barzani-1

دکتۆر محەمەد ئەمین گەناویی : سەرۆك هەر سەرۆكە .

Avatar photo

ئەرک نەبێت، کلیک بکەرە سەر سمبولی فەیسبووک، ئەم بابەتە بنێرە سەر بەشەکەت

لەسەر داوای هەندێ لایەنی راگەیاندن و كەسەوە داوام لێ ئەكرێ كەلەسەر پرسی سەرۆكی هەرێم هەڵبژاردنەوەی یان هەڵنەبژاردنەوەی شرۆڤە و رای خۆم دەرببڕم . منیش بەم جۆرەی كە واقعە نەك بەو جۆرەی مەیلم هەیە بە لەبەرچاوگرتنی رەهەندە بەشدارو لا یەنە كاریگەرەكانی ئەم پرسە ئەم شی كردنەوە بدەم :
لەسایەی قەیران و هەرەشە بەردەوام و كەڵەكەبوەكانی ئابوری ، سیاسی ، بێ دەستوری و ئاسایش و لاوازی و كاریگەر نەبونی دام و دەزگا حكومیەكان وا خەریكە پرسی هەڵبژاردنەوەی یان هەڵنەبژاردنەوەی سەرۆكی هەرێم ئە بەسرێتەوە بە هەموو ئەم قەیران و هەرەشانەی كە ڕۆژانە هەموو هاوڵاتیان و كایەكانی ژیان لەوڵاتدا بەدەستیانەوە ئەناڵێنن ، واتە سەرۆك بە بەرپرس ئەزانرێ بۆ هەموو نەها مەتیەكان . بۆیە ئەشێ ئە‌م پرسە‌ ببێتە‌ شانس و‌ە بكرێتە‌ بە‌هانە‌ لە لایەن خەڵك وگروپە چاك سازو گۆران خواز‌ەكانەوە بۆ داوای چاك سازویو گۆرینی سستەمی سیاسی و دە‌سە‌ڵا تداری ‌۰
گەورەترین گرفت لەسەر ئاستی كوردستان لەنێوان لایەنە سیاسیەكان وە هەتا لەنێوان كوردو دەوڵەتی ناوەندا كاراكردنی بنەمای واژەی ( توافقە ) لەنێوان گروپە بەشدارەكانی ژیانی سیاسی كوردستان و عێراق لەبری بەیاساو دەستور كردنی ئەرك و ماف و پەیوەندیەكان و سنورداركردنی دەسەڵاتەكان .
ئەم گرفتەی لە كوردستان هەیە لەنێوان كوردا خۆی ، وە كورد لەگەڵ دەوڵەتی ناوەند هەموی لە ئەم تەوافقە سەرچاوە ئەگرێ كە حزب و گروپەكان بۆ زیاتر بەرژوەندەی كەسی و حزبی خۆیان لەكاتێكی دیاری كراودا دروستیان كردووە ، لەبەرئەوە هەر بابەتێ كە ڕۆژێ لە ڕۆژان بێتە گۆڕێ و پەیوەندی بە بەرژوەندی گشتیەوە بێ وەك ئێستا كە پرسی سەرۆكایەتی هەرێمە لەسەر ئاستی كوردستان ، وە پرسی دیاری كردنی سنوری كوردستان لەسەر ئاستی عێراق كە ئەمڕۆ یان سبەی دێتە گۆڕێ هەمومان واتە هەموو تاكێ وە وڵات توشی گرفتا و قەیران ئەكات .
