Keery-barzani

کونجرینی : بارزانی ئاڵتەرناتیڤی نییە .

ئەرک نەبێت، کلیک بکەرە سەر سمبولی فەیسبووک، ئەم بابەتە بنێرە سەر بەشەکەت

لەودیو هەرێمەوە ڕایەڵەیەک کار لەسەر دانان و داڕشتی دەسەڵات دەکات ، بۆ ئەوەی بەرژەوەندییەکانی ئەمریکا بپارێزێت لەم ناوەچەیەدا . بارزانی کەسی یەکەمی خواستە لای ئەوان .

بارزانی لە دوو شوێندا بەشێوەیەک قسەی لەسەر کورسییەکەی کرد ، دەکرا بۆ ڕاستگۆیی وتەکەی قبوڵی بەردەوامی سەرۆکایەتی هەرێمی چیتر نەکردایە .

لەدوا وتەی لەبەردەم کۆنگرەی 13 حیزبەکەی لە 10 -2010 دا وتی : پێم خۆش نییە بەردەوام بم و تا ئەو ئاستەی لەم پۆسەتەدا ،  بکەومە بەردەم رەخنەو توانج . نەتەمەن ڕێگام پێدەدات و نەخۆشم خوازیاری ئەوەم مێژووکەم ڕەش بکەم بەم کورسییەوە .

لەدوایین چاوپێكەوتنی‌ خۆیدا لەرۆژنامەی‌ (( ئەلحەیات )) لە8 ی‌ شوباتی‌ 2015 دا لەو بارەیەوە نییەتی‌ خۆی‌ ئاشكرا كردووە بۆ دەستبەرداربوون لە پۆستەكەی‌‌ و وتویەتی‌ : پێم خۆشە ئەمانەتەكە رادەستی‌ كەسێكی‌ تر بكەم . هەرگیز رازی‌ نیم بۆ هەتاهەتایە سەرۆك بم . ناكرێ‌ رێگا بە خۆم بدەم تاقیكردنەوەی‌ خەڵكانی‌ تر دووبارە بكەمەوە … مێژووی‌ خەباتكارانە‌و ناوبانگم لەو كورسییە گەورەترن كە لەسەری‌ دانیشتووم .

ئەم پرسە بەبارگراوەندیی بەرژەوەندی قوڵ بەستراوەتەوە . بەرژەوەندییەک ، چارەنوسی هەرێم و دواڕۆژی کورد دیاریی دەکات . نە پارتی و نە یەکێتی و نە گۆڕان دەتوانن دەستنیشانی ئەم پێگەیە بکەن ، بەڵکوو ئەوە خواستی ڕایەڵەی بەرژەوەندییەکانە  قسە لەسەر کەساییەتیەکەو بڕیارلەسەر دانانی دەکات .

چما بارزانی بە پێگەیەکی جەماوەری و حیزبی زۆر کەمەوە ، حوکمی جومگە گرنگ و سیادییەکانی ئەم هەرێمە دەکات  ؟ .  سەرۆکایەتی هەرێم . سەرۆکایەتی حکومەت . سەرۆکایەتی پەڕلەمان . هێزە جەکدارەکان . ئاسایشی نیشتمانی .  سەرمایەی ژێر زەویی و سەر زەویی .

ئەمە پەیوەست نییە بەوەی پارتی و بارزانی حەکیمن و ئەم هەرێمە تەنها بەوان دەبرێ بەڕێوە ، بەڵکوو ئەوە لەدەست ئامین بوونی ئەواندایە بۆ ئەمریکا ، کلیلەکە بەوان سپێردراوە .

یەکێتی لە ئێستادا بەحوکمی ئەوەی بەشە دابەشکراوەکەی تەخشان و پەخشانی دەسەڵاتی لە سەرۆک کۆماریی عێراقدا پێسپیردراوەو بەشی خۆی وەرگرتووە ، دەبێت بەهەر حوکمێک بێت ، ڕازیی ببێت بارزانی بۆجارێکی تر ببێتەوە سەرۆکی هەرێم .

