ئەکرەم محـمدئەمین ئەحمەد : دوو ئیدارە باشترە لە شەڕی ناوخۆ .

خەڵکی کوردستان بە گشتی پێیان خۆشە یەك کوردستانی گەورەمان هەبێت ، ئەگەر ئەمەش نەبێت هیوادارین کوردستانی باشور دەولەتێکی سەربەخۆی هەبێت . پرسیار ئەوەیە هیوادارین یان ئارەزوو ئەخوازین زۆر جیاوازە لەوەی […]
سمبولی تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان کلیک بکەو، ئەم بابەتە بنێرە بۆ بەشی خۆت یان هاوڕێکانت

خەڵکی کوردستان بە گشتی پێیان خۆشە یەك کوردستانی گەورەمان هەبێت ، ئەگەر ئەمەش نەبێت هیوادارین کوردستانی باشور دەولەتێکی سەربەخۆی هەبێت .

پرسیار ئەوەیە هیوادارین یان ئارەزوو ئەخوازین زۆر جیاوازە لەوەی کە پارتە سیاسیەکان بیری لێئەکەنەوە مێژوش لە هەمان کاتدا ئەبێتە بەلگە بۆ چۆنیەتی سیاسەتی رابوردوو و بەرێوەبردنی کوردستانی باشور .

جوگرافیای کوردستان و دراوسیەکان خالی یەکەمن و لایەنە سیاسیەکانیش کار ئاسانن بۆ هەمان مەبەست .

لە مێژوودا شۆڕشەکانی کوردستان بەدوو جەمسەری ئیدارە دراون ، لە ناوچەی سۆران شۆڕشی شێخ محمود و لە ناوچەی بادینان و بەرزان شێخ سەلام بەرزانی و پاشان مەلا مستەفا بەرزانی .

سەرەتای دروست بونی شۆرشی ئەیلول بۆ ماوەیەکی کەم یەك هیز هەبوو ، بەلام ئەم یەك هێزیەش لە ساڵی ١٩٦٤ بو بە دوو بەشەوە کە پێی ئەوترا باڵی مەلا مستەفا و باڵی مەکتەبی سیاسی .

ئەگەر زۆرتر بگەرێنەوە بۆ مێژوو میرنیشینی سۆران و بادینان هەبووە. ئەمەش بە مانای ئەوە نیە کە کورد ئارەزوی یەکی نەبێت نەخێر بە پێچەوانەوە ،

هۆکارەکان لە پێشەوە باسمان کرد چیە .

لە قۆناخی ئێستای کوردستاندا بەوشێوە حوکمرانیە خراپەوە بەم ناتەبای و بیشەفافیەتەوە هەروەها بەدوو جەمسەری جیاوازی زۆنی سەوز و زەردەوە لە پەیوەندیەکانی ناوخۆو دەرەوەی هەرێم ، چاوەریی باشی لێناکرێ .

پارتی زۆر زەحمەتە سەرۆکی هەرێم و سامانە سروشتیەکان لەدەست بدات ، پارتی بێ گوێدانە گەرانەوە بۆ کۆمەلانی خەڵکی کوردستان پەیمانی ( ٥٠ ) ساڵی لەگەڵ تورکیا واژوو کردوە بۆ بە تالان فرۆشتنی سامانی میللەت .

لە زۆنی زەرد باس لە هێلی سور ئەکرێت بۆ بەرپرسەکانیان ، لە زۆنی سەوز هێلی سور تەنها بۆ سنوری کوردستان و شەهیدانە .

پارتی هەرچی پەیوەندیەکانە بە قازانجی خۆی دوور لە قازانجی گەل و نیشتمان پیادەی ئەکات .

لای خەلکانی زۆنی سەوز هەزم کردنی ئەم سیاسەتە زەحمەتە و نیە ، دیموکراتی و کرانەوە و گفتوگۆ و ئازادی بیروبۆچونەکان فراوانترە .

زۆر زەحمەتە کادر لە ئاستی ئەندام پەرلەمان توانای ئارامی و گفتوگۆی نەبێت ، ئامادەیە شەرە بۆکس بکەن لەناو پەرلەمان ، ئەی ئەگەر کەسێکی ئاسایی بیر و بۆچونی هەبێت ئەبێت چی بەسەربێنن .

بۆ پارتی ئاساییە و کردویەتی چۆن پەیوەندی لەگەل دراوسیەکانی بکات بە تایبەتی تورکیا، بەلام ئەم پەیوەندیە قازانج بە زۆنی سەوز ناگەیەنێ بە پێچەوانەشەوە، پارتی هەلە بوو لە پیادە کردنی سیاسەتیدا بێگودانە گەرانەوە بۆ لایەنەکان.

خراپ حوکمرانی حوکمەتی هەرێم بەرامبەر بە حوکمەتی ناوەند کۆمەلانی خەڵکی کوردستان ئەبێت باجەکەی بدەن کە چەندین مانگ موچەیان برا، هەروەها دروست بونی کێشەی کۆمەلایەتی لێکەوتۆتەوە .

تەنانەت سیاسەتی زۆنی سەوز لەگەل زۆنی زەرد لەسەر چۆنیەتی پەیوەندیەکانی هەرێم و بەغداد یەك نیە .

هەمیشە شەر و ململانیەکان کاتیان زۆر نەویستوە ، هیوادارین نەگاتە ئەو کاتە چونکە ئاشتی کاتی زۆری ئەوێت .

ئەگەر بیرۆکەی یەکگرتنەوەی یەکێتی و گۆران یان بەهیزکردنەوەی پەیوەندیەکانیان تا پەیمانی ستراتیجی چاکترین قۆناخە بۆ ئیستای زۆنی سەوز و هاوکاری ئێرانیش کە دراوسێی سنورە ئەبێت لەبەر چاو بگیرێت کە رۆڵی گرنگی ئەبێت بۆ هاوکاری بە قازانجی دووسەرە، هەروەها کاریگەری پەیوەندی باش لەگەل ئێران مانای بەهێز بونی پەیوەندیە لەگەل بەغداد ، چاوەڕێی کار ئاسانیش ئەکرێت بۆ ریفراندۆم لە کەرکوك گەرانەوەی بۆ ئیدارەی سەوز .

لیرەدا گەورەترین سنور و ژمارە ئەگەرێتەوە بۆ یەکێتی و گۆران ، پارتی لە دهۆك سێ لەسەر چواری ئەبێت و لە هەولێریش یەك لەسەر سێ ، پارتی ئەتوانێت دەسەلاتی یەکەمی هەبێت سیاسەتی خۆی پیادە بکات چۆنی بوێت بەلام تەنها لەم سنورەی خۆیدا کەواتە زەرەر لە نیوەی بگەرێتەوە باشترە ، لە هەمان کاتدا لایەنەکانی زۆنی زەرد ئەتوانن ببنە ئۆپۆزیسۆن و چاودێری چاك .

پێویستە ئەمرۆ بێت یان بەیانی قۆناخەکان وائەخوازێت دوو ئیدارە جارەسەربێت .

دوو ئیدارەی رێك و پێك زۆر باشترە لەوەی جارێکی تر شەری ناوخۆ دروست بێت .

سمبولی تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان کلیک بکەو، ئەم بابەتە بنێرە بۆ بەشی خۆت یان هاوڕێکانت
ئەکرەم حـەمەئەمین ئەحمەد

ئەرشیڤی بەڕێز: ئەکرەم حـەمەئەمین ئەحمەد