Dr.-kemal

دکتۆر کەمال میروادەلیی : خوێندنەوەی قورئان بە قورئان .

ئەرک نەبێت، کلیک بکەرە سەر سمبولی فەیسبووک، ئەم بابەتە بنێرە سەر بەشەکەت

بەشی شەشەم

ئیشکالەکانی عەرەبیبوونی قورئان

بەشی دووەم : زمانی قورئان
( إن القرآن أنزل على سبعة أحرف ، فاقرؤوا ما تيسر منه )
قورئان بە حەوت حەرف هاتۆتە خوارەوە ، کامتان لا ئاسان بوو بەوە بیخوێننەوە .
حەدیسی صەحیح

بە پێی حەدیسی پێغەمبەر , قورئان لە حەوت حەرف پێکهاتووە ئەمەش وا لێکدراوەتەوە بە حەوت جۆری جیاواز خویندراوەتەوەو لە حەوت لەهجەی جیاوازی عەرەب پێکهاتووە جگە لە زۆر وشەی ئەعجەمی لە قورئاندا :
پێشتر باسی ئەوەم کرد کە عەرەبیووبنی قورئان زۆر پرسی ئایینی و مێژوویی و هونەری ( تەکنیکی) دەربارەی تێکستبوون و کتێببوونی قورئان دروست کردوون .
لە بەشی پێشوودا بە بەڵگەی قورئان خۆی ئەوەم روون کردەوە کە هاتنەخوارەوەی قورئان بە عارەبی مانای فەزڵی عەرەب و زمانی عەرەبی بە سەر نەتەوەکانی تردا نییە . لە بەشێکی سەربەخۆدا باسی پێوەندی دین و نەتەوە لە قورئاندا دەکەم . بابەتی ئێستا تەنیا سەرنجدانی بوونی قورئانە وەک تێکست واتە وەک زمانی عەرەبی نووسراو .
عەرەبیووبی زمانی قورئان ئەم پرسانەی دەربارەی تەفسیرو پەیامبوونی قورئان دروست کردوون کە موفەسسیران و میژوونووسان هەولی وەلامدانەوەیان داون :
١ – کام زمانی عەرەبیی ؟ یان لە کام لەهجەی عەرەب قورئان پێکهاتووە ؟
٢ – چۆن و کەی قورئان وەک ئەوەی ئێستا نووسراوەتەوە ؟ ئایا قورئانی ئێستا هەمان دەستنووسەکانی عوسمان – ە؟
ئایا دەستنووسەکانی عوسمان هەمان قورئانی سەردەمی محەممەدە ؟
٣ – چۆن لە وشەعەرەبییەکانی قورئان تێدەگەین ؟ ئایا بەس زمانزانی عەرەب دەتوانێ تێیان بگات و واتە پەیامەکە بەس بۆ عەرەبە یان بۆ نەتەوەی تریش ؟ گەر بۆ نەتەوەی تریشە بە چ زمانێ پێیان بگات ؟
٤ – ئایا هاتنەخوارەەوەی قورئان بە عارەبیی مانای وایە هیچ وشەی غەیرەعارەبی تێدا نییە ؟
٥ – ئایا وشەکانی قورئان لە هەموو سەردەمێکدا هەمان ماناو مەبەستیان هەبووەو هەیەو دەبێ ؟
٦ – ئایا لە کاتێکدا قورئان سەردەمی پێش ئیسلام بە جاهیلییەت ناو دەبات و ئەعراب بە مونافیق ناو دەبات ، زمانی عەرەبی جاهیلیی و ئەعرابی بەکارهێناوە ؟ یان زمانێكی عەرەبی فەسیح و نوێی هێناوەتە کایەوە ؟
دیارە ئەمانە هەموو پرسیاری زانستیی و بابەتیین لەو حەقیقەتەوە سەر هەڵدەدەن :
کە قورئان سەرەتاو ناوتاو بنەتاو کۆتا: زمان و وشەیەو لە کتێبێكدا کۆکراوەتەوە …
وەک زمان و وشەش شایانی لێکدانەوەی جۆراو جۆرە و دروستبوونی زانستی مێژووی قورئان و تەفسیرو تەنانەت لە عەرەبییدا رێزمان ( نەحو ) ش بۆ وەلامدانەوەی ئەم پێداویستییە زمانییە هاتوونە کایەوە .
هەموو ناکۆکییەکانی فیرقەو تاقـمە ئیسلامییەکان لە ناکۆکی تەفسیرو تێگەیشتن و هەلبژاردن و هەڵبواردنی ئایەتەکان بۆ مەبەستی سیاسیی دنیایی و دەسەلاتخوازی سەریان هەڵداوەو بەردەوام بوون .
١. پرسی مێژوویی : کام زمانی عەرەبیی ؟ کە قورئان عەرەبییە ؟ کام عەرەبیی ؟
لە کاتی دەرکەوتنی ئیسلامدا، چەندین تیرەی جیای عەرەب هەبوون کە لە گەڵ جیاوازی لەهجەدا تێکەڵی تەواویان هەبووەو هیچ زمانیكی زاڵ لە ناو عەرەبدا نەبووە، مەگەر زالبوونەکە بەهۆی دەسەلاتەوە بووبێت وەک قوڕەیش کە دەسەلاتدارین تیرە بووە بەلام ئەمە مانای وا نییە کە لە ناوچەیەکی وا بچووکدا وشەو لەفزی یەکتریان بەکار نەهێناوە. لە لایەکی تریشەوە دیارە لە بەر بەداوەت و نەخوێندەواریی و زەحمەتی هاتوچۆ هەندی تیرە پەرەوازە ماونەوەو هەندێ قسەو گوزارەیان بەکار ‌هێناوە کە عەرەبەکانی قوڕەیش و تیرەی تریش نەیان زانیوەو تێی نەگەیشتوون. جگە لەمەش شیعر دەورێکی باڵای لە زمان و کەلتووری هاوبەشی عەرەندا هەبووە ، ئەنجامی لۆجێکی ئەوەیە : لە زۆربەی شتدا لە یەکتر گەیشتوون و شتی واش هەبووە تایبەت بووەو لە یەکتر حاڵی نەبوون …
بۆ خوێندنەوەی تەواوی بابەتەکە کلیک بکەرە سەر ــ خوێندنەوەی قورئان بە قورئان . بەشی شەشەم

ئەرک نەبێت، کلیک بکەرە سەر سمبولی فەیسبووک، ئەم بابەتە بنێرە سەر بەشەکەت