دیدار لەگەڵ محەمەد حەمەساڵح تۆفیق ـ شارەزا و پسپۆری بواری جینۆساید

ئەرک نەبێت، کلیک بکەرە سەر سمبولی فەیسبووک، ئەم بابەتە بنێرە سەر بەشەکەت

 ئامادەکردنی :  هەڵۆ بەرزنجەیی

ڕونکردنەوەیەکی پێویست …

خوێنەری بەرێز … ئەم چاوپێکەوتنەم بۆ گۆڤاری ” قەقنەس ” ی نازدار  بەر لە ماوەیەکی دوورودرێژ لە ئێستا ئامادە کرد بوو … لێ بە هۆی نەخۆشکەوتنی سەرنووسەر و ئەندامێکی تری دەستەی نوسەرانەوە و درێژەکێشانی نەخۆشییەکەیان و رووکردنە هەندەران بۆ چارەسەر ، بەچاپگەیاندی قەقنەس زۆر دواکەوت و ئاسۆی دەرچوونی تا بێت بەهۆی رووداوە نوێیەکانەوە لێڵ دەبێت … بەداخەوە تا هەنووکە ، دەرەتانی سەرپێ کەوتنی بۆ نەرەخساوە … لەگەڵ داوای لێبووردن لە مامۆستا محەمەدی بەڕێز و خوێنەرانی هێژا ، وا لێرەدا چاوپێکەوتنەکە وەک خۆی بڵاودەکەینەوە … بەدڵنیاییەوە  ناوەڕۆکی چاوپێکەوتنەکە بایەخی خۆی لەدەست نەداوە و بیروبۆچوونەکانی نووسەر هێشتا گەرموگوڕ و هەنووکەیین …  هەڵۆ بەرزنجەیی

جینۆساید و ئەنفال

پرسیار / کورد بە چ میکانیزمێک دەتوانێ باشتر لە ئێستا لەسەر ئاستى ناوخۆ و جیهان کار بۆ بە جینۆساید ناساندنى ئەنفال بکات ؟

وەڵام // ئێمە ئەگەر باس لە ئێستا بکەین ، کەوا کورد چى کردووە بۆ ناساندنى ئەم کەیسە دەستبەجێ بەرەو ڕووى واقیعێکى کڵۆڵ و پڕ لە هەناسەى سارد دەبینەوە و ڕەنگە لە وەڵامى ( چى کردووە ؟ ) یەکسەر دەستەواژەیەکى حازر بە دەستمان لەبەردەمدا قوت بێتەوەو و بڵێین ” هیچى واى نەکردووە ” چونکە تۆ لە ئێستاى دواى نزیکەى (26) ساڵ بۆ جێبەجێ کردنى دوا قۆناخى ئەو پلانە ڕەگ قووڵەدا هێشتا لە هەندێک کارى بچڕ بچڕ بەولاوە شتێکى ئەوتۆى نەداوە بە دەستەوە و ئەوانەش تەنها کارى چەند تاکە کەسێکى بەپەرۆشن بۆ ئەو مەسەلەیە و هەریەکەیان بە گوێرەى ئەزموون و ئاستى تێگەیشتنى خۆی شتێکى کردووەو لە دەرئەنجامى کۆتاییدا لە کارى پەرت و بڵاو و زۆربەشى بێ بەرنامە تێناپەڕێت و بەشێکیشیان  لەکارى سۆز ئامێز و خۆشەویستى یەکلایەنەى گەل و نەتەوەکەیان تێناپەڕێت ، لایەنى زانستى و بابەتى مامەڵەکردنى فەرامۆش کردووە . ئێمە تەنها لە تاو کەمى کارکردن لەم بوارەدا بەو هەوڵە تاکە کەسیانە دەڵێین لە هیچ باشترە ، ئەگەر ئەوەش نەبوایە هەر وەک ئێستا دەبووین . ئەوجا بابپرسین ئەمەى کە کراوە چى لێ سەوز بووە و ئاستى تێگەشتن و هوشیارى خەڵکى ئێمەى گەیاندووەتە کوێ ، لەم مەسەلە هەستەوەر و ترسناکەدا ؟ ئاخۆ هیچ بارێکى هزر و هەڵوێست و ڕەفتارى خەڵکى گۆڕیوە لەمەڕ ئەوەى چی بکرێت ، ئەگەر جارێکى تر جینۆساید بەرپاکرا لەلایەنى دوژمنەکانى کوردەوە ، کە تا ئێستاش هەر زۆربە و گەلێکیان هەڵگرى هەمان ئەقڵیەتن بە جیاوازى ناویانەوە ، من دەپرسم ئاخۆ چ شتێک ڕۆحیەتێکى لاى خەڵکى کورد درووست بووە بۆ بەرەنگاربوونەوەى کردەیەکى ترى لەم چەشنە لە ئایندەى نزیک یان دوورماندا ؟ ئەڵبەتە بێ دوودڵى لاى خەڵک وەڵامێکى حازر بەدەستت لا قوت دەبێتەوە کەوا گەوهەر و ناوەرۆکى دەچێتە خانەى ” هیچ و ئەوپەڕى نائومێدیەوە ” و بەم پێودانگەش بێت ئەم کارى کورت و کوێرەشمان هیچى لاى خەڵک درووست نەکردووە ، و زۆربەمان هەر بێئاگاین لەوەى لەم ڕابوردووە نزیکەماندا چى ڕوویداوە و دەبێ لەئاستیدا هەڵوێستمان چی بێت .

بۆ خوێندنەوەی تەواوی بابەتەکە کلیک بکەرە سەر ـ دیدار لەگەڵ محەمەد حەمەساڵح تۆفیق شارەزا و پسپۆری بواری جینۆساید

ئەرک نەبێت، کلیک بکەرە سەر سمبولی فەیسبووک، ئەم بابەتە بنێرە سەر بەشەکەت