کاردۆخ : کورتە ڕامانێک لە سەر مافنامەکەی جەماڵ نەبەز .

Avatar photo

ئەرک نەبێت، کلیک بکەرە سەر سمبولی فەیسبووک، ئەم بابەتە بنێرە سەر بەشەکەت

  بارزان  ئانکو بەرلین ؟

ئەی ڕەقیبی ئەی ڕەقیب

پەی داکۆکی ژ سروودی ئەی ڕقیب ، جەماڵ نە بەز وتارێکی بە ناوی  ” لە پێناوی هێنانەدیی قانوونی مافنامەی کوردستانیی دا ” لە ماڵپەڕی کورستان پۆسیت دا  (http://www.kurdistanpost.com/view.asp?id=6fbd2e68)  بڵاڤ کریە کو جێی سرنج و ڕامانە . وتارەکە کاردانەوەی نەبەزە لە هەمبەر ئەو پەلامارە هەمە لایەنە کە کراوەتە و هیژ ژی ئەکرێتە سەر سروودی ئەی ڕەقیب وەک هێمای نەتەوەیی چەسپاو و جێگەی ڕێزی خەڵکی کوردستان . ئەم هێمایە لە مێژە کەوتوەتە بەر پەلاماری کمۆنیستان و نووکە ژی کو ئایدیۆلۆژی پان عارەبی لە قاوخی ئایینی ئیسلامی دا سەری هەڵداوەتەوە ، هۆگرانی ئەم ڕەوتەش لە کوردستان ، داویانەتە پاڵ کمۆنیستان و لەوانیش بە پەلەتر و سەرچڵانە تر دژی ئەم هێما نەتەوەیی یەی کورد ئەجووڵینەوە . سەردەمانێک کمۆنیستان ئەی ڕەقیبیان لە کونفرانسی دوویان تڕۆ ئەکرد جوور و گۆڕ هزری کمۆنیستانەیان . “ئاڵاکەمان ” ببوە جەفەنکی ” دەفتەری سیاسی ” و هەر کاتێک شتێکی لادێیانە – بە گوێرەی بیرۆکەی سەرچەورانە و شاریانەی خۆیان – و نزمیان لە پێشمەرگە یان هەر کوردیك ئەبینی بە گاڵتە و جەفەنگ و سووکایەتی پێ کردنەوە و لە سەر هەوای ئەی ڕەقیب ” ئاڵاکەمان ” یان ئەچڕی وەک بێژن کوردە و چی لێ ئەکەی ، ” خێلی ئاڵاکەمانە ” وەک چۆن پێشتر” خێڵی شیرین بەهارە ” یان بۆ تێکۆشەرانی سیاسی کوردایەتی وەک ناونیتکە بەکار ئەهێنا . لە کاتی شکانی شؤڕشی ئاگری دا ترکان مردنی کوردیان ڕاگەیاند و وێنەی چەکداری ترکیان لە سەر چیای ئاگری بڵاو کردەوە کە نیشانی ئەدا ئاڵای کورد و کوردستانیان لە گۆڕ ناوە و فیلمەکەشی هەیە و بلاوکراوەتەوە . ئاماژەی دڵدار بە ئاڵا و نەکەوتنی ئاڵاکەمان و نەمری کورد لەوانەیە وەرام دانەوەیەک بووبێت بۆ ئەو کارە دزێوەی ترکان . ئەوە بوو ئاکار و هەست و خوستی  دڵداری کورد و ئەمەش ئەمەگ وپێزانینی کمۆنیستان و توودەیی یەکان .

ئەو کمۆنیستانەش کە لە کورد و کوردستان بە تەواوەتی دابڕابوون و شۆرابوونەوە و بیرۆکەی کمۆنیستییان فرە تۆخ بوو ئەوە ئیتر باسی ئەی ڕەقیب هەر ژ بن را لە ئارادا نەبوو و سەری خۆیان وەگەرد ‌هێمای ” ناسیوناڵیستی و قەومی ” ئەویش هی کوردی دواکەفتگ نە دەئێشاند . هەڵس و کەوتی دوێنێی کمۆنیستان و ئیسلامینیەکانی ئیڕۆ تەواوکەری یەکن و کوردەکەو ماچۆ سەر و بنی کڵاشێکن . ئەی ڕەقیب بە بار و ناوەرۆکە بەرفەڕە و شۆڕشگێڕی و نەتەوەیی ومێژوویەکەیەوە فرە لەوە بانترە کە قیڕەی قەل و قاژەی قاڵاو کاری لێ بکات . ئەی ڕەقیب ژ کوردان را هاتیە چی کرن و خەمەلین و بووگەسە دەنگی بەرزی کوردی کوردئاسا . ئەی ڕەقیب گۆرانی و سترانی مان و هەر بوونی کوردە و فەلسەفە و خۆشی و گەوهەری ئەی ڕەقیب ، وێرای کورد بۆ ئەی ڕەقیب خۆیشیەتی . ئەی ڕەقیب ، ئەی ڕەقیبی ئەی ڕەقیب یشە. ئەی ڕەقیب دەنگ و بەیت و لاوک و حەیران و هۆرە و سیاچەمانەی بەڕەڤانی کوردێن ئا جەنگاوەرە و ڤێ کورد ژی بەرەڤانی ژ ئەی ڕەقیب دکاتن و کورد و ئەی ڕەقیب لفە دووانەی ژ هەڤودوو دانەبڕون .

