پێگەكانی داعش هاك كران .

وتاریکورد ماڵپەرێکی سەربەخۆ و ئازادە

ئەرک نەبێت، کلیک بکەرە سەر سمبولی فەیسبووک، ئەم بابەتە بنێرە سەر بەشەکەت

پرۆگرامەرێكی مسری ، كە توانیویەتی پێگە ئەلیكترۆنییەكانی تایبەت بە رێكخراوی داعش هاكبكات چەندین زانیاری ترسناك ئاشكرا دەكات و خەڵكی زیاتر لە کارە قێزەونەکانی ئەم گرووپە ، شۆكدەكات .

ئەحمەد سەمارە ، ئەو پرۆگرامە مسرییەیە كە لە چاوپێكەوتنێكی لەگەڵ ماڵپەڕی عەرەبییە نێت باسی ئەوەی كردووە چۆن ئەندامانی رێكخراوی داعش ڤیدیۆ تۆقێنەرەكانیان كە تێیدا خەڵكی دەكوژن ، سەردەبڕن و دەسوتێنن بەرهەمدێنن و دەشڵێت چەند ڤیدیۆیەکی دیکەیان لەبەردەستە کە هەتاوەكو ئێستا بڵاویان نەكردوونەتەوە .

” کاتێک توانیم بچمە نێو سێرڤەری تایبەت بە رێکخراوەکە رۆژی ٣-ی شوبات بوو ، سەیری هەموو فایلەکانی نێو سێرڤەرەکەم کرد تاوەکو گەیشتمە ئەو فایلەی گرتە ڤیدیۆکانی کوشتن ، سوتاندن سەربڕینی تێدا هەڵدەگرن “.

سەمارە ئاماژە بەوە دەکات ” پێشتر پێگە ئەلیكترۆنییەكانی توندڕەوانی وەكو ئەنسارل بەیتول مەقدیس و ئیخوانەكانی میسرم هاککردووە ، بەڵام دوای ئەوەی كە رێكخراوی داعش ڤیدیۆی سوتاندنی مەعاز كەساسیبەی فڕۆكەوانی ئوردنیان بە زیندوویی بڵاوكردەوە ، بڕیارمدا پێگەكانیان هاکبکەم “.

هاکەرە مسرییەکە بۆ عەرەرەبییە نێت باسی ئەوەش دەكات ” تەواوی گرتە ڤیدیۆییەكەی سوتاندنی كەساسیبەم بینی ، کاتێکی زۆری پێچوبوو تاوەکو وێنەگرتن و بەرهەمهێنانەکەی تەواوببوو ، ئەوانەی كاری دەرهێنانیان بۆی دەكرد بە ئینگلیزییەكی زۆر رەوان قسەیان دەكر ” دەشڵێت  : دیمەنی سوتاندنی مەعاز كەساسیبە زیاتر لە جارێك دووبارەكرایەوە و دەهێنەرەكە بەردەوام هەڵدەچوو و داوای دووبارەكردنەوەی دیمەنەكەی دەكرد ، تاوەكو لە كۆتاییدا دیمەنەكەی بەدڵبوو و ئەو گرتە ڤیدیۆییە فۆتۆ شۆپ نییە وەكو هەندێك لایەن باسی لێوەدەكەن “.

ئەم هاكەرە مسرییە شۆكبووە بەبینینی گرتەی ڤیدیۆیی سوتاندن ، لەسێدارەدان و كوشتن، ئاماژە بەوەشدەكات چەند گرتەیەكی ڤیدیۆیی بینیوە ، كە هەتاوەكو ئێستا رێكخراوی داعش بڵاوی نەكردوونەتەوە وەكو سوتاندنی بارمتە یابانییەكان و سەربڕینی چەند بارمتەیەكی بیانی .

دەربارەی ڤیدیۆیی سەربڕینی مسرییە مەسیحییەكان هاكەرەکە دەڵێت : پێش هەفتەیەك لە بڵاوبوونەوەی گرتەی ڤیدیۆییەكە من لەسەر سێرڤەری ئەوان بینیبووم ، بەڵام نەمزانی ئەوان میسرین چونكە هەواڵی ئەوەم نەبوو میسری بەبارمتە لەبەردەستی داعشبن” دەشڵێت : كەسێكی ئەسمەر لەنێو گرتە ڤیدیۆییەكەدا دەردەكەوت ، كە دوای بڵاوبونەوەی گرتە ڤیدیۆییەكە گوترا ، ئەفریقییە ، بەڵام لە راستیدا ئەو بەنگالییە ، ڤیدیۆكە پێش چەندین رۆژ لە بڵاوكردنەوەی وێنەی گیرابوو و ئەو كەسانەی دەكوژران دەیانقیژاند و دەرهێنەری ڤیدیۆكەش 5 كامێرای بەكارهێنابوو كە 4 كامێرا لە بەرزییەوە و دانەیەكیش لە نزمییەوە وێنەیان دەگرت “.

سەمارە سەرەتا خۆی ئاشكرا نەكردووە ، بەڵام كاتێك بۆ جاری دووەم ماڵپەڕەكەیانی هاككردووە وێنەیەكی لۆگۆی هێزی سەربازی میسر و مەراسیمی سەرەخۆشی میسرییە کریستیانەکانی داناوە و ئەمجارەیان خۆی ئاشكراكردووە و ناوی خۆی نووسیوە .

كاتێك سوپای میسر تۆڵەی میسرییە قیبتییەكانی كردەوە و بارەگاكانی داعشی بۆردوومانمكرد دووبارە هاكەرەكە ماڵپەڕەكەی هاككردەوە و دەڵێت : رێژەی هاككردنەكە 100 لە 100 بوو ، دوای ئەوە نامەمەی هەڕەشەم لەلایەن ئەندامانی داعش بۆ هات و لە کۆتایی قسەکانیشیدا دەڵێت : من هیچم کەمتر نییە لەو سەربازانەی خزمەتی وڵاتەکەم دەکەن و مسوڵمانم و ئەو کارەی ئەوان دەیکەن پێم رەوا نییە بۆیە حەز دەکەم حکومەتی میسر داوامبکات تاوەکو لەگەڵیان لە دژی رێکخراوی داعش بجەنگم”.

س – ڕ ا

ئەرک نەبێت، کلیک بکەرە سەر سمبولی فەیسبووک، ئەم بابەتە بنێرە سەر بەشەکەت