بەختیار شارەزورى : پێگەى وڵاتان لە سەر سفرەى کەوتنى داعش  .

مانەوەى داعش و گەورە بونى دەبێتە هەڕەشەیەکى گەورە لەسەر ئاسایشى نێونەتەوەیى ، خۆ ئەگەر دەرکەوتنى داعش ، بە دیوێکیدا دەرهاویشتەى بێدەنگى و زەمینە خۆش کردنى وڵاتانى ناتۆ بێت بە تایبەت […]
سمبولی کۆمەڵایەتیەکان کلیک بکەو، ئەم بابەتە بنێرە بۆ بەشی خۆت یان هاوڕێکانت

مانەوەى داعش و گەورە بونى دەبێتە هەڕەشەیەکى گەورە لەسەر ئاسایشى نێونەتەوەیى ، خۆ ئەگەر دەرکەوتنى داعش ، بە دیوێکیدا دەرهاویشتەى بێدەنگى و زەمینە خۆش کردنى وڵاتانى ناتۆ بێت بە تایبەت ئەمریکا ، ئەوا لە ئێستادا کەوتنى داعش دەبێتە ئەو سفرە و خوانەى ، کە دەبێت لەسەر بناغەى بەرژەوەندى وڵاتانى بەشدار ، لەسەر ئەم سفرەیە  کۆببنەوە ، هەر وڵاتەو پشکى خۆى بەردەکەوێت ، بە دیوێکى تردا ئەگەر ئەمریکا پێویستى بە بونى داعش هەبێت لە چوارچێوەیەکى دیارى کراودا ، ئەوا لە ئێستادا سنورى ئەو بەرژەوەندیەى تێپەڕاند و خەریکە دەبێتە قاعیدەیەکى تر ، بەهێزتر ، دوور نیە چەندین 11 سبتمبرى ترى لێنەکەوێتەوە ، ئەمەش ئەو کات دەرکەوت ، کە بە تەواوەتى داعش دەسەڵاتى لیبیاى کۆنترۆڵ کرد ، سەرەتاى ئەو نامانەش دەرکەوتن ، کە داعش ببێتە  کێشە بۆ جیهان و ڕۆژهەڵاتى ناوەڕاست بە تایبەتى ، هەر ئەم ترسە بوە زەمینەیەک بۆ ترسێکى هاوبەش لە نێوان وڵاتە دژەکاندا ، وە بوە ئەو سفرەیەى کە ئەمریکا دایدەخات و خوانى داعشى لەسەر دادەنێت ، ئەو کات هەر وڵاتە و دەتوانێت لە چوارچێوەى بەرژەوەندى خۆى و پێداویستى هێرشى سەر داعش ، بچێتە سەر ئەم سفرەیە   .    

