کونجرینی : کام یەکێتی .

سمبولی تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان کلیک بکەو، ئەم بابەتە بنێرە بۆ بەشی خۆت یان هاوڕێکانت

شتێک دڵم خۆش دەکات ، کەدەبینم خوار دەمخوێننەوە . گۆڕانەکان بە عەیارە 24 ی یەکێتی و یەکێتییەکان بە دەژە یەکێتی ، پارتییەکانیش بەهەمان ئەقڵی جارانیان و داعشیش نەیگۆڕین ، هەر بەجەلالی . بەڵام خۆشبەختانە هیچیان نیم . گرنگ ئەوەیە خۆم بڕیار دەدەم و ئەوانیش بەخواریی بڕیار دەدەن .

لەنێوان بەردەئاشی هاڕێنی یەکتریدا ، هەردوولا یەکێتی پچووک دەکەنەوە . ململانییەکە لەسەر باشتر و چالاکتر و جوانکردنی یەکێتی نییە .  هەردوو بەرە ، هیچ پڕۆژەیەکیان لەو بارەیەوە پێ نییە . ئەوانەی لەسەرەوەن لای خەڵکی بەهەمان گومانەوە تێیان دەڕوانن ، هەندێکیان بەگەندەڵ و هەندێکیان بە پیاو کوژ و هەندێکیان بەگوێگرو ئەوانی تر ، کە زۆرینەن کەس باسیان ناکات . ئەم یەکێتییەی ئەمڕۆ هەمان یەکێتی دوێنێ نییە ، دوێنێ کورد هیواکانی کوردایەتی لەسەر هەڵچنی بوو ، لەئێستادا چارەکی دەوێت بۆ ئەوانی تر .

پرسیارەکە ئەوەیە : ئایا بەرەی ناڕازیی ناو یەکێتی گەر داخوازییەکانیان پشت گوێ خرا ، دووشت لەبەردەمیاندایە ئەنجامی دەدەن .

یەکەم – جیا بوونەوە .

دووەم –  کودەتا .

 یاخوود ئەمانە دوورە لەوەی ئەوان نەک بڕیاری لەسەر بدەن ، بەڵکوو قسەشی لەسەر بکەن . گەر وانییە ، ئەم ورتە ورتە لەسەر چی ؟ .

خاتوو هێرۆ ، لەباشووردا ، لەئێستادا تەنها بڕیار بەدەستی نێو یەکێتی نییە ، بەڵکو سوکان بەدەستی هەرێمیشە . لەیەکێتیدا هەموو جەمسەرە سەرەکییەکان دەجوڵێنێت ، ناڕازییەکان تەنها قسە لەسەر پارەکە دەکەن ، چوونکە هەمووان چاویان لەسەرییەتی . بەڵام قسە لەسەر هەیمەنەتی هەژموونی بەڕێوەبردن ناکەن ، ئەمەیان بۆ ؟ .

کاتێک داعش هات ، بەرەی زەرد ئاسمان و زەویی هەراج کرد ، گەر دژە تیرۆر و قەندیل نەبووایە ، کچانی دهۆک و هەولێر لەقەفەزدا تا ئێستا سەرژمێریان تەواو نەدەبوو بۆ فرۆشتن و ناسنامەی کەنیزەک . دژە تیرۆر خاتوو هێرۆ دەیجوڵێنێت . وەک وتەبێژی پەکەکە لە ڕۆژئاوا دەڵێت : کۆتایی پێهێنانی دورکەوتنەوەو لێک تێنەگەیشتنی نێوان ئەمریکاو پەکەکە ، یەکێتی بوو ، بەڵام ژیرانە کورد سودی لێوەرگرت .

با لە باسەکە تۆزێک دوور بکەوینەوە بۆ ئەوەی ڕێچکە ڕێگای باسەکە ببینینەوە . ئەمەریکاییەکان لەئاسمان و بگەڕیی دیبلۆماسیی و ، ئێرانییەکانیش لەسەر زەویی سەرکردایەتی مەیدانی بەرەی دژی داعش دەگێڕن ، ئیتر کورد جۆن دەتوانێت لەم پەت و داوەی ئەمانە ڕزگاریی ببێت . دەست لە ئێرانی باڵا دەستی ڕەوشە تەمومژاوییەکە هەڵگرێت .

