Idris-barzani

ڕۆژنامه‌یه‌كی سویسری ڕاستیه‌كه‌ی‌ ئاشكراكرد و “ڕوانگه‌ ” ی به‌ درۆخسته‌وه‌ .

سمبولی تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان کلیک بکەو، ئەم بابەتە بنێرە بۆ بەشی خۆت یان هاوڕێکانت

ڕۆژنامه‌یه‌كی سویسری ئاشكرایده‌كات ” ئه‌و ڕاپه‌ره‌ ئه‌مریكیه‌كی له‌ هه‌فته‌ی‌ ڕابردوودا له‌ هه‌رێمی كوردستانی عێراق كۆنسێرتێكی سازكرد ، بڕی 650 هه‌زار دۆلاری پێدراوه‌ ” .

بانگهێشتكردنی ئه‌و ڕاپه‌ره‌ ئه‌مریكیه‌ كه‌ ناوی nelly بوو ، له‌لایه‌ن ڕێكخراوی ڕوانگه‌وه‌ ئه‌نجامدرا ، كه‌ ڕێكخراوی ناوبراو له‌لایه‌ن ( ئیدریس بارزانی) كوڕی نێچیرڤان بارزانی سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێمه‌وه‌ سه‌رۆكایه‌تی ده‌كرێت .

ڕۆژنامەی ( 20 خولەك ) سویسری کە ڕۆژانە بە زمانی ئەڵمانی لە شوێنی وەستانی پاس و ترام بێ بەرامبەر بڵاو دەکرێتەوە ، لە لاپەڕەی 15 ، ڕۆژی 17 ی ئازاری 2015 ، هه‌واڵێكی له‌سه‌ر ڕاپه‌ره‌ ئه‌مریكیه‌كه‌ بڵاوكرده‌وه‌ .

ئه‌و ڕۆژنامه‌یه‌ باس لە ئاهەنگەکەی nelly دەکات لە شاری هەولێر له‌به‌رامبه‌ر كۆنسێرته‌كه‌یدا بڕی ( 650 هه‌زار دۆلاری ئه‌مریكی – 65 ده‌فته‌ر دۆلار ) ی وەرگرتوە .

ڕۆژنامه‌ سویسریه‌كه‌ هه‌روه‌ها باسی ئەو سەرنج و ڕەخنانەش دەکات کە لەم کۆنسێرتە گیراوە و نوسیوێتی ” ئایا ئەو پارەیە باشتر نەبوو ڕاسته‌وخۆ بۆ پیشمەرگە خەرج بکرێت ؟”

له‌لایه‌كی تره‌وه‌ و له‌سه‌ر هاتنی ئه‌و ڕاپه‌ره‌ ئه‌مریكیه‌ بۆ هه‌ولێر گۆڤاری (نیویۆرك) بە گاڵتەئامێزانە نوسیویەتی ” ئایا نیلی بۆ دژایەتی داعش چەندین کیلۆمەتر لە دووری داعش چوو کۆنسیَرت بکات، یان بۆ خاتری پارە ئەوەت کردوە ؟”

بڵاوبوونه‌وه‌ی ئه‌م ڕاستیه‌ له‌كاتێكدایه‌ پێشتر زیره‌ك زێدار به‌رپرسی‌ میدیایی‌ ده‌زگای‌ ڕوانگه‌ تایبه‌ت به‌ شرۆڤه‌ی ڕاگه‌یاندبوو ” ه‌م گۆرانی‌ بێژه‌و ته‌واوی‌ به‌شدار بوان خولی‌ ڕاپه‌ڕین به‌به‌لاش هاتوونه‌و ئه‌وه‌ی‌ سه‌رفكراوه‌ته‌نها پاره‌ی‌ هاتوو چۆ و مانه‌وه‌ بووه‌،ئه‌و ره‌قه‌مانه‌ ته‌نها له‌خۆوه‌ ده‌وترێت ، ئه‌وه‌ی‌ كردوومانه‌ زۆر به‌شانازییه‌وه‌ باسی‌ ده‌كه‌ین “.

rozhnama
س – ش