Nebez-Rzgar-Dana

 شەهاب کەریم : وەڵامێک بۆ کاک مەحمودسەنگاوی ، یەکێتی نیشتیمانی دۆشداماوی خەڵکی نەخوێندەوارە .

سمبولی تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان کلیک بکەو، ئەم بابەتە بنێرە بۆ بەشی خۆت یان هاوڕێکانت

یەکێک لە نەریتە کەسی و گرنگەکانی ژیانم بیرنەکردنی هاوڕێ شەهید و زیندوەکانمە ، ئەو شەهیدانەی سەربەرزیان بۆ کردینە خەڵات و بەخوێنی خۆیان ئازادییان بۆ فەراهەم کردین و بوونە قەڵغان ، ئەو هاوڕێیانەی بە ماندوبوون و شەونوخونی و ژیانی خۆیان بنەماڵەکانیان پاراستیانین و نەیان هێشت خەبات و خوێنی شەهیدانمان بە فیڕۆ بڕۆن و ئامانجەکانمان سەربخەن و بمانخەنە قۆناغێکی نوێ لە ژیانی ئاسودەیی ؛ بۆ ئەم نیشتیمانە .

گەرچی بیروڕای جیاواز لە بەردەمماندا گوزەر دەکەن .! بەڵام هەرگیز پیرۆزی هیچ کامیان و بیرەوەری ساتەوەختیێکی سەختی خەبات و تێکۆشانیان لەبیر ناکەم و هەرخۆشم دەوێن ، ئەوان ماندوبوون و منیان پاراست ، منیش بۆ ئەوان خوێنی خۆم بەخشی . ئەوان بەخشندە بوون و ئەوانەی لەم هەستەش تێناگەن دڵنیابن کە ژیانی سەختی شار و شاخیان نەدیوەو  پەشیمانی دەنۆشن و خۆشەویستی خەبات و ئەم خاکەش نین .

من ئەم نوسراوەم بەتایبەت بەلێدوانی کاک مەحمود سەنگاوی نوسیوە و پەیامێکیش بۆ ئەو کەسانەی خۆیان بەبچوکترین کەسی نێو کۆمەڵگە دەزانن و پێیان وایە هێشتا سەردەمی حەجکردن بەحوشترماوە و خۆشەویسترین کەسی ژیانیان لەلای مەلاو فەقێ و پیاو بەناو ماقوڵان و ڕیش سپی بەجێهێشتبێت ، یان وەک هەندێک بەناو ڕۆشنبیر گوێ بیستی هەندێک لێدوانی نێو سەرکردەی نەخوێندەوار بێت . مرۆڤ لەئەمڕۆدا سەردەمیانە دەژی و سەردەمی هەڕەشە و گوڕەشەی سمیڵ چەوری گیرفان پڕی خاوەن زەوی و زار و بازرگانی گەورەو پاسەوانی زۆرنیە . بەڵکوو لەجیهانی ئەمرۆدا ، مرۆڤ پێگە و چارەنوسی خۆی دیاری دەکات . نەک بەرپرسی حیزبی نەخوێندەوار ڕێنمایی و چارەنوسی تاکی نێوکۆمەڵگە بەرەو نادیارببات .

 ئەوی ڕۆژانێک بوو هەندێک ئەقڵیەتی بەرپرسانی سیاسی کورد ، لەشاخ بەرامبەر بەمناڵی کورد بەکار دەهێنرا و هەندێک وەک مقاش خەڵوزی گڕگڕتوی نێو تەندوریان پێ دەردەهێنران ، ئەوە سیستەمی شاخ بوو تازە بەسەرچوو . نەوەی ئەمڕۆ دەسەڵاتی بیرتەسکی حیزبی ناخوێنێتەوە و سڵ لەهەر هەڕەشە و گوڕەشەیەکی بەردەم ئازادی ڕادەربڕینی مرۆڤ ناکات ، بڕوانە زانستی سیاسی و جەنگی دووەمی جهیان ، کیشەیەکی سەربازی جیهانییە ، وێرانکاریی و گیان لەدەستدانێکی زۆری لێکەوتەوە ، سەخترین و کاولترین جەنگە لەمێژووی مرۆڤایەتیدا . لەساڵی ١٩٣٩داوەک ململانییەک لەنێوان ئەڵمانیا و هاوپەیمانێتی ئینگلیزی فەرەنسیدا هەڵگیرسا ، بەڵام سەرەنجام بەرین بۆوە و زۆربەی وڵاتەکانی جیهانی گرتەوە ، لەساڵی١٩٤٥دا کۆتایی پێهات . دوابەدوای کۆتایی هاتنی جەنگی جیهانی تەواوی مرۆڤەکان وشیار بوونەوەو چیتر ڕێگربوون لەبەردەم سیستەمی لەناو بردن و کووشتنی مرۆڤە سڤیڵەکان . بەڵام بەپێچەوانەوە ، ئەگەرچی گەلی کورد بەتایبەت لەکوردستانی باشوردا ئەزمونی گەورەی لەماڵ وێرانی و بێ سەر و شوێنکردن و سەرکوتکردنی ئازادی ڕادەربڕین لەسەردەمی هەموو حوکمڕانیەکاندا هەیە ، هەزاران قوربانی بۆدرا و ، تاکوو گەیشتن بەئەمڕی ئازادی و سەربەستی . بەڵام حوکمڕانی بنەماڵەیی و سیستەمی خێڵەکی جارێکی تر دەیانەوێت بمانگەڕێننەوە سەردەمی ئاغا و دەرەبەگایەتی ، کە ئەوە خەونێکی نەبووە ، بۆدنیای ئەمڕۆ ئاستی وشیاری و مرۆڤایەتی . فرۆشتنەوەی خەبات و پیشمەرگایەتی و ماندووبون ، شەرمەزارییە لەبەردەم یەک دڵۆپ خوێنی شەهیدان و فرمێسکی دایکی هەر گیانبەختێکی ڕێگای ڕزگاری کوردستان ، یان هەر فیداکارێکی ڕۆژگارە سەختەکان ، وەک ئەوەی لەوێنەی سەردێڕی ئەم بابەتەدا بەدی دەکرێت ، کەسی یەکەمیان دڵسۆز و ئەفسەری هێزیی پێشمەرگەیە و نەوەی شەهیدە و فەرماندەیەکی چەندجارەی زیندانی کراوی کۆمەڵەی ڕەنجدەرانە  ، ئەوی تریان کادری رێکخستن و برای شەهید ، دارای سەعدی بەگە ، بەدوافیشەکی دەمانچەکەی خۆی کووشت ، ئەوی تریان کوڕی حەماڵە و پێشمەرگەی دێرینی سەرەتای ساڵی هەشتاکانی دانەبڕواوی یەکێتی نیشتیمانیە ، کەبەنائب عەریف خانەنشین نەکراوە . بەرپرسان دەبێت ، لەسەرکەسانی خاوەن باوەڕی وەک ئەمانە بدوێن ، نەک بۆگیرفان و پۆست و پلەی نەوەکانیان ، لەدوای خۆیان چۆن دابنرێن .