ئەوەى لە ئێستادا هەڵپەى پشکى پڵنگ دەکات ، لەسەر سفرەى ئەمریکاى شێر ( ئێران و سعودیە و ئوردن و کوەیت و وڵاتانى خلیج ، ئەوانەشى پشکى شێریان بەرکەوتوە .. ئەمریکا و ئوسترالیا و وڵاتانى ئەوروپایە ) سەرەتاى کەوتنى داعش دەرکەوتوە ، کە ئەگەر تۆزێک بگەڕێینەوە دواوە لە گرتنى کوەیت و هاوپەیمانى 30 وڵاتەکە دەچێت ، خۆ ئەگەر ئەمریکا و ئێران لەبەردەم ئەم ترسە هاوبەشەدا ڕێککەوتبێتن ، ئەوا بەم شێوەیەى لێدێ ( حشدى شعبى و وەزارەتى دیفاعى عێراقى نمایندەى ئێران دەکەن و لە کەرکوکە وە بۆ تکریت و شارەکانى تر … بەشار ئەسەد وپەیەدە دیسانەوە نمایندەى ئێران دەکەن ، واتا هێرشى سەر داعش لەسەر ئاستى وشکانى دراوەتە درێژکراوەکانى ئێران ، ئەوەى دەمێنێتەوە هێرشى ئاسمانیە ، کە پێدەچێت بەدەر لە وڵاتانى ئەوروپا ئەمریکا و ئوسترالیا ، وڵاتانى وەک سعودیە و ئوردن و کوەیت و وڵاتانى خلیج بەشدارى بکەن ، ئەگەر ئەم سفرە هاوکێشەى هاوپەیمانیەتە کۆنەکان بگۆڕێ ، ئەوا هاوپەیمانیەتیەکى تازە شۆینى دەگرێتەوە و لوتکەى باڵاش لە رۆژهەڵاتى ناوەڕاستدا ئێرانە ، هەر لە ئێستەوە پشکى سەر ئەم سفرەیە دەست کراوە بە دابەشکردنى [ ڕێککەوتنى نێوان ئەمریکا و ئێران لەسەر دۆسیەى ئەتۆمى و مەشق پێککردنى حشدى شعبى لە لایەن ئەمریکاوە ] هاوکارى ماددى و ئاسمانى وڵاتانى خلیج ، ئەمریکا دەیەوێت هاوپەیمانیەتیەک لەسەر ئەم سفرەیە دروست بکات و زۆرێک لە وڵاتان میواندارى بکات ، ئەوەش دەزانین کە ڕوسیا لە هەموو شەڕەکاندا بە بڕێک پارە یان کارتێکى هەرزان ڕازى دەبێت ، ئەویش بە بەشدارى پێکردنى بەشار و کپکردنەوەى کێشەى کرواتیا ، بە دیوێکى تردا ئەگەر داعش هەڕشە بو بێت بۆ وڵاتانى بەشدار ، ئەوا ئەمریکا و ناتۆ توانیان ئەم داعشە بەکار بهێنن بۆ زیاتر دەستەمۆکردنى وڵاتانى رۆژهەڵاتى ناوەڕاست ..واتا [ هەر خۆى زەمینەى دروست بونى دەڕەخسێنیت تا ئەو شوێنەى لە ترسى داعش وڵاتان پەنا دەبەنە بەر ئەمریکا ، ئەو کات کە زانى هەڕەشەشە بۆ خۆى ، بە لەناو بردنى داعش ، هەموو ئەو وڵاتانەى هەڕەشەیان لەسەرە ، ناچاردەبن بە زەلیلى بچنەوە سەر سفرە کۆنەکەى ناتۆ و ئەمریکا ] .لەسەرتاى دەرکەوتنى داعشەوە تا ئێستا کۆمەڵێک پرسیار بە هەڵواسراوى ماونەتەوە کە بریتیە لە   :

1 – ئەگەر داعش موسڵمانى ڕاستەقینەن ، بۆ نەمان دى هەر باسى ئیسرائیل بکرێت و بۆ کەمترین دروشمى فەلەستینیان بەکار دەهێنا.. کە لە مێژوەوە تا ئێستا فەلەستین بوە بوە دروشمى بزوتنەوە ئیسلامیەکان ، خێرە داعش هەر باسى ناکات  .

2 – کێشەى پەکەکە… خۆ ئەگەر بە سیناریۆ لەگەڵ کەوتنى داعشدا ڕێککەوتبێتن ، بە چارەسەرکردنى کێشەى پەکەکە ، ئەوا دەبێت بزانین کاتێک ئاپۆ سەرەتاى کۆتاى جەنگى چەکدارى ڕادەگەیەنێت ،ئایا ئەمەش کەوتنە ناو تۆڕێکى ترى ڕاوکەرەکان نیە ..؟ جارێکى تر ئیمرالیەکى گەورەتر دروست نابێتەوە ..؟ یان ئەوەتا هەڕەشەى لێکراوە   .

3 – تورکیا بە ئاشکرا هاوکارى داعشى دەکرد ، خۆ ئەگەر تورکیا ناچار بوبێت بە هاوکارى ، ئەى بۆ سەرانى ناتۆ ، ڕۆژێ لە ڕۆژان هەڕەشەى توند ، یان سزایەکى تورکیایان نەدا ،ئەگەر لەسەرچاوەى تاکتیکەکەوە کلکیان پێکەوە گرێنەدا بێت .

4 – بۆ بە خێرایى بزوتنەوەى خوراسان دروست دەبێت و هەر بە زویش بێدەنگ دەبێت .

5 – ئەمریکا ناتۆ لە خۆیان ناشیرین تر نیشانى جیهان دەدەن ، تا خۆیان جوان دەرکەون ، ئەگەر نا دیارى کردنى شوێنێکى جوگرافى بو داعش و کۆکردنەوەى توندڕەوەکانى جیهان ، ماوەى چەند ساڵ و ڕشتنى ئەو هەموو خوێنە ، لە پاى چى ..؟ ئەگەر تاکتیک و سیناریۆ نەبێت . 

