رێباز فاروق گراوی : ئه‌نفال و ئه‌نفالچیه‌كان .

سمبولی تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان کلیک بکەو، ئەم بابەتە بنێرە بۆ بەشی خۆت یان هاوڕێکانت

ئه‌نفال و له ناو بردن و كوشت و قڕكردنی به كۆمه‌ڵ ، وشه‌ی ئه‌نفال له‌ بنه‌ره‌تدا ووشه‌یه‌كی ئاینیه‌ و ناوی سوره‌تێكی قورئانه‌ كه‌ به‌عس بۆ شه‌رعیه‌ت دان به‌خۆی په‌نای بۆ برد ، پاش هێڕشی دڕندانەی حزبی بەعس و له ناو بردن و بێ سه‌ر و شوێنكردنی ( 182000 ) سه‌د و هه‌شتاو دوو هه‌زار مرۆڤی كوردی بێ تاوان وكارەساته دڵته زێنەكه‌ی هه‌ڵه‌بجه‌ی شه‌هیدبه ئه‌نفال ناوی ده‌ركرد .

ئه‌نفال له‌ ناو بردن و كۆچی زۆره مڵێ و كاوڵ و خاپووركردنی شوێنی ژیانی به‌شێك یان سه‌رجه‌می نه‌ته‌وه‌ یان ره‌گه‌زێكه و زۆرتر شێوازی توند و تیژ بەخۆیەوه دەگرێ و به‌ره‌نگاری و پێكدادانێكی قورس له نێوان تاقمی ئه‌نفال كه‌ر و ئەنفال كراودا روودەدا و زۆرتر له هه‌رشتێك سامانی مادیی و مرۆیی ده‌خاته مه‌ترسیه‌وەو له ناوی ده‌با .

به‌ شێوه‌یه‌كی تر ئه‌نفال ره‌وتێكه هێمن و ئارام كه به باشی هه‌ستی پێ ناكرێ و زۆرتر سامانی فه‌رهه‌نگی و سیاسی و كۆمه‌ڵایه‌تی و پێناسه و شوناسیی مرۆڤ ده‌خاته مەترسیەوه . ئەنفال و دەسەڵات پێوەندییەكی راستەوخۆیان پێكەوه هەیه .

وه‌هه‌روه‌ها دژ به‌وەش نین كه داموده‌زگای بەعس بۆ پاساو هێنانه‌وه‌ی تاوانه‌كانی و بۆ هاوڕێ كردنی دیتران له‌گه‌ڵ كاره‌كانیدا سه‌رچاوه‌یەكی ئایینی بۆ كاره‌كانی دانا , بەڵام ناتوانین بڵێن كه هۆی ئەنفال ئه‌وه بوو ، بەڵكو هۆی ئەنفال بیرێكی له مێژینەی دژه مرۆییه‌ ، كه جگه لەخۆی ناتوانێ شتێكی تر ببینێ و بۆ هەموو شتێك وەك ئامرازێك له ده‌ستی خۆیدا ده‌ڕوانێ و لێره‌دا ده‌سه‌لاته‌كان ته‌نها له‌ بیری خۆیانن .

ئه‌وه‌ی لای من زۆر جێی سه‌رنجه‌ و دونیاش ده‌یزانێت ئه‌وه‌یه‌ ، كه‌ تاكی كورد خۆی بێ به‌ری نه‌بوو له‌ كۆمه‌ڵ كوژیی و ئه‌نفالی گه‌لی كورد . نمونه‌ی ئه‌م هه‌موو خۆفرۆشانه‌ی نا و حزبی به‌عس‌ كه‌ له‌ ژێر ناوی ( افواج الدفاع الوطني ) فه‌وجه‌كانی به‌رگری نیشتمانی و ( رفیق حزبی ) و ( مفرزه‌ خاصه‌ ) ده‌سته‌ی تایبه‌ت .

له‌ ئێستادا ده‌بێت ئه‌وه‌ بڵێین : كه‌ ئه‌نفال چیه‌كان له‌ هه‌موو پێشمه‌رگه‌ و بنه‌ماڵه‌ شۆرشكێره‌كانی ئه‌وكاتی به‌ رێزتر و خاوه‌ن ده‌سه‌لات ترن له‌ ئێستادا . ته‌نانه‌ت به‌رهه‌می خه‌باتیش به‌شێوه‌ی راست و چۆپ ده‌خۆن و كه‌وتونه‌ته‌ ناوی كه‌ زمانی كوردایه‌تی و شۆرشگێریان له‌ هه‌موو كوردێكی پاك درێژ تره‌ ! ئه‌مه‌ی جێی سه‌رنجه‌ دادوه‌ری كوردستان ده‌بوایه‌ ئه‌م هه‌موو داوایه‌ی كه‌سوكاری ئه‌نفالی بجوڵاندبایه‌ كه‌ تا ئیسته‌ لایان كه‌وتوه‌ و ئاوری لێ ناده‌نه‌وه‌ . به‌جۆرێكی تر وه‌ك ئاماژه‌مان پێدا كورده‌ ئه‌نفالچیه‌كان له‌ ناو حزبه‌ كوردستانیه‌كانی ئێستامان پله‌ی به‌رز به‌رزیان هه‌یه‌ ، كه‌ ئه‌م دیارده‌یه‌  ، نمونه‌ی هیچ له‌ ووڵاتانی دنیا نیه‌ لێره‌دا پێویسته‌ گله‌ییه‌كیش له‌ كۆمه‌لگای كوردی بكه‌ین كه‌ گرنگی به‌رچاو ده‌دات به‌ كه‌سایه‌تی ئه‌م تاكانه‌ی كه‌ ده‌ستیان هه‌بووه‌ له‌ جینوسایدی كورد ، هه‌ر له‌ رووی كۆمه‌ڵایه‌تی و كه‌سایه‌تیه‌وه‌ پێگه‌یان هه‌یه‌ له‌ لای خه‌ڵك و له‌ ئاستی رێز لێنانن ، ئیتر من وای ده‌بینم له‌ بری سزادان ، شۆرشی كورد و حكومه‌تی ئێستای كوردی ده‌ستی ماچ كردن و به‌ شێوه‌یه‌ك له‌ شێوه‌كا پاداشتی كردن بۆ ئه‌م جینایه‌ته‌یان ، پێش بینیش ده‌كه‌م له‌ هه‌ر دۆخێكیتر خه‌ڵكانێكی تر دروست ببنه‌وه‌ كه‌ جاشایه‌تی بكه‌نه‌وه‌ و به‌ كارێكی زۆر نۆرمالی و باشی بزانن بۆ به‌رژه‌وه‌ندی خودی بیقۆزنه‌وه‌ ، خه‌ڵكی كوردستانیش چۆن قر ده‌كرێت و جینۆساید ده‌كرێت ئه‌وا نابێته‌ كێشه‌ لێ بوردن هه‌یه‌ !

سمبولی تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان کلیک بکەو، ئەم بابەتە بنێرە بۆ بەشی خۆت یان هاوڕێکانت
ڕێباز گەراویی

ئەرشیڤی بەڕێز: ڕێباز گەراویی