ئێران لەبەرخاتری چاویی کورد نایەت ، لەگەڵ پارتی دان لەیەکتر جیردەکەنەوە بەهۆی ئاڵاندنی لە تورکیا ، ئەم هاتنەی بەحکومی بەرژەوەندی و  بانگێشتکردنی خاتو هێرۆ پەلکێشی هەرێم کراوە . ئەم پەلکێشکردنە بەهێندەی سودەکەی ، ترسەکەی ناخمان دەخوات . تائێرە سودمەندین لێی ، داهاتوو زیانەکەی سەرمان دەخوات ، یان سودەکەی پارتی ڕادەماڵێت .

ئێستا یەکێتی بەحوکمی ئەوەی ئێران جیرەی دەرگاکانیش دەبیستێت . دەبێت ژیرانە قسەبکات و گوێ بگرێت . لەو دیو کەین و بەینی ئامادەیی ئێران لەسەر هەرێم ، ئەمریکاش بوونی هەیە ، ئایا کورد بەرگەی بەردەئاشی ململانییەکانی ئەم دوو دەوڵەتە دەگرێت ؟ . لەکاتێکدا ململانییەکانی ناوخۆی یەکێتی لەسەر بنەمای ژیرانە گیڤ نابنەوە و چ دەخوازن لایەنی ناڕازیی : کاولکردنی یەکێتی ، یان شەقکردنی ..

ئێستا ئەوەی دەیبینی دوو ئاراستە لەسەر هیچ پڕۆژەیەک کەوتونەتە ململانێ ، ئەوەی دیارە ، پارەو دەسەڵات ، شتێک نابینرێت بەرژەوەندی گشتی یەکێتی و گەل لەخۆ بگرێت .. ماڵی تاڵەبانی لەمێژە خاوەن هیچ سەرمایەک نین و خاوەنی هەموو سەروەتی یەکێتین ، هەر بەوانیش تەخشان و پەخشان دەکرێت . ئەوانەی ناڕازین کامیان دەگریت دراوێکی زۆریان بەهۆی پێگەکەیانەوە کەندەکردووە . بەڵام  خۆ بەخاوەن ماڵ و کلیک بەدەستی کاسە ، واتە ماڵباتی تاڵەبانی ، بەناوی خۆیانەوە هیچیان نییە و خاوەن هەموویشن . کاتێک قسە لەسەر دەستبەسەراگرتن دەکرێت ، دەڵێن هی یەکێتییە ، کاتێک بخوازن و چۆنیان بوێ ، ئەمبەرو ئەوبەریی پێدەکەن .. جیاوازییەکە ئەمەیە . دۆڕاندنەکە بەم شێوەیە هەر لەئێستاوە لایەنی ناڕازیی بەرگی دەپۆشن ..

 من لەم کەین و بەینەدا وەک ئەوان چۆن خاوەن پڕۆژەی هیچن و لەسەریی ململانی دەکەن ، منیش خاوەنی هیچ نیم . نەلەبەرەی ناڕازیی و نە لەخۆ بە خانەخوێ . بستێک زەویم نییە لەخاکی کوردستان . خەباتیشم کردووە بەپێی بەڕەکەی خۆم . یەکێتییەکان جگە لە دڵسۆزەکان ، کەچی زەویشیان دا بە ناپاکان ، بەڵام بەمنیان ڕەوا نەبینی .. 15 ساڵ لەڕۆژە سەختەکان لەگەڵیان بووم ، لەو ماوەیەدا لەگەڵ پێی ئەوان ڕێم کرد ، ڕۆژێک نەکەوتمە بەرەی دژی ئەوان و ڕاستگۆیانە لەگەڵیان ڕۆیشتم ، سەرئەنجام ئەوان جێیان هێشتم و پشتیان تێکردم . گرنگ ئەوەیە ئێستا مرۆڤێکی ئازادم …