کونجرینی : عەلی گیان چاوەڕێ بە ؟ .

ئەرک نەبێت، کلیک بکەرە سەر سمبولی فەیسبووک، ئەم بابەتە بنێرە سەر بەشەکەت

چاوەڕێ بە ؟ گەر تۆپ و جبەخانەت هەیە ، گەر خاوەن هێز و هۆز و هەجەروگوجەریت . گەرخاوەنی دەستی هەواڵگیریت و بانەو بان دەکات و ناز دەکات لەم پایتەخت و ئەو پایتەختی داگیرکەریی کوردستان و کورد هەراج دەکات .

چاوەڕێ بە ئەزیزم ، ماوتە . پێویستە ڕۆژێک لەسەر کورسی کورد کوشتن و ڕۆژێک پێش لەشکری داگیرکەر و ڕۆژێک بڕیار لە سەرکوشتنی ڕەتڵێک کوڕانی ئەم میلەتە بدەیت ، ئەمە نەکەیت دەبێت هەر چاوەڕوان بیت و چاوەڕی بە ؟ .

چاوەڕێ بەو بەتەمای ئەو پەڕلەمانە مەبە ، کە ئەحمەد سالار لە 1992 دا وەک جێبەجیکارێکی خواستی پارتی ، پڕ بەهۆڵەکە هاواری کرد و بەئاڵای کوردستانی وت : ئەو ئاڵایە واتای جیابوونەوەیە لای بەرن ، یەکێکی تر لە هازنجیرەکانی لەولاوە هاواریی کرد و وتی : پێویستە بە پەڕۆی پیس فڕێ بدرێتە دەرەوە .

چاوەڕێ بە ، ئەم پەڕلەمانە لە کۆتوبەندی 31 ئاب ڕزگاریی نەبووەو هەر مێشکە بەکاربووەکانی ئەو سەردەمە تارمایی حوکمی پێڵاو لەپێکانی ئەنفالی بەسەرەوەیە و دوێنی بەناوێکەوەو ئەمڕۆ بەناوێکی ترەوە . چاوەڕێ بە گیانە چاوەڕێ بە .

چاوەڕێ بە ، تۆ ئێستا خۆت دەخەڵەتێنێت و بەتای گەورەیی کوردستان خەڵکیشتان هەڵخەڵەتاند ، پەڕلەمانی چی و یاسای چی و تڕحێوی چیی . پێم بڵی : یاسایایەکتان گۆڕی پارتی پێی ناڕازیی بێت . کارێکتان کرد بلۆکێک لە حکومی پارتی لار بکات . توانیتان بۆ ساتێکیش ماڵی پاشا بلەرینن و لە پرخەی خەودا چوارپاکەی بلەرێنن ؟

چاوەڕی بە ئەزیزم  .

تۆ موچەخۆڕێکی خزمەتکاریی ماڵی بارزانیت ، پێی بزانیت یان نا . هەر ئەویت و لەخزمەتی ئەواندا کار دەکەیت . لە شکستی شەنگال و دواتر مەخموردا ، ئەو بنەماڵەیە کۆچ و کۆچباریان لە سەریی ڕەشەوە گواستەوە بۆ شەقلاوە ، کەچی دژە تیرۆر و پەکەکە ڕزگاریان کردو ئەو دەستەیان بڕییوە کە ویستی بگاتە ئەوان ، دوای ئەم کەین و بەینە ، نەت بینی بارزانی پێشرەویی خواست و نەستی کورد و دیبلۆماس و پێشرەوی ئازایەتی و بردنەوەو ڕاونانی داعش و خاوەن میحنەتەکانی ماڵی کورد و بابی هەمووان بوو . نەت بینی وێنەی کۆبونەوەکان و سەردانەکان بۆ لای بارزانی و بارزانی بۆلای ئەوان بەردەمی شاشەکانی تیڤیی کورد و جیهانی بەرنەدەدا .

دانیشە بە مایەی خۆت هەستاییەتەوە ، تۆ لە سۆران و سەردەشت و کاوە گەورەتر نیت ، پێی خۆت بزانە چەند دەکشێت بۆ ئەوەی هەنگاوێک بنێیت ، نە بزوتنەوەی گۆڕان و نە ئەو یەکێتییەی کە هیزەکانی لەباشوردا جیهانی سەرسام کرد ، لەئاست پارتی و بارزانیدا لەچۆکدان ڕانابن و ، مافی تۆ بەچاو بزکردنەوەیەک بسێنن .

چاوڕێ بە . من ناڵێم ئێستا و هەر ئێستا بەڵگەکەت بۆ دێنم ، بەڵام کۆبونەوەی کاک نەوشیروان و پارتی کۆتایی بەتەنگەشەکانی تۆ و پارتی هێناو ئەو مەسەلەیەی تۆیان وەک وشەیەک هەڵواسی بۆ هەتا هەتایە چاوەڕی بە دابگیرێت بۆ لێپرسینەوە ، چونکە پارتی باش دەزانیت لەگەڵ کورد و سەرکردەکانیدا ڕەفتار بکات .. تۆش چاوەڕێ بە تا لەژیاندا مابیت ، دەبێت چاوەڕێی ماف سەندنیی خۆت بیت ..

ئەرک نەبێت، کلیک بکەرە سەر سمبولی فەیسبووک، ئەم بابەتە بنێرە سەر بەشەکەت