک بکەو، ئەم بابەتە بنێرە بۆ بەشی خۆت یان هاوڕێکانت

بەشی یەکەم

بۆ بە ئاگا بون لە رەوشی کوردستان و گۆرانکاریەکان بە پێویستمان زانی چەند چاوپێکەوتنێك ئەنجام بدەین.

بۆ هەمان مەبەست چوینە دەڤەری ئەولا و بەرپرسێکی باڵامان دووان.

پرسیار :  بەڕێزت وەکو بەرپرسێك پێش بینیەکانتان چۆن بوو بە هاتنی داعش؟

وەلام : هاتنی داعش شتێکی لە پر نەبوو بە ئاگا بوین، پێشتر لەگەل داعش و تورکیا سێ قۆلی دانیشتن کرابوو، پلان هەبوو بۆ تێکدانی عێراق .

پرسیار : باشە بیرتان لەوە نەکردەوە ئەگەر عێراق ئارام نەبێت کوردستانیش پریشکی بەر ئەکەوێت یان ئارام نابێت ؟

وەلام : ئەوە گرنگ نەبوو لامان ئێمە چارەی عێراقمان نەدەویست ، تورکیا وولاتێکی ساخ کەرەوەی کالاکانمان بوو.

پرسیا : باشە داعش پلانەکەی گۆری و ڕووی کردە کوردستان بە هاوکاری تورکیای دۆستان.

وەلام : بەڵێ وایە بەلام من نازانم هەڤالانی سەروی خۆم لە کۆبونەویان لەگەڵ تورکیا لەسەر چی رێك کەوتوبون.

پرسیار : ئەی دەزگای پاراستن و زانیاری ئەرکیان چی بوو لەم نێوەندەدا؟

وەلام : دەزگای پاراستن و زانیاری تەنها ئەرکیان چاو سورکردنەوەیانە بەرامبەر ئەندامان و خەڵکی کوردستان ، نەك گەران بەدوای زانیاری دوژمندا.

پرسیار : بەڕێزت لە پلەی بەرزی حزبیدایت چۆن ئەروانیتە ئایندە ؟

وەلام : ئێمە لە کۆبونەوەکاندا مل کەچی سەروی خۆمانین ، پێش نوسینەوە و گفتوگۆیەك لەسەر چارەنوسی ئایندە وەرەقەی سپی ئیمزا ئەکەین .

————————–

برادەرێکم بینی ووتی بۆ ناچیت چاوپێکەوتن لەگەڵ بەرپرسەکەمان بکەیت ، ووتم بۆچی ؟

وەلام : بروات بێت ئەیمێڵمان بۆ ئەنێرێت هیچ رستەیەك پەیوەندی بە یەکترەوە نیە ڕێزمانی کوردی هەر نازانێت ، کاتێك نامەیەك دێت ئەبێت خۆمان سەرو گوێی بۆ بکەین وەکو جفرەی جاران ئینجا تێئەگەین چی نوسیوە.

ئەتەکێتی قسە کردنی نیە دەم لە هەموو بابەتێك ئەسوێ، سەنتەری دەرچوە ، پێگەی خۆی لەدەست داوە ، هەر وەکو کابرای بەغداد لە کاتی سلاوی نیشتمانیدا پانتۆلەکەی هەڵئەکێشێ.

——————————-

بۆ وەرگرتنی زانیاری پێویستە بچینە ئەولا و ئەملا ، تا بزانین هەگبەکانیان چی تێدایە.

بەرپرسێکی ترمان دووان بزانین ئەم چی ئەلێت.

پرسیار : ئەلێن زۆر حەزت لە ووتار و بەرکامێرەیە ؟

وەلام : بەڵێ ئەوەی ئەیخوێنمەوە ئارەزومە وەکو توتی لەبەردەم کامێرا بیلێمەوە.

پرسیار : ئایا هەستت بەوە کردوە زۆر دەرکەوتنی کامێراش وەکو ماسی وایە زۆر مانەوە بۆن ئەکەن ؟

وەلام : کێشە نیە من پەیامی خۆم بۆ لایەنگرانی خۆم ئەنێرم .

پرسیار : کەواتە لەسەر حسابی حزبەکەت پیاوەتی بە ئاوی حەمامەوە ئەکەیت ؟

وەلام : بەڵێ چی بکرێت لە هاوکاری و دامەزراندن ئەیکەم بۆ کتلەکەی خۆم .

پرسیار : لە مێژوو نوسینەوەدا زۆر بێوژدانی چەند سالێکت پەراندوە؟

وەلام : بەڵێ لەبەر ئەوەی ئەم نا ئەوم زۆر کردوە ، تەنها ئەو سالانە ئەنوسم کە خۆم تیا بوم.

