ئاکۆ برایم : ئەنفلۆنزاى هەچەکە . 

خوا بەوە رەحمى پێکردوین کەوەکو وڵاتە ئەجنەبیەکان، کێڵگەى بەخێوکردنى بەرازمان نییە ، هەروا بێتەوە بەتەسکەرەش موسڵمانین و گۆشتى بەرازمان لێ حەرامکراوە ، ئەگەر وانەبوایە وەکو ساڵانى پێشوو ، چۆن قەتڵ […]
سمبولی کۆمەڵایەتیەکان کلیک بکەو، ئەم بابەتە بنێرە بۆ بەشی خۆت یان هاوڕێکانت

خوا بەوە رەحمى پێکردوین کەوەکو وڵاتە ئەجنەبیەکان، کێڵگەى بەخێوکردنى بەرازمان نییە ، هەروا بێتەوە بەتەسکەرەش موسڵمانین و گۆشتى بەرازمان لێ حەرامکراوە ، ئەگەر وانەبوایە وەکو ساڵانى پێشوو ، چۆن قەتڵ و عامى هەرچى پەلەوەڕو باڵدارە کردیان ، ئەوهاش بەرازەکانمان ئەکەوتنە ژێر رەحمەتى لیژنەکانى قەڵاچۆکردنەوە ، یەک کیلۆ گۆشتى ئەو حەیوانەیان لێ ئەکردین بە چل پەنجا هەزار دینار ، ئەبوایە بۆ پەیاکردن و دەست کەوتنى بەدزى و قاچاغیش لەژێر پردەکەو یان لاى تاسڵوجە و ئەترافى بە مەخفى کیلۆ کیلۆ بمانکڕیایە .

لەبەر ئەو هۆکارەش من زۆر خۆشحاڵم ، کە هەم لەگرانیەکەى رزگارمان ئەبێت ، هەمیش ئەو یەکانەو مالۆسانە ناکەونە بەر حەملەى قەتل و عام و ئیبادەکردنەوە ، بەڵام لەموقابیلدا زۆرێک لە برادەرانى موختەس و مەعنى بەموکافەحەى ئەو حەیوانە ، لەناخى دڵەوە پێیان ناخۆشە ،، ئەزانن بۆ ؟ چونکە وەکو ساڵان پارە و نەسریە بۆ کۆنتڕۆڵکردنى ئەو دەردە سەرف ناکەن ، بەمە هەنێک هاوڕێى عەزیز و ئەحباب هیچیان دەست ناکەوێت و سیفتاحى شیتوى ناکەن . فەلەبەر ئەوەش ، موباشیر و غەیرە موباشیر جنێۆ ئەنێرن ، چ بۆمن کە خەریکم باسى شتى سڕڕى و بڤە ئەکەم ، چ بۆ ئەو مالۆس و یەکانە گەمژانە کەهێندە خوێڕى و بێ قیمەتن ، پژمەیان لە لووتى هیچ بەشەرێکى ئەم وڵاتەیا هەڵنەستاندوە ، قەترە ئاوێکیان لە چاوى هیچ بنیایەمێکا نەهێناوەتە خوارێ .
بەمەزەنەى عەقڵى خۆم ، مودەیەکى تر ئەنفلۆنزاى بزن و مێروولە و ریشۆڵەش دێنە خزمەتمان و ، کەلعادە وەکو هەمووپەتاو دەردەکان لەناوجەرگەى شارە حەیاتەکەو پایتەختى رۆشنبیرى سەلاممان لێدەکەن ، عاجباتیەکەى لەوەیایە کە تا ئەمڕۆش هیچ عیلم و موختەبەرێک بۆى مەعلوم نەبوە سەبەبەکەى چیە بۆچى هەموو دەردو عیللەت و نەخۆشى و ڤایرۆسەکان لە سلێمانى ژان ئەیانگرێت و لەدایک ئەبن ؟
ئەلحوکم ولیلا رەزامان بەڕەزاى خوا ، بۆئەغڵەبى عیللەت و دەردەکان ، شوکرانە بژێرى و حەمدو سەنا ئەکەین ، موسیبەتەو هاتوە ، درمێکە وبڵاو بۆتەوە هەندێک تووش ئەبن و هەنێکیش تیائەچن و ئۆغرى ئەبەدى ئەکەن و دونیاى فانى بەجێدەهێڵن .. من بەوە دڵخۆشم و سوپاسى خوا ئەکەم کە تا ئێستا ئەنفلۆنزاى گوێدرێژ ناوى نەهاتۆتە ناوانەوە و سەلامى لێ نەکردوین ، خۆ ئەگەر بێت و ئەو ڤایرۆسە سەرهەڵبدات و لیژنەى سەحى ئیعلانى ئەوەبکەن کە ئەو میکرۆبە وجودى هەیە ، ئەوە قوِرمان بۆ ئەگیرێتەوە ، چونکە ئەو نەوعە نەخۆشییە بەسورعەتى بەرق بڵاوئەبێتەوە و تەشەنە ئەکات ، لەفەترەیەکى قیاسى زۆرکەم ومەحدود دا عەدەدێکى یەگجار زۆر خەڵک تووشى ئەبن ، ئەوەشى هەر لەبیلادەوە هەڵگرى ڤایرۆسەکەیە ، زیاتر لەجاران ئەکەوێتە جموجۆڵ و حەرەکەت ، وپەل ئەهاوێژێ و ژمارەیەکى زۆریش خەڵک توش ئەکات . ئەو دەمەش نەک ئەمریکاو بەریتانیا و روسیا ، ئەسحابەش عیلاجى ناکات و بۆى کۆنتڕۆڵ ناکرێت ، چونکێکم تا ئەلعان ئەو نەوعە ڤایرۆسە لە مەجالى عیلمى و توبیدا نەناسراوە و هیچ نیشانەو هێمایەکى نیە تا بناسرێتەوە ، موباشیر ئەچێتە ناو عەقڵ و دەمارەوە هەرچى داتاو و مەعلوماتێکى پێشتریش لەزاکیرەدا خەزن کراوە دیلیتى ئەکات ، ئەوەى سەیرە ئەگەربێت و خوانەکات و گوێى شەیتان کەڕ بێت هەر حاڵەتێکى لەو نەوعە ئیعلان بکرێت موسیبەتە ، چونکە عیلاجى موستەحیلەو هیچ ڤاکسین و لوقاح و ئەنتى ڤایرۆسێکى ئەم کوڕڕەى عەرزە ناتوانێت کۆنتڕۆڵى بکات ! باقى وەسلام خوایە شوکرین بەهەموو دەرد و ڤایرۆسەکان ، بەڵام لەمەیان مەحفوزمان بکە ، ئامین یارەبول عالەمین .

سمبولی کۆمەڵایەتیەکان کلیک بکەو، ئەم بابەتە بنێرە بۆ بەشی خۆت یان هاوڕێکانت
ئاکۆ براهیم

ئەرشیڤی بەڕێز: ئاکۆ براهیم