نامەیەكی غاندی .

وتاریکورد ماڵپەرێکی سەربەخۆ و ئازادە

ئەرک نەبێت، کلیک بکەرە سەر سمبولی فەیسبووک، ئەم بابەتە بنێرە سەر بەشەکەت

بۆ هەمووان :

من دەتوانم باشبم ، خراپ بم ، خائین بم ، وەفادار بم ، فریشتەبم یا شەیتان . من دەتوانم تۆم خۆش بوێت یان رقم لێت بێتەوە . دەشتوانم بێدەنگ بم ، زانابم یان نەزان . یانی من مرۆڤێكم ئەم هەموو سیفەتەم تێدایە …
تۆش لەبیرت نەچێت ئەم شتانە بزانە :
من نابێت ئەو كەسەبم تۆ دەتەوێت. من ئەو كەسەم كە خۆم دەمەوێت ، من دەبێت ئەو كەسەبم كە خۆم دەمەوێت دروستی بكەم ، تۆ گەر بەنیازبیت بە ئارەزوەكانت من بجوڵێنیت ئەوە نابێت . بیركردنەوە و ئیشكردن ، خۆشی دەدات بە ژیانی مرۆڤەكان نەك ئارەزوەكان . من مەجبور نیم ئەو كەسەبم كە تۆ دەتەوێت . تۆش دەتوانی هەڵبژێریت منت دەوێت یان نا ؟!.. بەڵام بیرت نەچێت ناتوانی بریاربدەیت كە دەبێت من چۆن بم .
دەتوانی خۆشت بوێم بەو جۆرەی كە هەم . دەشتوانیت بێزاربیت لێم بە بێ‌ ئەوەی شتێكم كردبێت ، بەهەمان شێوە منیش ئەوە دەتوانم . دەزانی بۆ ؟ چونكە هەردوو كمان مرۆڤین . ئەم دونیایە هی مرۆڤەكانە . بەڵام ئەم دونیایە هی ئەوانەیە هەستیان جوانە . تۆ ناتوانیت خۆت بسەپێنی بەسەرمنداو خۆت فەرزكەی بەسەرمدا . منیش هەروەها . تەنها خودا دەتوانێت باڵا دەست بێت بەسەر هەمووماندا .
هاورێیانم ..
من بەم جۆرە خۆم پەروەردەكردوە . حەسودەكانم خۆش ناوێن ، بەڵام حەزدەكەم ئیدی حەسود نەبن . دوژمنەكانم كەیفیان بەوە دێت نابوتم كەن بەڵام نەیان توانی . بیرتان نەچێت ئەگەر من حەقی ئەوەم نەبێت ستایشم بكەن مەیكەن . بەهەمان شێوەش حەقی ئەوەم نەبێت خۆشتان بوێم خۆشتان نەوێم . تكایە نە حەسودبن ، نەدوژمن . نە چاودێر بەسەركەسەوە . من لایەق بە ستایشم و تۆش بەهەمان شێوە . بیرت نەچێت ئەگەر چاوت بەم نوسینەی من كەوت ، هەموو رۆژێك بیخوێنەوە و بیهێنەوە بیری خۆت . هەموو مان مرۆڤین . شتی تایبەتی خۆمان هەیە . دەبێت یارمەتی یەكتر بدەین . بە هوشیاریەوە مامەڵە لەگەڵ مرۆڤەكان بكە . مرۆڤ شایەنی رێز و ستایشە . بیرت نەچێت ئەمە باشترین كلیلی دەرگاكانی ژیانە ..

وەرگێرانی : نەبەز گۆران

– لە كتێبی بڵاوكراوەی ( نامەی كەسە مەزنەكان ) .

س – بەشی فەیسبوکی نوسەر

ئەرک نەبێت، کلیک بکەرە سەر سمبولی فەیسبووک، ئەم بابەتە بنێرە سەر بەشەکەت