ئێستا سەرەتاى کەوتنى داعش دەستى پێکردوە … پرسیارەکە لێرەدایە .. کورد دەکەوێتە کۆێى ئەم یارییەوە..؟ چۆن دەتوانێت پشکى پڵنگى هەبێت…؟  نەک پاشماوەى پڵنگەکانى بۆ دانێن .

پەکەکە و پەیەدەیە دواى یارییەکە رێک دەخرێن ، پەکەکە دەبێت خەباتى سیاسى بکات و سوریاش دەبێت بە سێ هەرێمى فیدراڵى و پەیەدە هەرێمێکى دەبێت ، ئەمە تەنها پشکى پەکەکە و پەیەدەیە لەسەر سفرەکە ، هەرێمى باشوریش دواى ڕازى بونى سەرۆکى هەرێم بە تێپەڕبونى حشدى شعبى بە ناو کەرکوکدا بۆ گرتنەوەى تکریت ، ئەگەر نەتوانێت بە مەرج بەشدار بێت لە گرتنەوەى موسڵدا ( کە ئێستە دابڕانى موسڵ لە ڕەقە ، کورد کردویەتى ، ئەوا دەبێت پاشماوەى پڵنگەکانى بەربکەوێت ) ئەو سەرتایانەش دەرکەوتوە کوردى باشور بەشدارى بکات یان نا ، هەر دەبێت بچێتەوە بەغداد و کەرکوک ناخرێتە سەر هەرێم و دەبێت لەسەر نەوتەکەش ڕێکبکەون ، چونکە عێراق بە پاڵپشتى ڕێککەوتنەکەى نێوان ئەمریکا و ئێران ، کارتى بەهێزى پێیە ، بەکارى بهێنێت ، بە ڕێککەوتنى لەگەڵ تورکیادا ، ئەمەش هەر لەسەرتاوە دەرکەوت ، کە وا بڕیار نەبو داعش شەڕى کورد بکات ، داعش دەیویست شەڕى شیعە بکات ، بەڵام کاتێک زانیان گەر شەڕى شیعە و داعش دەست پێبکات ئەوا (تحویل ) دەگۆڕێ بۆ شەڕى سونە و شیعە و زۆرێک لە وڵاتانى ناوچە دەگرێتەوە ، بە ریمۆنتى کونترۆڵەکانیان لە ژورى داڕشتنى تاکتیکەکانیانەوە ، ئاراستەکەیان گۆڕى بۆ شەڕى کورد و داعش ، وە چەند بەرژەوەندییەکى ترى تێدا بو…. لەوانە کورد ناچار دەکات بە پشکى پاشماوەى پڵنگەکان ڕازى ببێت لە ترسى داعش ، وە ئەم شەڕە دەبێتە بازاڕێکى باش بۆ خاڵى کردنەوەى کۆگا سەربازیەکانى ئەمریکا و ناتۆ ، وە بەهێزکردنى پێگەى خۆى ، وە لە کاتى سەرقاڵکردنى دنیا ، ناتۆ بنکەى خۆى بە شاراوەیى لە وڵاتانى قەفقاز و ئستونیا دادەنێت ، بە شێوەیەکى تر بەرژەوەندى ئەمریکا لەگەڵ وڵاتانى دژەکورد بەهێزترە و کارتەکانى گەورەترن لە بەرژەوەندى ئەمریکا و ناتۆ لەگەڵ کوردا ، بەڵام سیاسەتى دوانەیى بەکار دەهێنێت ، هەوڵ دەدات کوردى رۆژئاوا لە سوریایەکى فیدارڵدا کۆبکاتەوە بە بێ هەندێ ناوچەى نەوتى ، کوردى باکور لە چەک دابماڵرێت و دەست بکات بە پرۆسەى سیاسى ، کوردى باشوریش لە چوارچێوەى دەستوردا دەبێت بگەرَێتەوە بەغداد .. هەمو ئەمانە ئەوە دەردەخەن دەبێت کوردەکان بزانن بە چى مەرجێک بەشدارى نان خواردنى سەر سفرەى کوتاهێنانى داعش دەکەن … پشکى شەریکى شێر یان پشکى پڵنگ یان پاشماوەى خواردنى پڵنگەکان .

سمبولی کۆمەڵایەتیەکان کلیک بکەو، ئەم بابەتە بنێرە بۆ بەشی خۆت یان هاوڕێکانت
بەختیار شارەزوری

ئەرشیڤی بەڕێز: بەختیار شارەزوری