Dersim-Dibegeyi-2

دەرسیم پێشەوا: وەڵامێک بۆ مونیرە مەخموری .

ئەرک نەبێت، کلیک بکەرە سەر سمبولی فەیسبووک، ئەم بابەتە بنێرە سەر بەشەکەت

موسڵ شارێکی کوردستانی و بەشێکە لە خاکی باشووری کوردستان .

ڕۆژنامەنووس مونیرە مەخموری ، وتارێکی لەژێر ناوی ( موسڵ کوردستان نییە ) دا لە لاپەڕە ( ٦ ) ی ژمارە ( ٦٦٤٣ ) ی ڕۆژنامەی کوردستانی نوێ ، ڕۆژی پێنجشەممە، ڕێکەوتی (٢/٤/٢٠١٥) دا بڵاوکردۆتەوە ، کە تیایدا هاتووە : ( کاری سەرەکیی پێشمەرگە تەنیا پاراستنی خاکی کوردستان و بەدیهێنانی ئارامی و ئاسایشە بۆ هاووڵاتیانی کوردستان بە سەرجەم پێکهاتەکانییەوە ، بۆیە هیچ کات لەگەڵ ئەوەدا نیم پێشمەرگە بەشداریی شەڕێکی پێبکرێت کە شەڕی ئەو نییە ، یاخود بەشداریی لە گرتنەوەی ناوچەیەکدا بکات کە نە سیاسەت و نە دەستووری وڵاتەکە بەشێک نەبێت لە خاکی کوردستان ) .

دەمەوێ لە سەر دوو بۆچوون وەڵامی مونیرە بدەمەوە . یەکەمیان : بەشداری کردن یان نەکردنی پێشمەرگە لە گرتنەوە و ڕزگارکردنی شاری موسڵ . دووەمیان : ئایە موسڵ شارێکی کوردیی و بەشێکە لە خاکی باشووری کوردستان یان نا ؟

مەرجی کورد بۆ بەشداریی پێکردنی هێزەکانی پێشمەرگە لە گرتنەوەی موسڵ .

سەرەتا دەمەوێ ئەوە بڵێم ، ئەگەر سەرکردایەتی کورد ، کورد و هێزی پێشمەرگەی کوردستان شاری موسڵ بە شارێکی کوردی و سەر بە خاکی باشووری کوردستان نەزانن ، منیش لەگەڵ مونیرە هاو بۆچوون دەبم و پێم وایە هێزی پێشمەرگەی کوردستان بە هیچ شێوەیەک نابێ بەشداری لە گرتنەوە و ڕزگارکردنی ئەو شارە بکەن ، چونکە ئەوانەی دوای داعشیش کە شارەکەیان دەکەوێتە بەر دەست هەر داعشن بۆ گیانی کورد ! بەڵام ئەگەر کورد موسڵ بە بەشێکی کوردستان بزانێ ، پێویستە مەرج و داواکاری هەبێ لە بەرانبەر بەشداری کردنی هێزەکانی پێشمەرگە لە گرتنەوەی ئەم شارەدا . سەپاندنی مەرجەکان و داواکارییەکانی کورد بۆ گرتنەوەی شاری موسڵ ، لە لایەک پەیوەستە بە تواناکان و دەسەڵاتی باشووری کوردستان و پێگەی کورد لەناو موسڵ و تەواوی پارێزگاکەدا لەگەڵ ڕەخساندنی فاکتەرە دەرەکی و ناوخۆییەکان بۆ پشتیوانی سەپاندنی مەرجەکان ، لە لاکەی تریشەوە دەوەستێتە سەر لاوازی و کەم توانایی حکومەتی شیعەگەری بەغدا و بێهێزی و پەرتەوازەیی لایەنی سوننە لە پارێزگای موسڵ. دەکرێ سەرکردایەتی کورد ، مەرجی بەشداریکردنی هێزی پێشمەرگە بۆ ڕزگارکردنی موسڵ ببەستێتەوە بە گەڕاندنەوەی تەواوی پارێزگای موسڵ بۆ سەر هەرێمی کوردستان ( باشووری کوردستان واتە ویلایەتی موسڵی دێرین ) ، کە لە کۆنیشەوە موسڵ بەشێک بووە لە ویلایەتی موسڵ ( باشووری کوردستان ) . بەڵام ئەگەر عەرەبی ئێراق ، بە سوننە و شیعەوە قایل نەبن بەم مەرجەی کورد ، دەکرێ سەرکردایەتی کورد بەلای کەمەوە مەرجی ئەوە بسەپێنێ کە تەواوی بەشی خۆرهەڵات واتە کەناری دەستە چەپی ڕووباری دیجلە لە شاری موسڵ ، کە تاوەکو گرتنی ئەو شارە لە لایەن داعشەوە زۆربەی دانیشتوانەکەی کورد بووینە ، بدرێتەوە کورد و بخرێتەوە سەر هەرێمی باشووری کوردستان . خۆ ئەگەر عەرەب بە هیچ کامێک لەم دوو مەرجەی کورد قایل نەبوون، ئەوکاتە سەرکردایەتی سیاسیی کورد لەژێر هیچ فشارێک و بە هیچ شێوەیەک بەشداری گرتنەوەی موسڵ نەکات و بە عەرەب ڕابگەیەنێ کە شاری موسڵ شارێکی دێرینی کوردستان و کورد بووە ، مادام عەرەب قایل نابن بە گەڕاندنەوەی بۆ سەر هەرێمی کوردستان ، کوردیش نایەوێت بەشداری لە ڕزگارکردنی ئەم شارە بکات و خوێنی بۆ بڕێژێت ، کە خۆیشم پێم وایە خوێن ڕژاندنی ڕۆڵەی کورد و پێشمەرگە لەپێناوی ڕزگارکردنی شارێک بۆ دوژمنێکی دێرین و ئاییندەی دوای داعش ، نەک هەڵەیە بەڵکو تاوان و ناپاکی نەتەوەیی و نیشتمانیشە .

بۆ خوێندنەوەی تەواوی بابەتەکە کلیک بکەرە سەر ــوەڵامێک بۆ مونیرە مەخموری

ئەرک نەبێت، کلیک بکەرە سەر سمبولی فەیسبووک، ئەم بابەتە بنێرە سەر بەشەکەت