کونجرینی : ببین شەرڤانان چۆن سەری گەلی کورد بەرز ڕادەگرن .
کورد لەوەتەی هەیە کوشتەی نەبوونی ناسین و هاوسۆزی و دەستگیرۆیی گەلانی جیهان بووە ، کاتێک دابەش دەکرێت ، کاتێک جینۆسایدی بەسەردا جێبەجی دەکرێت ، کاتێک هەرچی بەها ناڤرۆڤەکانی بەسەردا دەسەپێت . ئا لەو کاتەدا جیهان جگە لە پشتکردن و هەندێک قسەی بەرژەوەندی بۆ ساتەوەختی دەوترێت بۆ مزایدەی سیاسی هیچی تری نەدی .
کورد لەوەتەی هەیە سیاسی زاناو بەتوانی وەهای نەبووە بگاتە لێواری خرۆشاندنی کێشەکەی ، یا کۆی گەلی کورد بکاتە سەربازی بوون . مێژوویەک پڕ لەنەبوون و دەستەوەستانی ، بەکارهاتوو . ڕابردوومان جگە لەهیچ هیچی تری تیا نییە . کۆشکێکی سەرسوهێنەری ڕابردوومان بوونی نییە ، دەوڵەتێکی دامەزراو و خاوەن هێزیی لەپەردەوپەرداخی سەربازیی تەنها لە سەر پەڕەی مێژوو بوونی نییە . هیچمان نییە تا شانزای بەمێژوومانەوە بکەین . ژیرانەیە کاتێک قسە لەسەر مێژویی گەلان دەکرێت ، بۆ ئێمە جگە لەدەم داخستن هەڵەی تر نەکەین .
بوونی میلەتێک بەمێژووەکەیەوەیە ، مێژووی بوونی ئێمە ناگاتە سەدساڵ ، گیانبازیی و بیرکردنەوە لەبوون لەدوای ئاشبەتاڵەوە هەنگاویی نا ، شۆڕشەکانی پێشتر قۆناخ لەدوای قۆناخ لەپێناو ماندا بوون ، ئەوان هەمان دەستەواژەی بوون نەبوون بەڵکو بۆ ژیان بوون ، بۆ بەردەوامی بوون بوون بۆ ئەوەی بمان پارێزن لە ناوچوون و فەوتان .
ئێستا قۆناخی خۆ خوێندنەوەیە ، قۆناخێکە دەتوانرێت خۆتی تیا ببینیتەوەو خۆتی تیا بناسیت ، لەدوای مێدەکانەوە یەکەم قۆناخی هەستانەوەو بنیادبوون و خۆناسین دەهاویژرێت . لەم چرکە ساتەدا کورد بوونی هەیە ، نەک کورد کەنفتێکی بەکارهاتووی گەمە سیاسی و جەنگێکانە . شتێک نییە لەڕابردوو وانەی لێوەربگیرێت بۆ ئێستاو داهاتوو ،
بوونی داعش شانسی کوردە لەسەر بوون ، لەسەر ناسینی سنور ، لەر ئاڵوگۆڕی سیاسی ، لەسەر کلتور و ناسنامەی کورد بوون . ئەوە سەرکردایەتی سیاسی کوردە ، ناتوانێت لەگەڵ ئەم شانسە گەورەدا وەک خۆی گەمە بکات .
شانسەکانی داعش بۆکورد :
1/ بۆ مێژوو کورد هاوئاهەنگی و یەکڕیزی خۆی جێگیر کرد ، هەرچەندە تۆکمە نییە .
2 / کورد بۆ یەکەمین جار خوێنی ڕشت لەسەر سنور ، ئەو شەهیدانەی لە کەرکوکدا شەهیدکران ، دەکرێت ناوی لێبنرێت : شەهیدانی سنور .
3 / ئاڵوگۆڕی جارجارەی سۆزی گەلان بۆ کورد ، گۆڕا بۆ هاوپەیمانی سیاسی و سەربازیی .
4 / هاتنی فرانسۆ هۆلاند بۆ هەولێر ، کۆتاییە بە پەیمانی سایکسبیکۆ بوو .
5 / کاتێک سەرکردە بەناوبانگەکانی جیهان قسە لەسەر لابردنی خاڵی تیرۆر لەسەر پەکەکە دەکرێت ، واتایەکە بۆ قسەکردنی لەهەڵە تێگەیشتن و ڕەفتاریی ڕابردوو .
6 / گۆرانکاری هاوسۆزی گەلان بۆ بەشداریی کردن لەخەباتی چەکداریی گەلەکەمان .
لێرە بەدواوە ناخی تاکی کورد هەمان ناخ نییە لە رابردوودا بوونی هەبوو ، ئەوسا سەرکرد دەبووە جوڵینەرو کۆتایی هاتنی بیری تاکی کورد ، لەئێستادا هەست و بیرکردنەوە وابەستەیە بە نیشتمان ، لەکویادا نیشتمان بمان جوڵێنێت ، لەویادا سەربازێکی فیداکار و جەست بەخشندەین بۆ نیشتمان . هەرچەند هەمان تۆوی بیرکردنەوەو هەستکردن بەگلاندنی حیزب و لەوێوە بۆ سەرکردە لەجەستەی زۆرینەدا ماوە ، بەڵام سەردەمەکە وا دەخوازێت ئەو بیرکردنەوانە گڵۆڵەی بخرێتە لێژیی .
ببینن چ جوانکارییەک دەبینرێت ، چ پەروایەک ، چ هاوسۆزییەک ، چ بەخشندەیەک کاتێک ئەوەی هاتووە تۆ لە نەبوون ڕزگار بکات و جەستەی خۆی ببەخشێت بۆ ئەوەی تۆ هەبیت . تۆش کاتێک ئەو خۆی دەبەخشێت ، بەتای کردەکەی ئەو لەناخەوە نەک وەک ئەکتەریی شانۆ ، بەڵکوو وەک راستییەک جەستەی خۆت دەجوڵێنیت و چاو و بیرو هەستی بۆ دەدەخەیت . بەڵێ جەرگی تۆ هاتووە لێرە خۆی کردۆتە سورخەڵاتی نیشتمان و بوونی ئێمە ، ئێمەش ئەو بەخۆمان دەزانین و لەخۆمانە ، ناو و بوونی لەناوماندا وەک شانزاییەک دەنەخشێنین . سوپاس بۆ ئەو باوک و دایکەی ڕۆڵەی وای بۆ ئێمە پەروەردە کرد .، سوپاس بۆ گەل و دەوڵەتی بەریتانیا ، ڕابردو پڕ شەرمەزاریی لەم سەڕڤانەدا سڕییەوە ..
گرتە ڤیدیۆکە سۆزو پەروای کوردە بۆ ئەوانەی دێن لە پێناو سەربەرزی ئێمە ، خۆیان دەبەخشن .. گرتە ڤیدیۆکە ڕادەستکردنی تەرمی شەرڤانێکی نێو ڕیزەکانی هێزی ڕۆژئاوایە بە کەسوکارەکەی لە ڕێوفەرمی شایستەدا .
- بابەتەکانی تری لاوک کونجـــــــرینی
-
لاوک کونجرینی: بۆ جیهان لە چاوەڕوانی گۆڕانکاریدایە لە تورکیا.
- -
لاوک کونجرینی: عەبدوڵای کوێخا موبارەک.
- -
لاوک کونجرینی: مانیفێستی هەستانەوەی حیزبی کوردی/ بەشی پێنجەم.
- All Posts