دکتۆر کەمال میراودەلی : خوێندنەوەی قورئان بە قورئان .

سمبولی تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان کلیک بکەو، ئەم بابەتە بنێرە بۆ بەشی خۆت یان هاوڕێکانت

بەشی هەشتەم

دووەم :  قورئان و ئایاتەکانی تێگەیشتن

لە بەشی پێشوودا هەموو ئەو ئایەتانەم هێنانەوە کە جەخت لە سەر ئەوە دەکەن کە قورئان بۆ لێخوردبوونەوەیەو ئایاتی قورئان بۆ بیرکردنەوەو تێفکرینن لە گەردوون و ژیان و نهێنییەکانی خەلق .

لەم بەشەدا ئەو ئایەتانە دەخەمە ڕوو کە ئەوە روون دەکاتەوە ئایاتی قورئان بۆ ئەوەن کە مرۆڤ لە رێگای عەقڵ و وردبینییەوە لە خوداوەندو گەردوون ژیان و خۆی  تێ بگات و رەوش و هۆکار و چۆنێتیی تێگەیشتن و تێنەگەیشتن روون دەکەنەوە.

ئەو ئایەتانەی کە وشەی يفقهون –  یان تێدایە ، ١٩ ئایەتن لە خوارەوە دەیاننوسین و ماناکەیان روون دەکەینەوە .

١ . مانای ( فقه)

١. و ” الفقه ” هو أن تفهم ، أي أن يكون عندك ملكة فهم تفهم بها ما يقال لك علما ، فالفهم أول مرحلة والعلم مرحلة تالية

http://www.alro7.net/ayaq.php?sourid=6&aya=98.

الفقه ئەوەیە کە تێبگەی ، یانی بەهرەی تیگەیشتنت هەبێت و ئەوەی پێت دەوترێ تێی بگەیی و وەک زانست  بیزانی ، تێگەیشتن یەکەم قۆناغە و زانست قۆناغی دووەم

٢ . الفقه : هو التوصل إلى علم غائب بعلم شاهد ، فهو أخص من العلم

الفقە ئەوەیە بە زانینێکی بەرچاو بگەیتە زانینیکی نادیار . لە زانست تایبەتمەند ترە.

فقه الامر : فهمه بعد جهل وأدركه بعد تفكير ، أحسن إدراكه

فەقیه- کردنی شتێك: یانی تێگەیشتنی دوای نەزانیی و دەرکپێکردنی دوای بیرکردنەوە ، و باش ئاگاداربوون لێی .

 ( قال السرقسطي : فقهت عنك فقها : فهمت ، وفقه فقها : صار فقيها ، وفقهت الرجل : غلبته في الفقه .

٣ . الفقه :  لغة : االفهم أو العلم وغالبا ما يطلق على الفهم الدقيق ، ثم استعمل للدلالة على العلم المخصوص بالأحكام الشرعية .. وعند علماء أصول الفقه تستعمل كلمة: ( الفقة ) بمعنى: ‹ العلم بالأحكام الشرعية المستنبطة بطريق الاجتهاد..

او العلم بالأحكام الشرعية العملية المكتسبة من الأدلة التفصيلية.

wikipedia

الفقه : لە زماندا ، تێگەیشتن یان زانست و بەزۆری بە تێگەیشتنێكی ورد دەوترێ دوایی بۆ زانستێکی تایبەت بە ئەحکامی شەرعیی بەکارهاتووە ، لای زانایانی بنەماکانی فەقێیەتی : وشەی فەقێیەتی بە مانای زانینی ئەحکامی شەرعیی  کە بە رێگەی ئیجتیهاد [ بەکارهێاننی عەقڵی تاک ]  وەرگیرابن . یان زانینی ئەحکامی شەرعیی عەمەلیی کە لە بەڵگەی گشتیی زۆرەوە وەرگیرابن .

بۆ خوێندنەوەی تەواوی بابەتەکە کلیک بکەرە سەر ـ خوێندنەوەی قورئان بە قورئان -8