هەرگیز پەیوەندی سیاسی چارەنوس سازو دواڕۆژی خەڵك و وڵات بەتوافقی چەند گروپێ لەسەر پرسە نیشتمانی و نەتەوەییەكان زامن ناكرێ ئەگەر نەخرێتە چوارچێوەیەكی یاسایی و دەستوری و واژۆكراو چ لەسەر ئاستی نیشتمانی یان ناو نەتەوەیی، وەهەتا لەسەر ئاستی دوو كۆمپانیای بازرگانی ئەبێ پەیوەندیەكان بە یاسایی و واژۆكراوی هەبن . لەمەر پرسی سەرۆكی هەرێم ، ئێستا زۆربەی لایەنەكان بەشدار لەپەرلەمان و حكومی كوردستان راستەوخۆ یان شەرمنانە یان بەبێ دەنگی ئەیانەوێ سەرۆكی هەرێم لەپۆستەكەی دور بخرێتەوە و ئەم دوو ساڵەی تری وەكو جاری رابردوو بۆ درێژنەكرێتەوەو لە هەمواركردنی دەستوردا هەموو دەسەڵاتەكان لەوانە دەسەڵاتی سەرۆكی هەرێم سنورداربكرێ ، لەهەمان كاتدا هیچ لایەنێكیش تا ئێستا بە رەسمی كاندیدیان دیاری نەكردووە كە ببێتە جێگرەوەی سەرۆكی هەرێم پاش هەمواركردنەوەی دەستور (ئەگەر بكرێ ) . ئەم نەبونی كانیدەش لانی كەم تا كا تی نوسینی ئەم با بەتە پەیوەندی بە زروف و موقعی لایەنە سیاسیەكانەوە هەیە كە ئەمەش بۆ خۆی بەشێكە لە گرفتەكە .
ئەم قەیرانە ئابوریەی ئێستا ،ئازاری هەموان ئەدات ، چارەسەرنەكردنی كێشەكان لەگەڵ بەغداد ، تاڵانی سامانی گشتی وڵات وەكو نەوت ، زەویو زار ، عقارات ، كۆ نترۆل كردنی بازار ، نا شفافی وە نەبوون و نارۆشنایی ئایندە لەگەڵ نەبونی دادپەروەری و دیموكراسی و قۆرخكردنی دەسەڵاتە سیاسی و ئابوری و سەربازیەكان ، بە یەك ووشە دروست بوونی امپراتۆری گەندەڵی ، هۆكاری سەرەكین كە رای گشتی و گروپەكان كۆ ئەكاتەوە لەسەر ئەوەی كە ئەبێ سەرۆكی هەرێم بگۆڕدرێ ،وا ئەزانرێ كە سەرۆك گۆرا هە موو كێشەكان چارەسەر ئەبن . بەڵام ئایا سەرۆكی هەرێم بەتەنها و تنها بەرپرسیارە لەم قەیران و هەرەشانەی رووبەرووی خەڵك و وڵات بۆتەوە ؟ من ئەڵێم نا بۆچی نا ؟
زۆربەی هەرە زۆری قەیرانی دارایی و ئابوری و گەندەڵی و تاڵانی تەنها لەڕێگەی سەرۆكایەتی هەرێمەوە ئەنجام نادرێ بەڵكو لەڕێگەی هەمووكەس و حزبە دەسەڵاتدارەكانەوە لە دام و دەزگاكانی حكومەتدا ئەنجام ئەدرێ وە زۆربەی گەندەڵ كاران و هۆكارەكانی قەیرانی ئابوری لەناو حوكمەت دان نەك لەناو سەرۆكایەتی هەرێم ،هەتا خەلك دژی خۆی وە ئایندەی مناڵەكانی بە شدارە لە دروست بوونی ئەم امپراتۆریە گەندەڵیەی هەموو شوێنێكی داگیر كردوە ، بەڵگەی زیندوش ئەم سەدان هەزار بن دیوارەیە ، ئەمە بە هیچ جۆرێ بەرگری كردن نیە لە سەرۆكی هەرێم بەڵكو راستیەكی بەرچاوە ، بەڵام لەمەدا ئەشێ سەرۆكایەتی هەرێم لۆمە بكرێ كە بۆچی لە چوار چێوەی دەسەلاتی خۆی دا بێ خەم بوە لەم هەموو كارەساتانەی تووشی
خەلك بوە ، وە نەی توانیوە بۆ یەك جاریش هەڵوێستی توندی هەبێ بەرامبەر ئەم كەس و لایەنانەی كە هۆكارن بۆ گەندەڵی و تاڵانی سەدان ملیارد دۆلار لە ما لی گشتیو هێنانی قەیرانی ئابوری كە هەرەشە لە ژیان و گیانی هاوڵاتیان و ئا یندەی وڵات ئەكەن .