لەچوار کوچکەی بڕیارەکانی هەرێم ، بارزانی لەئێستادا قبوڵە بەزۆرینە بۆ هەڵبژاردنەوەی جارێکی تری سەرۆکایەتی . ئەوانەی کە ڕازیین هەرلە ئێستاوە بەم پرۆسەیە ، یەکێتی و پارتی و وردە بەناو نوێنەری پێکهاتەکانی تورکمان و ئاشوری و کلدانی یە … قسەکردن لە سەر وردە نوێنەر ، قسەکردنە لەسەر ڕاستەقینەو ناڕاستەقینەی ئەو ئەندام پەڕلەمانانەی لەو دیو پێکهاتەکەی خۆیانەوە وەک مافێک بۆ پێگەکەی بۆتە پەڕلەمان . واتە هێندەی بەمافی خەڵک گەیشتوونەتە ئەو پێگەیە ، حەشوەی زۆنی زەرد ئەوانی گەیاندۆتە ئەوێ ، هەر بۆیە کەی پارتی بخوازێت ، ئەوان ملکەچی بڕیارەکانی دەبن .

بزوتنەوەی گۆران و دوو حیزبی ئیسلامی سیاسی و چەند حیزبێکی تریی دەرەوەی پەڕلەمان ، کەئێستا بەهۆی هێوری رەوش و بەرژەوەندی هەندێک حیزبی دەسەڵاتەوە ، هەر یەکەیان کورسییەکیان پێبەخشراوە وەک :

 گۆڕان )  24 کورسی

کۆمەڵ ) 6 کورسی

یەکگرتوو ) 11 کورسی

شوعی و زەحمەتکێشان و سۆسیالیست ) 3 کورسی

ئەمانە لەبەرامبەر 70  کورسی چییان پێدەکرێت ؟ .

دیموکراسی بەرهەمی ئەو جومگە دروستانەیە ، خەم بۆ ڕێکاریی کۆمەلایەتی و سیاسی و مافی مرۆڤ و دابەش و گەشەی  دارایی و پیشەسازی و  بڕیاردان لەسەر شەڕو ئاشتی دەدات .  بەڵام زۆرجار ناعەدالەتی ئەم چەمکە لە ڕووی بڕیاردان لەشەڕو دابەشی دارایی و سیاسی ، هێندە زاڵمانەیە ، لای مرۆڤ نەبوونی پێ باشترە .

ئایا هەرێمی کوردستان چۆن دروست بوو ؟ ، ئایا لاوازی دەسەڵاتی سەدام  بوو لەبەرامبەر ئیرادەی کوردو هێزی پێشمەرگە  ؟ ، یان بڕیارێکی مرۆیی و سیاسی وڵاتانی جیهان بوو ؟ .

شتێک لەبیریی سیاسییەکاندا ڕاڕایە ، ئەویش بارزانی لەپێگەکەی خۆی بۆتە دانسقە بۆ هەمووان . لەکاتێکدا نە دیموکراسی و نە بەرهەمی قوربەسەریی و ماندو بوونی گەلەکەمان ئەوە دەخوازێت . دەکرێت هۆکارێکی گرنگ هەبێت ، بۆتە خاترجەم لەنێوان چەمکی داخوازی و نەبوونی ئەڵتەرناتیڤدا .

بارزانی ئەو حەکیمە ئەبەدییە نییە ، نەتوانرێت بگلێنرێت و لەجێگایدا بوونێکی گونجاو نەبێت . . نمونەی کەسایەتی هاوشێوەی ئەو لەناوچەکەدا زۆرن و ، هەبوون و بووشنە دیاردە ، سیاسیەکان پێگەو حەکیمیان بە کۆنتڕۆڵی دەرەکی دەسوڕێتەوە . ئەوەی شانسی داوە بەمانە ، ئەو کلتورە تەقلیدییە دواکەوتوویەیە ، بۆتە پەساپۆرتێکی شاز بۆئەوەی زلهێزەکان لەو ڕێیەوە زاڵبن بەسەر جومگەکانی دەسەڵاتی ئەو حوکمەت و گەلانەی ، کەلەناوچەکەدان . لابردنیان زەحمەتە و ، لابردنیان کارەسات  .  زەحمەتە بەوەی هێزێکی دەرەکی بەهێزی کردوون و ، زەحمەتە پاش لابردنیان بەهۆی ئەوەی هێزە دەرەکییە باڵادەستەکەی جیهان ، وڵات بەرەو کارەسات و ناعەدالەتی و برسێتی دەبات .

بە کلیکێک لەسەر سمبولەکانی خوارەوە ، ئەم بابەتە دەگات بە هاوڕێکانت

ئەرک نەبێت، کلیک بکەرە سەر سمبولی فەیسبووک، ئەم بابەتە بنێرە سەر بەشەکەت