نان بۆ نانەوا و گوشت بۆ قەساب

بەشی زمانەوانی و لێکدانەوە و شرۆڤە کرنا ئەی ڕەقیب لە وتارەکەی نەبەز، پڕاوپڕ لە جێگەی خۆی دایە و جێگەی پێ زانین و ئافەرینە . بریا و سەد بریا قووڵتر و بەرفرەتەرتەر کاری شرۆڤەکردنەکەی بکردبا و چازانی و لێ زانیەکەی خۆی لەم بوارەدا کە بابەتی خۆیەتی و تێشیدا وەستایە ، دکار بهێنابا و زانست و زانیاریمان لە مەڕ بابەت و ناوەرۆکی ئەی ڕەقیبی پێ دەوڵەمەند تر بکردبا. فرمانێک لەم بابەتە ، گەلەک پێویستە ئەڕای کوردیەل و لەوانەشە پێویستی بە گەلەک شرۆڤە کار و لێکۆلەری بە وەج و وەستاکار بێت. سڕینەوەی پاشەڵ پیسیی کمۆنیستان لە سەر ژین و ژیاری کوردەواری و بەرپەرچ دانەوە و دەمکوت کردنی ئیسلامی سیاسی و شوێن کەوتەی بیرۆکەی عرووبەی تەواوکەریان ، ئەشی مینا ئەرکێک پەی ساخ کردنەوەی پەیکەروجەستە و گیانی بریبدار کراوی کورد تواشا بکرێت . کورد لەم دۆخە لەبارە مێژوویی یەی ئێستادا بەرەو ساخ بوونەوە و ژیانەوە ، گاڤ ب گاڤ پێشڤە دەچێتن و ڕەنگە ژ هەر دەم پتر پێدڤی ب هزری سەردەمیانە و زانستی کوردایەتی یە ، چ لە ڕوانگەی سیاسی ، چ لە ڕوانگەی کۆمەڵایەتی و چ لە ڕوانگەی فەرهەنگی یەوە . کارە زمانەوانی یەکەی نەبەز لەوانەیە دەسپێکێکی باش و بە جی بێت لۆ ئەم مەبەستە وئەشی ، بە بڕوای من ،  خۆی و خەڵکی تری پسپۆڕ لە بوارەکانی تریشا ، درێژەی پێ بدەن .

نەبەز لە وتارەکەیدا لە بوارەی لێکدانەوەی زامانەوانی بەولاوەترەوە چووە و سیاسەتی بە خەستی ئاوێتەی وتارەکەی کردووە تا ئەو ڕادەی کە تەنانەت سەردێڕی ” لە پێناوی هێنانەدیی قانوونی مافنامەی کوردستانیی دا ” بۆ هەڵبژاردوە . وەک هەمیشەش کە سیاست تێکەڵی کار و فرمانی ئاکادیمیانە ئەبێت ، ئەوە ئیتر سیاسەتە کە زاڵ ئەبێت و کارە ئاکادیمیایەکە کەم ڕەنگ و کز ئەبێتەوە و مەبستی خۆی بە تەواوەتی ناپێکێ . نەبەزیش لە بۆچوون و ڕامانە سیاسی یە کانیدا لەم وتارەدا ، گۆڕ دیتنا من ، باش بۆی نە چووە لە جیاتی ئەوەی کە ئەبوایە لە سەربنەمای مێژووی کورد و خەباتە سیاسی یەکەی هەڵی بچنیبا و بیر و هزری هەڵقوڵاوی بارزانی سەردەمی شێخ عەبدولسەلامی بخەمڵاندبا ، مینای بەرلینی کردوە بە هەوێن و ئامیانی ڕامانە سیاسی یەکانی کە تا ڕادیەک نامۆ و نەبانن بە گیانی کوردەواری .

بۆ خوێندنەوەی تەواوی بابەتەکە کلیک بکەرە سەر …  بارزان ئانکو بەرلین

ئەرک نەبێت، کلیک بکەرە سەر سمبولی فەیسبووک، ئەم بابەتە بنێرە سەر بەشەکەت