نزار قەببانی : باڵـنده‌ کـۆچه‌رەکـانـم خـۆش ده‌وێ .

ئازاره‌کانی ره‌گه‌زی مێـیـنه‌ له‌ کۆمه‌ڵـگـاکانی رۆژهه‌ڵاتدا   بالنده‌کانی (تشرین) واته‌ پایز ، ئه‌وانه‌ن که‌ به‌ کۆمه‌ڵ ره‌وو ده‌که‌ن (( گه‌رمیان و کوێستان )) به‌ دوای ژینگه‌یه‌کی گونجاوتردا بۆ ژیانیان . […]
بۆ ناردنی ئەم بابەتە بۆ سەر فەیسبووکەکەت یان هاوڕێکانت کلیک بکەرە سەر ئەو سمبولانە

ئازاره‌کانی ره‌گه‌زی مێـیـنه‌ له‌ کۆمه‌ڵـگـاکانی رۆژهه‌ڵاتدا  

بالنده‌کانی (تشرین) واته‌ پایز ، ئه‌وانه‌ن که‌ به‌ کۆمه‌ڵ ره‌وو ده‌که‌ن (( گه‌رمیان و کوێستان )) به‌ دوای ژینگه‌یه‌کی گونجاوتردا بۆ ژیانیان .

وەرگـێران و دارشـتـنی شیعـر ” بەکـر حوسـەیـن .

 

ده‌مهوێ وه‌ک باڵنده‌ کـۆچـهره‌کـان

خـۆم وون کهم ساته‌ ناساتێ

تا سـتـهمکارانی ئهم خاکـه‌

دهسـتیـان نـهمگـاتێ .

**

ده‌مهوێ راکهم له‌ خه‌لیفـه‌کـان و

ئه‌میره‌کـان و سـوڵتانه‌کـانی ئه‌م شـاره‌

 

ده‌مه‌وێ راکه‌م له‌ رۆژهه‌ڵاتی

ئه‌فسـانه‌و پروپو‌چـگه‌ری و بـێـچـاره .

**

ده‌مه‌وێ راکه‌م له‌ ده‌نگم

له‌ سـێـبه رم  له‌ زمانـم .

 

ده‌مه‌وێ په‌رش و بڵاو بـبـمـهوه‌

وه‌ک بـهرامهی باخــه‌کانـم

** 

ده‌مهوێ له‌ پـێسـتی خـۆم راکهم

پـێـناسـەو نیشـان جـێ بـێـڵـم

 

به‌ دوای داد و مرۆڤ دۆستی

وه‌کو باڵنده‌یه‌ک وێـڵـم

**

ده‌گهرێـم بۆ سـه‌ر زه‌مینـێـکی نوێ

که‌ دوژمن نه‌بـێـت بۆ‌ ئـینـسان

 

به ‌دوای خـودایـه‌کـد ا د ه‌گەڕێـم

که‌ میهرهبان بـێـت بـۆ هـه‌موان

**

ده‌مهوێ سهری خـۆم هه‌ڵــگرم

ئه‌گهرچی ئاسـۆ نادیـاره

 

‌ده‌مهوێ به‌ ئازادی بـژیـم

ئه‌ی رۆژهه‌ڵاتی ژن کوژی و

سـه‌ربڕین و سـێـداره‌ .

 

بۆ ناردنی ئەم بابەتە بۆ سەر فەیسبووکەکەت یان هاوڕێکانت کلیک بکەرە سەر ئەو سمبولانە
بەکر حسەین

ئەرشیڤی بەڕێز: بەکر حسەین