Akram-Ali-Kamal

 ئەکرەم محەمەد ئەمین  : چەند چاوپێکەوتنێکی تەنز ئامێز .

Avatar photo

ئەرک نەبێت، کلیک بکەرە سەر سمبولی فەیسبووک، ئەم بابەتە بنێرە سەر بەشەکەت

بەشی دووەم – کۆتایی .

 کادرێکی یەکێتی پێی خۆش بوو کەمێك سکالای دڵی لای من هەڵرێژێت و منیش فەرمومم لێکرد .

کادر : چومەوە بۆ کوردستان لەگەڵ چەند میوانێك زۆر خۆشحال بوم و هیوای سەرکەوتنم بۆ کارەکەم ئەخواست ، ئەموت ئەگەر لەم کارە سەرکەوتوبم کۆمەلێك بەرنامەم دارشتبوو کە خزمەت بگەیەنم.

پرسیار : لە گەشتەکان چیتان کرد کوێتان بینی؟

کادر : چەند شوێنێکمان بینی کۆبونەوەی باشمان کرد جێگەی دڵخۆشی هەردوو لابوو، هەتا ئێرە باش بوو.

پرسیار ئەوەی لای تۆ جێگەی نیگەرانی بوو چی بوو ؟

کادر : رۆژێك پاش کۆبونەوەکان لەکاتی پشوو بوو، تەلەفونێکم بۆ هات لە نوسینگەی کاك — پێیان  راگەیاندم  ئێوارە کات ژمێری ٦ ئامادەبن بۆ کۆبونەوە لەگەل میوانەکان .

خۆزگە هەموو کارێکی باش ئەنجامەکەشی باش دەرئەچوو.

چوین بۆ شوێنی کۆبونەوەکە کورێکی  گەنجی مناڵ هاتە پێشوازی کە میوانی بەرپرسەکە بوو لە ئەوروپاوە گەرابۆوە هیچ بە ئاگاش نیە لە کوردایەتی، بەرپرسەکە قاچی بە خەنەوە بوو .

پرسیار : باشە  کۆبونەوەکە چێ باس کرا ئەنجامەکەی چی بوو؟

کادر : باس لە سەردانەکە کرا و باسێکی مێژووی  کورتی عێراق و کورد کرا ، چەند وێنەیەك گیرا بۆ راگەیاندن.

بەیانی لە بلاو کراوەکاندا بلاو کرایەوە هیچ گرنگی بەسەردانەکە نەدرا و لە وێنەکاندا تەنها وێنەی بەرپرس و بەشێکی میوانەکان دەرچوو خۆمان هەر هیچ .

هەموو کەسێك هەست و کەسایەتی خۆی زۆر لا بەرزتر و پارێزراوترە لەوەی بەرامبەر چاوەڕێی ئەکات .

—————————————————————————-

کاتی خۆی بە بەڕێز ( مام جەلالیان ) ئەوت بۆ هێندە گرنگی بە پارتی ئەدەیت پێش خۆتی ئەخەیت بۆ ئەندامەکانی یەکێتی جێگەی نیگەرانی بوو ئەیانوت یەکێتی ئەندازیاری راپەرینە و خاوەنی دەیان داستانی گەورە و هەزاران چالاکی بێوێنە   , ئەمانە هاتنە سەر حازری بروایان بە بەرنامە و پلانەکەی یەکێتی نەبوو بە خەویان ئەزانی .

یەکیتی خاوەنی هەزاران شەهید و برینداو کەم ئەندامە ، هەتا ماون ئەبێت مەمنونی پێشمەرگەکانی یەکێتی بن کە ئەمانی زیندوو کردەوە .

 بەلام بەڕێز (مام جەلال ) زۆر چاك پارتی ناسیبوو گوێی نەدا بە رەخنەو گللەیەکان ، ئەبوایە وەکوو منال گرنگی و بدایە پێیان و چونکە مەسەلەی کوردایەتیەکە زۆر گەورەتر بوو لای بەڕێز (مام جەلال) لە رەخنەکان .

هەروەکوو بینیمان چۆن حوکمەتی عێراقیان هێنایەوە سەرمان لە ٣١ ئاب ، ئێستاش ئامادەن تورکیا بێنەوە سەرمان .

چونکە ئەمانە لە دوای ساڵی ١٩٧٥ وە خەباتیان نەکردوە و لە خەوێکی زۆر قوڵدا بون .

 بۆ لەدەست نەدانی ئەم دەسکەوتانەی کە بە خوێنی پێشمەرگەکەکانی یەکێتی نەخشێنراوە نایانەوی جارێکی تر بچنەوە ئەو خەوە قورسە ، لەبەر کێشەو ململانیەکانی نێوخۆی یەکیتی و ناتەبایی پارتە سیاسیەکانی کوردستان ئەمان خۆیان کردە خاوەن ماڵ و خاوەن ماڵ بۆتە بێگانە هەر وەکوو لەم خالانەی خوارەوە دەرئەکەوێت .

١ – پەیمانێکی ٥٠ سالی لەگەل تورکیا بۆ فرۆشتنی نەوت ، کە لە دەستوری ١١١ عێراق رێگەنادات تەنانەت بۆ یەک سالیش ، ئایا کێ بەرپرسیارە لەداهاتی نەوت کە هی هەموو خەڵکی کوردسانە بە نەوەکانی ئایندەشەوە .

٢ – حساب نەکردن بۆ هیچ پارتێکی سیاسی کوردستان بۆ کۆڕ و کۆبونەوەکان و سەردانەکان لەسەر ئاستی حوکمەت و سەرۆکی هەرێم .

