عیماد عەلی : چارەنوسی کەرکوک بەرەو کوێ ؟ .

لەهەموو لایەکەوە هەست بەوە دەکرێت کە پیلانێکی هەمەچەشنی نێوخۆیی و دەرەکی لەسەر کەرکوک لە ئارادیە ، بەڵام لە بەرامبەردا ، یان هەست بە خەمخۆری لایەنە پەیوەندیدارەکان ناکرێت لەمەر بنبرکردن و […]
سمبولی کۆمەڵایەتیەکان کلیک بکەو، ئەم بابەتە بنێرە بۆ بەشی خۆت یان هاوڕێکانت

لەهەموو لایەکەوە هەست بەوە دەکرێت کە پیلانێکی هەمەچەشنی نێوخۆیی و دەرەکی لەسەر کەرکوک لە ئارادیە ، بەڵام لە بەرامبەردا ، یان هەست بە خەمخۆری لایەنە پەیوەندیدارەکان ناکرێت لەمەر بنبرکردن و شکستپێهێنانی پیلانەکان و هیچ هەنگاوێک یان کاردانەوەیەک لە ئارادا نیە ، یان هیچیان پێ ناکرێت . ئەوەتا تورکیا بە رۆژی نیوەرۆ وەک هەڵوێستی خۆی بە ئاشکرا و نهێنی کار لەسەر تێکچونی باری ئەمنی و کۆمەڵایەتی کەرکوک دەکات و ، حزب و کەسایەتی و لایەنە داربەدەستەکانی لە کەرکوک و عیراق و کوردستانیش لە چالاکی و گروتیتینێکی گەورەدان لە لایەکەوە و لە لایەکی ترەوە خۆیان مەڵاس داوە و دەیانەوێت بە یەکجارەکی کەرکوک لە کوردستان داببرن و پیلانی دورمەودایان بۆ ئەو مەبەستە دارشتوە . ئەگەر تاوەکو ئەمرۆ لە رێگەی داعشەوە نەیانتوانیبێت بگەنە ئامانجەکانیان ، ئەوا بە پیلان و هاوکاری چەندقۆڵی نێودەوڵەتی و ناوچەکە دەیانەوێت ئیرادەی کورد لە کەرکوک بشکێنن و بە ژێردەستی بیهێڵنەوە و ئامانجیان ئەوەیە کەرکوک بە هەڵپەسێردراوی یان ژێردەستەیی بهێڵنەوە و چارەونوسی لە قازانجی کورد نەبێت .
تورکیا وەک دەوڵەت ، بەرەی تورکمانی و ەک داردەستێکی دیاری تورکیا ، داعش وەک هاوپەیمان و جێبەجێکاری پیلانەکە و ، لەولاشەوە حەشدی شەعبی و جموجوڵەکانی و سەردان و چاوتێبرینی لایەنە درەرەکی و ناوەکیەکان و جموجوڵی گومانلێکراو لە بەرەی جەنگی کەرکوک و دروستکردنی ئاڵۆزی لە بەرەکانی شەر و رێخۆشکردن بۆ زاڵبونی لایەنی دەرەکی چ داعش یان تورکیا لەمەر بارودۆخی نێوخۆیی کەرکوک ، زۆر شتمان پێ دەڵێت : ئەم هەموو کار و کردەوە و فرتوفێڵە سیاسیەی لە کاتێکدا لەئارادایە بەرەی نێوخۆی کوردستان و پەیوەندی لایەنە دەسترۆیشتوەکان لە ئاستێکی فشەڵی وادایە کە جێگەی متمانە نین و ، سەرەرای ئەوەی نیشانەی زۆر پیلان و هەنگاونانی دوژمنکارانە دەرکەوتون تا ئێستا هیچ کاردانەوەیەکی پێویست کە رێگە لە پیلانەکان بگرێت لەئارادا نیە و دەسەڵات و حزبەکانی سەر ساحەی کوردستان چاوەرێی دەستی پیلاگێرانن . ئەمەش لە کاتێکدایە کە خەڵک بە هاوکاری سەرجەم لایەنە کوردیەکانی هەر چوار پارچەی کوردستان سەرسام و دڵخۆش بوون بە هاریکاری لایەنەکوردستانیەکان لە بەرگری لە خاکی کوردستان ، بەڵام دیسان بەرژەوەندی و ململانێی تەسکی حزبی، پەرشوبڵاوی کردن وهەستی یەکگرتووی نەتەوەیی هەڵوەشاندەوە و ، ئەوەتا گەریلا پاش دەرکەوتنی مەرامی دوژمنان نیازی کشانەوەی هەیە لەبەرەکانی شەر ، ئەمەش پاش هەستکردنی تەنانەت خەڵک وچاودێرانیش دێت بە پیلانێکی نێودەوڵەتی گەورە لە بەرەکانی جەنگی داعش و ئاڵۆزیی بارودۆخی کەرکوک و کەمتەرخەمی دەسەڵاتدارانی باشوری کوردستان لە هەنگاونان بە مەبەستی بەرگریکردن لە کەرکوک .
ئەگەر تا ئێستا ئەو هەموو خوێنە بۆ بەرگریکردن لە کەرکوک رژێنراوە ، بە فێرۆ بدرێت ، مێژوو رەحمیان پێ ناکات و هەموو پرسەکەش لەدەستیان دجەچێت و متمانەی خەڵک بەم دەسەڵاتە دەگاتە ئاستی سفر . بۆیە ، لەم کاتە هەستیارە و ئەوەی دەگوزەرێت ، دوا هەلە لەبەردەم هەمووان و ، پێویستی بە کۆبونەوە و هەماهەنگی و هاریکاری هەموو لایەنەکان هەیە بۆ شکستپێهێنانی پیلان و ستراتیژی دوژمنانی کوردستان لە کەرکوک . بەڵێ چارەنوسی سەرجەم گەلی کوردستان بەندە بە بارودۆخی کەرکوک و داهاتویەوە .

سمبولی کۆمەڵایەتیەکان کلیک بکەو، ئەم بابەتە بنێرە بۆ بەشی خۆت یان هاوڕێکانت
عیماد عەلی

ئەرشیڤی بەڕێز: عیماد عەلی