ئەبێ چ حیكمەتێكی تێدابێ سەرۆكی هەرێم قوربانی بە خۆی بدات لەبەرخاتری هەندێ كەس كە ئێستا سەرچاوەی قەیرانن بۆ خۆشی و بۆ خەڵك ؟.
وەڵامی ئەمانە هەرچیەك بێ ،هیچ لەسەر قەناعەتی سەرۆكی هەرێم ( بۆ ئێستا ) ناگۆڕێ ، كە ڕۆژ بەڕۆژ فشار زیاتر ئەبێ لەسەری لەمەر یەك لاكردنەوەی شوێنەكەی .
دوا بەیاننامەی سەرۆكایەتی هەرێم و تۆمەتباركردنی هەندێ لایەن بۆ ئیستغلال كردنی ئەم پرسە بۆ ئەوەی شەڕی ناوخۆ دروست بێ، ئەم گریمانانەی خوارەوە بەهێز ئەكات ئەگەر سەرۆكایەتی بۆ دوساڵی تر دیسان بەتوافق وەكو زۆر لایەنی بەشدار ناوبەناو ئاماژەی پێ ئەدەن درێژ نەكرێتەوە :
1- سەرۆك ئامادە نیە وە نابێ واز لەسەرۆكایەتی بهێنێ و ئەمەی هەیە تەسلیمی كەسێ تری بكات ( ئەگەر هەبێ چونكە تا ئێستا هیچ گروپێ كاندیدی نیە ) بۆ ئەم واز نەهێنانەش چونكە لە موقعی هێزدایە ئەتوانێ پاكانە و بەهانە بهێنێتەوە بەتایبەت ئەگەر هەندێ پرسی ئاسایشی دروست بێ . و ئیتر سەرۆك بەردەوام ئەبێ لەكاری سەرۆكایەتی .
2- ئەگەر فشارو زۆر بوو ، وە دژایەتی بۆ سەرۆك پەرەی سەند لەسەر ئاستی خەڵك و گروپەكان كە زۆربەیان تا ئێستا هەر لەناوچەی سلێمانین نەك هەولێر و دهۆك ، ئەوا دوبارە ، دوو ئیدارەیی ئەبێتە گریمانێكی بەهێز هەم بۆ دوبارە نەبونەوەی شەڕی ناوخۆ هەم بەردەوام بونی سەرۆك لە سەرۆكایەتی كەوا پێ ئەچێ هیچ شتێكی دیاری كراو لەبابەت ناگۆڕێ كە سەرۆك سەرۆكی سێ پارێزگا بێ یان دوو پارێزگا بەهۆی خۆبەهێزكردنی سەرۆك لەماوەی ئەم 10 ساڵەی سەرۆكایەتی كردنی دا لەڕوی پێگەی ئابوری و لایەنی كۆمەڵایەتی و پەیوەندیەی ناوچەیی و جیهانیەكانەوە .
ئیتر سەرۆك هەر سەرۆكە هەتا بێ سلێمانیش ، بەڵام ئەگەر نارەزایەتیەكان لەسلێمانییەوە بگاتە هەولێرو دهۆكیش ئەو كات چۆن ئەبێ ؟ دوا بەیاننامەی سەرۆكایەتی هەرێم ئاماژەو وەڵامە بۆ ئەم حاڵە واتە پەرەسەندنی ناڕەزایەتیەكان بۆ هەولێرو دهۆك چونكە بەدیدی سەرۆكایەتی هەرێم تا لەم ناوچانە ( هەولێر و دهۆك) ناڕەزایی دروست نەبێ هەرەشە نابێ بۆ ی و شەڕی ناوخۆ دروست نابێ ،وە ئەگەر هەر لە سلێمانی بێ ئەوا بۆ سەرۆك بژاردەی دووەم هەیە ( دوو ئیدارەیی ) هەركەس لەماڵی خۆی بۆ ئەوەی لانی كەم كورد توشی شەڕی ناوخۆ نەبێ و بەرپرس نەبێ لێی .
