بزانە کورد چەندیی زۆڵە و چەند خێزانیش بەحەڵاڵی ماوەتەوە .

وتاریکورد ماڵپەرێکی سەربەخۆ و ئازادە

ئەرک نەبێت، کلیک بکەرە سەر سمبولی فەیسبووک، ئەم بابەتە بنێرە سەر بەشەکەت

ئا – کونجرینی :

قسەمان لەسەر جیهان بەگشتی و وڵاتانی ئیسلامی بەتایبەتی نییە لەسەر ئەم باسە . بۆ هەر ڕوداو باسێک ، کورد دەبێت بەشەکەی خۆی بدوێنێت و ، یان لێی بکۆڵێتەوە  .

 قسەکردن لەسەر دین شتێک نییە لەو دیو ئیرادەی مڕۆڤەوە ، چونکە دین بۆ مرۆڤەکان هاتووە ، کاتێک شتێک مرۆڤەکان تێی نەگەیشتن و بووە چەمکێک لەو دیو تێگەیشتنی مرۆڤەوە ، ئەوە بوونی نییە .. دین ئاڵاوە بەهەست و بیرکردنەوەی مرۆڤەکان ، پەیامبەرانیش کەسانێکی نێو کۆمەڵگا بوون ئینجا بوونەتە پەیامبەر ، بۆیە دین بەڕەوانی بۆ تێگەیشتنی مرۆڤەکان داڕێژراوە . 

کەواتە کەسانی نەخوێنەوار و نەزان لەدین ناگەن و گوێگری کەسانێکن ، کەدین وەک باس و وەک ڕاکێش و وەک بازرگان بەکار دێنن ..

 تۆ سەیری ئەم فتوایە بکە ، دەکرێت سەرچاوەکەی بۆ ئایەتێک یان بۆ شیکردنەوەی فەرمودەیەکی پەیامبەری ئیسلام ( محەمەد ) ببێت ..  

بەپێی ئەم کەناڵە لەڕۆژنامەی ( اخبارالخلیج ) وەریی گرتووە ، شێخ عەلی ڕوبەیعی فتوایەکی داووە ، هەر کەسێک کاتێک دەچێتە لای ژنەکەی و هەموو بەرگەکەی دادەکەنێت و بەکورتییەکەی بەڕووتی کاریی سێکسی لەگەڵ خێزانەکەی دەکات ، ئیتر تەڵاقی دەکەوێت و وەک ژنی فەڕمی مافی پێوەی نامێنێت .

بە گوێرەی ئەم فتوایە بێت ئەو پیاو و ژنانەی هاوسەرگیری دەکەن و ، پیاوەکەی بەبێ بەرگ لەگەڵ ژنەکەی دەخەوێت ، ئیتر مافی هاوسەرگیری لەدەست دەدات و دواتر منداڵەکانیان دەبنە زۆڵ و بە زۆڵی لەدایک دەبێت . 

سەرژمێری ژنانی حەرام و منداڵی زۆڵی کوردستان بۆ ئێوە جێدێڵم و واز لە جیهان بهێنن  .

 

 

ئەرک نەبێت، کلیک بکەرە سەر سمبولی فەیسبووک، ئەم بابەتە بنێرە سەر بەشەکەت