Ali-HemeSalih

بزانە بۆ پارتی پەلاماریی پەڕلەمانتار عەلی حەمەساڵح یان دا .

سمبولی تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان کلیک بکەو، ئەم بابەتە بنێرە بۆ بەشی خۆت یان هاوڕێکانت

پاش ئه‌وه‌ی دوو په‌رله‌مانتار له‌ناو هۆڵی په‌رله‌ماندا و به‌رله‌وه‌ی كۆبونه‌وه‌ی په‌رله‌مان ده‌ستپێبكات ، به‌شێوه‌یه‌كی نه‌شیاو په‌لاماری عه‌لی حه‌ساڵح ، ئه‌ندامی فراكسیۆنی گۆڕانیاندا ، قسه‌ی نه‌شیاویان پێ وت و ئاگاداریان كرده‌وه‌ كه‌ نابێت له‌باره‌ی سه‌رۆكی هه‌رێمه‌وه‌ قسه‌ بكات و شت بڵاوبكاته‌وه ‌. ئه‌وه‌ش له‌كاتێكدایه‌ كه‌ عه‌لی حه‌مه‌ساڵح له‌ناو هۆڵی په‌رله‌ماندا ئه‌و بابه‌ته‌ی باس نه‌كردووه‌ و ته‌نها له‌ په‌یجی تایبه‌تی خۆی له‌ تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تی فه‌یسبوك نوسینێكی له‌باره‌ی هه‌واڵێكی هه‌ڵبه‌ستراو بڵاوكردوه‌ته‌وه‌ و ره‌تی ده‌كاته‌وه‌ رێكخه‌ری گشتی بزوتنه‌وه‌ی گۆڕان و بزوتنه‌وه‌كه‌ ره‌زامه‌ندییان نیشاندابێت بۆ دوباره‌ درێژه‌كردنه‌وه‌ی ویلایه‌تی سه‌رۆكی هه‌رێم.

له‌ رونكردنه‌وه‌كه‌دا عه‌لی حه‌مه‌ساڵح نوسیویه‌تی :
” لێره‌و له‌وێ قسه‌ی ئه‌وه‌ ده‌کرێت که‌ گۆڕان رازی بووه‌ ویلایه‌تی مه‌سعود بارزانی به‌م شێوه‌ی ئێستای که‌ له‌ پۆستی سه‌رۆکی هه‌رێم درێژبکاته‌وه‌و کاک نه‌وشیروان ئه‌مه‌ی پێوتوون .
به‌دڵنیایه‌وه‌ ئه‌مه‌ راست نییه ‌، ئه‌و کاره‌ نایاساییه‌ی له‌ ٢٠١٣ دا ، به‌ڕێوه‌چوو بۆ درێژکردنه‌وه‌ی ویلایه‌تی سه‌رۆکی هه‌رێم قابیلی دوو باره‌ بوونه‌وه‌ نیه‌و به‌ خیانه‌ت له‌ دیموکراسی و پێشێلکردنی یاسایی ده‌زانین “.
ده‌قی نوسراوه‌كه‌ی عه‌لی حه‌مه‌ساڵح :
له‌باره‌ی سه‌رۆکایه‌تی هه‌رێمه‌وه‌ قسه‌ دروستکردن به‌ناوی گۆران و نه‌وشیروان مسته‌فا عه‌لی حمه‌ ساڵح لێره‌و له‌وێ قسه‌ی ئه‌وه‌ ده‌کرێت که‌ گۆڕان رازی بووه‌ ویلایه‌تی مه‌سعود بارزانی به‌م شێوه‌ی ئێستای که‌ له‌ پۆستی سه‌رۆکی هه‌رێم درێژبکاته‌وه‌و کاک نه‌وشیروان ئه‌مه‌ی پێوتوون .
به‌دڵنیایه‌وه‌ ئه‌مه‌ راست نییه‌ ، ئه‌و کاره‌ نایاساییه‌ی له‌ ٢٠١٣ دا، به‌ڕێوه‌چوو بۆ درێژکردنه‌وه‌ی ویلایه‌تی سه‌رۆکی هه‌رێم قابیلی دوو باره‌ بوونه‌وه‌ نیه‌و به‌ خیانه‌ت له‌ دیموکراسی و پێشێلکردنی یاسایی ده‌زانین .
ئه‌وه‌ش ده‌ڵێت کاک مه‌سعود به‌نیاز نیه‌ ببێته‌وه‌ سه‌رۆکی هه‌رێم و گۆڕان پێی باشه‌ ببێت !! کاک مه‌سعود ، کارێکی باش ده‌کات نایه‌وێت ببێته‌وه‌ سه‌رۆکی هه‌رێم و هیوادارین ئه‌م نیه‌ته‌ی که‌هه‌یه‌تی وه‌ک باس ده‌کرێت بێته‌ کردار ، به‌ دڵنیایی ته‌کلیف له‌ که‌سیش ناکه‌ین ببێته‌ سه‌رۆکی هه‌رێم .
هه‌موو لایه‌کیش دڵنیابن یاسا شکێنی بۆکه‌س ناکه‌ین و ته‌نیا له‌ خه‌می سیستمێکی حوکمڕانیداین ، که‌ دیموکراسی به‌رهه‌مبهێنێت .