کونجرینی : خوێندنەوەیەکی کورت لەسەر لێدوانەکەی شێخ جەحفەر .

ئەرک نەبێت، کلیک بکەرە سەر سمبولی فەیسبووک، ئەم بابەتە بنێرە سەر بەشەکەت

پارتی لەدوای 31 ئابەوە ، بەخشپەیی کاری لەناو یەکێتی کرد ، کارکردنێک بتوانێت کۆمەڵێک بڕیار لەناو یەکێتیدا بەبێ ئەو تێنەپەڕێت . قسەی ئەو دیوو وتارە فەرمێکان ڕاپێچی کۆمەڵێک گومان و گریمانەمان دەکات ، کە پارتی هەندێک ئەندامی پلە بەرزیی یەکێتی لەئاستەکانی مەکتەبی سیاسی و سەربازیی لوشی هەوەسەکانی خۆی کردووەو وەک ئالەیەک لەچ ئان و ساتێکدا بێت بەکاریی دێنیت و ئامانجە سیاسی و کۆمەڵایەتییەکانی خۆی پێ دەپێكێت لەوانە .

1 – کاتێک پارتی لەگەڵ یەکێتی دا بکەوێتە ململانییەکی سیاسی وا ، کە نەگاتە ئامان ، بە لێدوانێکی گرێدراوێکی خۆی لەناو یەکێتی نامەکەی دەنێرێت .
2 – کاتێک پارتی فشارێکی دەرونی و جەماوەریی ڕووی تێدەکات و ، کەدەبێتە هۆی هەستانەوەی بەرامبەرەکانی ، لەم شوێنەشدا بگەڕەکانی دەگەڕێنێت .
ئەم دوو بۆچوونە ، لەناو شەقامی کوردیدا ، ماوەیەکی زۆرە دەگەرێت . بەداخەوە دەکرا ، کەسانی ناو یەکێتی زۆر بەوردیی مامەڵەیان لەگەڵ ئەم شێوە لێدوانانەدا بکردایەو ڕاستی و دروستی ئەو قسە باو و بڵاوانەی نێو شەقامیان مۆر نەکردایە .
بۆچونێک هەیە لەناو شەقامدا لەدوای وتارە نامەکەی کۆسرەت ڕەسوڵ لەدوای سەرکەوتنەکانی هێزی پێشمەرگە لەکەرکووک بەسەر تاریکە بیرکڵۆڵەکانی داعش دا ، پارتی لەپشت ئەم لێدوانەی کاک شێخ جەحفەرەوە بن .
ئەمەی ئەم بۆچوونە فڕێدەدەنە نێو شەقامەوە ، گومانە زیاتر لەوەی گریمانە بێت ، چونکە هیج بەڵگەیەکی فەڕمی دروست لەبەردەمدا نییە تا بکرێت ئەوەی وتراوە ، وتەیەکی دروست و فەرمییەو ، پێوسیت بەشرۆڤەکردنێکی یەکلاکەرەوە ببێت .
گەر گوێگرێکی وردی نامەوتارەکەی کاک کۆسرەت بین ، نامەکە ئاراستەی پارتی و بارزانی کراوەو خۆهەڵکێشانێکی زۆریی پێوە دیارە وەک : ئەوەی ئەوان گەورەترین هێرشی داعشیان لەناوچەی سەوزدا هاڕیی بێت و لەو شوێنەی پارتیش باڵادەستە ، ناتوانێت بەو شێوەی ئەوان وەڵامی داعش بدەنەوە . ئەم وتارەنامەیەی کاک کۆسرەت گەر لەڕووی سەربازییەوە تێی بڕوانین ، ئەوا ڕاستییەکمان بۆ دەردەخات ، ئەویش داعش لەیەکەم ڕۆژەوە کە هێرشی کردۆتە سەر کورد ، هیچ هێڕشێکی وا گەورەو پڕ تەکنەلۆژیای نوێی نەکردووەو بەکار نەهێناوە .
ئێستا وتارە نامەکەی کاک کۆسرەت لەنێو مێشک و گوێی ئەندامانی پارتی دا هاتوچۆ دەکات ، کاک شێخ جەعفەر لەولاوە دەڵێت : ( فه‌رمانى بارزانیم له‌ئایه‌تى قورئان لاپیرۆزتره‌ ) .
من لەکاک شێخ جەعفەر دەپرسم : لەمێژووی پارتی دا ، لەهەر ئاستێکی باڵاو لەهەر ئەقڵێکی دەروێش ئاسادا ، بەڵام ئاستی کەسایەتییەکە کادری باڵا بێت ، ڕۆژێک لەڕۆژان بیستووتە بە هەمان ڕەتم و واتای قسەکەی تۆ کردووتە ، لێدوانی وای دابێت ؟ . کەواتە لەئێستادا بەرێزت خۆخۆت مۆرت کرد ، کە لێدوانەکانی ناوشەقام ، کەقسە لەسەر کڕینی ئەندامە باڵاکانی ناو یەکێتی دەکەن لەلایەن ماڵباتی بارزانییەوە ، ڕاستە . لەکاتێکدا ناکرێت و نابێت ئەندامێکی حیزبێکی تر ، وا شرۆڤە بۆ کەسایەتی حیزبێکی تر بکات  .

ئەرک نەبێت، کلیک بکەرە سەر سمبولی فەیسبووک، ئەم بابەتە بنێرە سەر بەشەکەت