٣ – دانانی باڵوێز و نوسینگە پەیوەندیەکان هەڕێم و دەرەوە بە ویستی خۆیان .

٤ – هەزار ساڵ پەیمان لەگەل تورکیا ببەستیت ئەو هەردان نانیت بە کوردا.

٥ – ئەم جۆرە هەلس و کەوتانە لە پێناوی پاراستنی بنەمالەیەکدا هیچ قازانج ناگەیەنێت بە کورد و کوردستان ، بۆیە پێویستە ئەندامانی پارتی خۆیان تەنها بە ناونوس نەزانن لە ریزەکانی پارتیدا پێویستە هەلوێستی نیشتمانی سەروی هەموو شتێك بخەن بەرامبەر مێژوو ، سەرکردایەتی ئاگادار بکەنەوە لە سیاسەتی هەلەیان .

——————————————————————————–

چاوپێکەوتنێکمان لەگەڵ جەنابی ( وەزیری —)  کرد ، بە حوکمی خزمایەتی لە ئەوروپاوە گەراوەتەوە بۆ کوردستان .

پرسیار : کە لە ئەوروپا بویت تەنها ئەندامی یەکیتی بویت ئایا چالاکی کارە دیارەکانت چێ بوە کە وا بانگێش کرایتەوە بۆ کوردستان ؟

وەلام : من تەنها ئەندامێکی یەکێتی بوم سەرقاڵی کاری خۆم بوم ، خزمی —— .بۆیە بانگکرامەوە .

پرسیار : زۆر دەمێکە لە ئەوروپا ئەژیت و ئاگات لە مەعاناتی خەڵکە تێکۆشەرەکان نەبوو لە خەبات و تێکۆشاندا؟

وەلام : بەڵێ وایە تەنها ئەمبیست .

پرسیار : هەرچویتەوە یەکسەر بویت بە وەزیری — ئەمە چٶن بوو ، ئایا دەستت پیا کرد بۆت دەرچوو ؟

وەلام : نەخێر خۆ ئەوانەی پێشمەرگایەتی و خەباتی سیاسیان ئەکرد وەکو من خاوەنی بروانامەن و زۆر لە منیش دڵسۆزترن ، بەلام خزمایەتی لە سەروی هەموو شتێکەوەیە .

پرسیار: ئایا کاتی وەزیریت ویژدانت مورتاح کردوە بە خزمەت کردنی کۆمەلانی خەڵك ؟

وەلام : بەڵێ دوو نەخۆشخانەم کردەوە بە ناوی دایك و باوکمەوە ناومناون. تا قەرزاریان نەبم .

پرسیار : وادیارە لەسەر موچەی مانگانەی خۆت یان موڵکی باوکت هەبوو بەم شێوەیە خزمەتت کردوە ؟

وەلام : نەخێر کاتی وەزیری هەرچی نەسریە و دەسکەوت هەبوە ناوشم کردوە ، پارەی پرۆژەکان بەشی خۆمم لێلاداوە .

پرسیار : کەواتە لە کاتی وەزیری زۆر بێویژانیت کردوە بەرامبەر کۆمەلانی خەڵکی ، هەروەها زۆر لەو پێشمەرگە قارەمانانە و خەڵکی تێکۆشەر کە جەنابتی هێنایەوە سەر حازری هەمویان خێزان و باوك و دایکیان لە دەربەدەری و زیندانەکانی ڕژێم مانگ و سالیان بەڕێ ئەکرد، زۆر ئاواتە خوازبون ئەو قەرزەی دایك و باوکیان بدەنەوە بەلام لەبەر بێ سفەتی سەرکردایەتی و کێشەو ململانیەکان و خزم خزمێنە فریای مرۆڤە دڵسۆزەکان ناکەون .

وەلام : تکایە کاتم نیە بۆ پرسیار ئەبێت برۆم بەلای پرۆژەکانمەوە .

———————————————————————-

# ئەوەندەی دڵسۆزی پێشمەرگە دێرینەکان هەیە بۆ پاراستنی ناوماڵی یەکیتی سەرکردایەتی هێندە بە پەرۆش نین .

# ئەوەندەی پێشمەرگە دێرینەکان کەس و کاری خۆیان کردە قوربانی رۆژگارە سەختەکانی خەبات و تێکۆشان زوربەی سەرکردایەتی قەیری ئەم خەباتەی یەکێتی نازانن .

# ئەوەندەی بەرپرسی نا بەرپرس دۆخی یەکێتی بە هەل زانی بۆ کوتلە و ناوچەگەرێتی و دانانی کەسی خۆیان و خزمەت کردنیان یەك لەسەر چوواری بۆ کەسە دڵسۆز و شۆڕشگێرەکان نەکرا .

# ئەوەندەی سەردانی کۆر و ئەوروپا ئەکرێت بۆ کاری تایبەتی ، خۆزگە جارێکیش سەردانی مالە شەهیدەکانیش بکرایە بە بەرنامە .

زۆر راستە هەروەکوو ووتراوە خەڵکی شۆڕشگێر و دڵسۆز خەبات و قوربانی ئەدات ، کەسانی گەندەڵ و نەخۆشەکانی ناو کۆمەل بەرهەمەکەی ئەخۆن .

 

ئەرک نەبێت، کلیک بکەرە سەر سمبولی فەیسبووک، ئەم بابەتە بنێرە سەر بەشەکەت