ئەگەر حاڵی سێ یەمیش دروست بوو دیسان سەرۆك هەر سەرۆكە بۆ ئەوەی ئیدارەی وەزع بكات چ بۆ ئاشتی بێ یان شەڕ . ئێستا 4 مانگی ماوە بۆ یەك لاكردنەوەی پرسی سەرۆكایەتی هەرێم ، بەڵام بۆ هەر پرسێ ئەبێ خۆ ئامادەبكرێ بۆ خراپترین سیناریۆو ئیحتمال بۆ ئەوەی هەرچی خراپ رووی دا كۆمەڵ ئامادەیی دەرونی كۆمەڵایەتی هەتا ئابوری و سیاسی هەبێ بۆ رووبە روو بوونەوەو چارە سەر ، ئەمە لەسەر ئاستی تاكیش هەر وایە كە ئەبێ لەژیاندا لەروی دەرونی وە ماددی خۆی ئامادە بكات بۆ ئەگەرە ناخۆشەكان .
كتێبی واقع ئەڵێ ، ئەگەر شەڕو ئاژاوە و نائارامی ئەگەری ناخۆش و نەخوازراو بێ بۆ خەڵك ئەوا بۆ پرسی سەرۆكایەتی هەرێم هەر ئاژاوەو ناخۆشیەك یان خوانەكردە شەڕی ناوخۆ شانسێك ئەدات بەسەرۆكی هەرێم تا هەر سەرۆك بێ ، وە بە پێچەوانەوە ئەگەر ئاشتی و ئارامی هەبێ ئەبێ سەرۆكی هەرێم بیر لە كارێ تر بكاتەوە .
لەپێناوەی بەرژەوەندی گەل و وڵات بۆ دەست پێ كردن بە دروست كردنی دامەزراوەی نیشتمانی ئەگەر بەرپرسیاریەتی مێژویی و نیشتمانی هەبێ، ئەبێ لەهەر حاڵێكدا ، پرسی سەرۆكایەتی هەرێم بەشێوەیەكی یاسایی یەكلا بكرێتەوە كوردیش وەك گەلانی تر بۆ نمونە ئیسرائیل هەتا لەكاتی جەنگ و ناكۆكیەكانیشدا ئەبێ بەهرەمەند بێ لەژیانی یاسایی لە هەموو كایەكاندا نەتەنها لەكایەی سیاسی و دەسەڵاتدا . بەڵام لە گەڵ ئەمەشدا ئەگەر بپرسرێ ئایا دوای مانگی هەشتی 2015 سەرۆك هەر سەرۆكە؟ لە وە ڵاما ئەڵێم بەڵێ ، مەگەر ناڕەزایەتیەكانی خەڵك زۆر بەتوندی هەموو كوردستان بگرێتەوە بێ سازش كردن كە هیچ بیانوو پاكانەیەك دادی سەرۆك نەدا ئەگەر ئەمە نەبێ هەموو رابەری حزب و گروپەكان بەجۆرێ لە جۆرەكان ئامادەی قبوڵی چارەیەكی نیوە یاسایی و نیوە تەوافقین بۆ هەڵبژاردنەوەی سەرۆك .
ڕۆژان و كاتەكانی دوایی لەگەڵ رووداوەكان ( بە تا یبەت لە وەڵاتی ئێمە كە لە هەر شوێنێ زیا تر یا سای گۆرانی بەردەوام ئەی گرێتیەوە ) زیاتر گریمان و شرۆڤەی ئەم بابەتەمان بۆ دەرئەخات كە ئایا سەرۆك هەر سەرۆكە یان نا؟ هەر كامیان بی هیوادارم ببێتە سەرەتایەك بۆ ئا شتیەكی پایەدارو و بەرەو بە دەولەت بوون .

ئەرک نەبێت، کلیک بکەرە سەر سمبولی فەیسبووک، ئەم بابەتە بنێرە سەر بەشەکەت