پرسیار ؛ سەردانی ئەوروپا زۆر ئەکەیت ئایا بەرنامەی سەرکردایەتیە؟

وەلام  : ممممم بەرنامەکان لەدەرەوە بەدڵی خۆم دائەرێژم ، ئەوەی خۆم پێم خۆش بێت ئەمەوێ بیبینم زیاتر نا.

پرسیار : ئایا هیچ سامانێکت هەیە لە دەرەوەی کوردستان ؟

وەلام : پرسیاری تایبەتی مەکە .

—————————————

لەگەڵ کۆمەڵێك برادەر بەدەم ڕێگەوە  باسی ژیانی پێشمەرگایەتی و دەربەدەری کەس و کار و زیندان ماڵ گیرانمان ئەکرد و بێسفەتی حزبەکەی خۆمانیش لەلایەکەوە بوەستێ ، لە کوردستان زۆر خێزان و خەڵکی تێکۆشەر هەیە بۆ جارێکیش ئاوریان لێنەدراوەتەوە هەر ئەم کەسە دلسۆزە بون بە تەمەن و خوێنی خۆیان ئیمرۆیان دروست کرد.

یەکێك لە برادەران ووتی ئەی بۆ باسی راگەیاندن ناکەن ؟

منیش وتم کام راگەیاندن ئەوەی جاران بە تەختەیەکەوە بە ناو بازاردا ئەگەرا ئەیوت فلیمی شامی کاپور  لە سینەما رەشید ئیش ئەکات .

نا نا ئەوە ناڵێـم ماڵت ئاوابێ.

ئەم هەموو تەلەفزیون و رادیو و گۆڤار و سەتەلایتەمان هەیە .

منیش ووتم راستە، هەموو کەسێك پێی خۆشە سەیری کەناڵی حزبەکەی خۆی بکات تا بزانێت هەواڵەکان چیە. بەلام کەنالەکان لە هی جارانی شەڕی عێراق و ئێران ئەچێت ، کۆمەڵێك دەم چاو بۆ سیاسەت و کۆری هونەری و گۆرانی و پرسە پێشەوەی گرتوە، ئایا ئەم کەسانە هەست و شعوریان نیە خۆی بە هەرقل ئەزانێ.

 ——————————–

کەسێکی ناسیاو هاتە لام ووتی گوێم لێبگرە زۆر بێتاقەتم ، منیش ووتم فەرموو .

دراوسێکەمان چوار سال فەرمانبەر بووە یەکسەر خانەنیشنیان کردوە برادەرانی پارتی.

منیش دوو ساڵە خەریکی معامەلەی گەرانەوەم بۆ سەر کارەکەم چواردە ساڵ خزمەتم هەیە بە کتابی فەرمی وەزارەتی پەروەردە، کتابەکە لە لای سەرۆکی وەزیرانە بۆ یەك ئیمزا کاتیان نیە ، هێندە سەرقاڵن بە پارە قوتدانی نەوتەوە ئاگایان لە حالی میللەت نیە.

حزبەکەشم هەتا کەسی نزیکی خۆیان هەبێت من ئەبی لاوك و حەیران بڵێم .

بەرپرسێکی پارتی پێی ووتم وەرە بەیانی بۆت تەواو ئەکەم ، مالی ئاوابێت .

ئێ چویت ؟

نەخێر وویژدانم رێگەی پێنەدام .

نازانم ئەم بەرپرسانەی ئێمە لەبەر ململانیەکانی خۆیان ناتوانن کار بۆ ئەندامان بکەن ، خۆیان وەزعیان باشە ئەگەر کوریان ژن بێنێ سەیارەو پارەی میللەت سەرف ئەکەن هێشتا گلەیی لە بەختی خۆیان ئەکەن .

بۆ وەرگرتنی بروا نامەش هێندە خوێندنگا کراوەتەوە بۆ بەرپرسان و کەس و کاریان زۆر بەخێرایی بروانامەکان بەدەست ئەهێنن هەر ئەڵێی ئەفلام کارتۆنی تۆم و جێریە.

—————————————–

لە بەشی دووەمدا چاوپێکەوتنەکان درێژەیان هەیە

 

سمبولی کۆمەڵایەتیەکان کلیک بکەو، ئەم بابەتە بنێرە بۆ بەشی خۆت یان هاوڕێکانت
ئەکرەم حـەمەئەمین ئەحمەد

ئەرشیڤی بەڕێز: ئەکرەم حـەمەئەمین ئەحمەد